کێ ئه‌زانێ جوانی ئاسمانی نیشتمان و خۆشه‌ویستی خاک و خۆڵی چی یه
کێ ئه‌زانێ گه‌وره‌یی بوون له‌نه‌ته‌وه‌و ، نه‌ته‌وه له‌بووندا چی یه
ژینی دوور له‌دۆستان و ته‌نهایی ، ده‌ردوو ژان و نامۆیی یه
مرۆڤی بێ خاک و نه‌ته‌وه بمرێ چاکتره ، بوونی له‌غووربه‌تدا چی یه
هه‌رکه‌سێ خاکی نه‌بێ ، قوڕبه‌سه‌رو به‌دبه‌خته وه‌ک قه‌ره‌جی بێ نیشتمان
باهه‌موو دنیا موڵکی ئه‌و بێت ، چرکه‌یه‌ک هه‌ناسه‌و ڕاکشان بێ ماڵ چی یه
له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا لێیان پرسیت ، خه‌ڵکی کوێ و کام نه‌ته‌وه‌ی
خاک و میلله‌ت شانازی یه ، بێ ئه‌و دووانه مرۆڤی ژیر بوونی نی یه
هه‌زاران پیاوی خۆفرۆش ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ، کوته‌ک و دارده‌ست بوون ئه‌وانه
لاپه‌ڕه‌ی ته‌مه‌نیان ڕه‌شه ، ڕه‌نج و سه‌رمایه بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆت نه‌بێ چی یه
هه‌ژارو بێکه‌س و سالم ، پیره‌مێردو نالی و مه‌حوی
قڕانێکیان نه‌بوو بیخۆن ، به‌ڵام کتێبخانه‌ی ووڵات به‌بێ ناوی ئه‌وان چی یه
ته‌نها نیشتمان په‌روه‌ری شانازی و جوانه ، خۆ مردنێک قه‌رزارین گشت
کۆچ و بار‌و کووله مه‌رگی بۆ خاک نه‌بێ ، جیاوازی چای تاڵ و شیرین چی یه
ده‌سه‌ڵات بووی به‌سه‌ر نیشتمان و میلله‌تی خۆت ده‌بێ خزمه‌تکاری بچووکی بیت
نه‌وه‌ک خه‌ڵتانی خوێنی که‌ی ، جیاوازی تۆ له‌گه‌ڵ سه‌دام و ئه‌تاتورکا چی یه
هه‌ر پیاوێ مه‌ردو ئازا بێت ، قه‌د نه‌ته‌وه‌ی ئازار نادات له‌پێناوی ئافه‌رینێ
ژینی ئازادی مه‌زنه ووڵات پارێزییه شه‌ره‌ف ده‌نا چیت کرد بۆ نه‌ته‌وه‌ت نی یه
ماستاوچێتی و مه‌رایی کردنی ده‌سه‌ڵات ، شه‌رم و بێگانه په‌ر‌ستی و دیلی یه
کاسه‌لێسی به‌گی خۆت بیت یان بێگانه تۆنۆکه‌ری جیاوازی خیانه‌ت چی یه
پیاوێک ڕووسپی و سه‌ربه‌رزه ، که‌بۆنه‌ته‌وه‌ی خه‌مخۆرو یه‌ک چه‌شن بێت
دوڕو بێت و له‌سه‌ر دوو په‌ت له‌گه‌ڵ میت و جاسووس و ئیتڵاعات فه‌رقی چی یه
هه‌رچی یه‌ک بیت ئه‌بێ بیری سبه‌ینێت بێت ، سه‌ربه‌رزی بیت بۆ گه‌ل و هۆز
نه‌ک به‌ئاگر میلله‌تی خۆت بسووتێنی ، ئه‌ی جیاوازی پاسدار‌و پێشمه‌رگه چی یه
[email protected]