لە لایەکی تریشەوە ئەو پارتە وەک حیزبێکی نوێی نەتەوەی هەنگاوی هەڵنایە نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەش بە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی
بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان!

کوردستانیانی خۆشەویست، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی سەربەستیی کوردستان، لە لایەن ئەندامان ، لایەنگران و دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان پڕ بە دڵ ئەم ڕۆژە مێژوییە لە ئێوە، خۆمان و خەڵکی بە شەرەفی کوردستان پیرۆز دەکەین.
بەڕێزان دامەزراندنی پ.س.ک لە میژووی هاوچەرخی خەباتی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی مافی نەتەوایەتی گرنگییەکی مێژوویی هەیە، چونکو هاو کات بوو لە گەڵ دابڕان و لە یەکترازانی پارتەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و توانی گڕی خەبات و تێکۆشان بەتینتر بکات و جرۆیی هۆمێد لە نێو دڵی خەڵکی کوردستان دا بچێنێت و زیندو بکاتەوە.
لە لایەکی تریشەوە ئەو پارتە وەک حیزبێکی نوێی نەتەوەی هەنگاوی هەڵنایە نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەش بە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی و بڵاو کردنەوەی بیری سەربەستی و هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی کەلتورێکی نەتەوەی لە کوردستان دا، کە هەر دەم سیاسەتی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هەوڵدان بۆ تواندنەو و ئاسیمیلە کردندی ئەو کەلتورە بووە.
بەڕێزان ئەم پارتە لە نێو ئەم چوار ساڵە کورتەی تەمەنی دا زۆر هەنگاوی نەتەوەی هەڵناوتە پێشەوە و لەو پێناوەش دا چەندین جار لە گەڵ سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی وڵاتانی ئۆرووپایی و ئەمریکایی دا کۆبوونەوۆی ساز کردووە، هەروەها چەندین جاریش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەرلەمانی یەکیتی ئۆرووپا، کانادا و وڵاتانی تر کردووە. سەرکردایەتی پ.س.ک هەمیشە وەک هێزێکی چالاک و ئەکتیڤ کە توانیوێتی لە گەڵ نەتەوەکانی تری ناچەکە و جیهان پێوەندییەکی دیپلۆماسی باشی هەبێت، کە هاوپشتیوانی سیاسی بۆ موشکیلە نەتەوەیەکانی گەلەکەمان بدۆزێتەوە.
پارتی سەربەستی کوردستان تەنها پارتێکی کوردی و نەتەوەییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دوورە لە موشکیلە نێەخۆییەکان و لە دەرەوەی بازنەی ئەو موشکیلاتە هەوڵ بۆ ڕزگاری یەکجاری ، جێگیرکردنی کەلتوری دیموکراسی و پێکهێنانی سیستمی لیبڕالیسم لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.
بەڕێزان ئەم پارتە لە ماوەی خەبات و تێکۆشانی دا لە هەوڵی بڵاو کردنەوە بیری سەربەخۆییخوازی و خەبات بۆ پێکهێنانی کوردستانێکی سەربەست و سەربەخۆ دا بووە، وە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو دا یەکەمین کونگرەی خۆی بەست وە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوانە توانی ئەو قۆناغە ببڕێت و لەم کونگریە دا بۆ جارێکی تر پێداگیری لە سەر چڕکردنەوەی خەباتەکەمان بۆ ڕزگاری یەکجاری و پێکهێنانی کەلتورێکی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە . پارتی سەربەستی کوردستان تەنها پارتێکی رۆژهەڵاتیە کە درووشمی نەتەوەیی بەرز کردەوەتەوە و لە نێو بەرنامە و پێڕەوەی خۆی دا جێگیرکردووە وە بە شێوەیەکی زۆر بوێرانە خستووێتیە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پ.س.ک و سیاسەت و درووشمەکانی تەنها ڕێگە چارەیە بۆ چارەسەر کردن و لە بەین بردنی موشکیلاتی نەتەوەیی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.
ئێمە لەم ڕۆژە پیرۆزە دا هاوپشتیوانی ڕێکخراوەکەمان، ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان کە هەڵقوڵاوی نێو درووشم و سیاسەتەکانی پارتی سەربەستی کوردستانە، بۆ ئەم پارتە دووپات دەکەینەوە و بڵێن لە گەڵ خۆمان و خەڵکی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی پ.س.ک دەست لەو خەباتە پیرۆزە هەڵنەگرین.
پیرۆز بێت28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان.