به ئاماده‌بوونی ده‌یان که‌سایه‌تی ونوێنه‌رانی چه‌ند لایه‌نێکی کوردستانی و وه هه‌روه‌ها کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و شاره سمیناره‌که به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تایی به‌رنامه به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز ئیبراهیم جاف به‌رپرسی ئوروپایی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کۆمیته‌ی ئه‌وروپای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سمینارێکی بۆ به‌ڕیز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی له شاری ئارنهێم ی ووڵاتی هۆڵه‌ندا ڕیکخست.
کۆمیته‌ی ئه‌وروپای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ٢٨ی ڕێبه‌ندانیادی ٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه له ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٢٧٠ ٩ ی کوردی ٢٠ /٠ ٢/٢٠ ١٠ سیمینارێکی ڕێکخست. به ئاماده‌بوونی ده‌یان که‌سایه‌تی ونوێنه‌رانی چه‌ند لایه‌نێکی کوردستانی و وه هه‌روه‌ها کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و شاره سمیناره‌که به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تایی به‌رنامه به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز ئیبراهیم جاف به‌رپرسی ئوروپایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به پێشکه‌شکردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان سیمیناره‌که کرایه‌وه. پاشان نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای ێه‌کێتی دیموکراتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان و کوردۆ ساید، په‌یامی پیرۆزبایی ٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه خوێنرانه‌وه. هه‌روه‌ها پارتی شۆسیالیستی کورد-پاسۆک و سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و چه‌ند لایه‌نێکی تر بروسکه‌ی پیرۆزباییان نارد. هه‌ر له نێۆ سیمیناره‌که‌دا ڕه‌خنه‌ش ئاراسته‌ی هیندیک لایه‌نی کوردستانی کرا، که بانگهێشتنیان بۆ نێردرابوو، به‌ڵام له هاتنیان یا نه‌هاتنیان به‌ڕێوه‌به‌رانی سیمیناریان ئاگادار نه‌کردبووه‌وه.
له به‌شی دووه‌می سیمیناره‌که: له لایه‌ن کاک عارف باسێکی پوخته له مه‌ڕ بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان و ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه‌ی ڕێژیمی ئێران و ڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵک به گشتی، و ئه‌گه‌ره‌کانی گۆڕانکاری له ئێران‌دا و ئاماده‌یی هێزه‌کانی ڕزگاریخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ونه‌بوونی پرۆژه‌یه‌کی کوردستانی یه‌کگرتووی هێزه کورد وکوردستانیه‌کان ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرد.
پاشان ده‌رگای پرسیار‌و ووتووێژ کرایه‌وه و وه زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی سه‌به‌خۆخواز هاته گۆڕه‌پانی خه‌بات وه‌ک مۆمێکی تازه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان، هیوای بیر‌و پرۆژه‌ی نوێیان خواست و داوایان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد که هه‌موو تواناکانی بخاته کار بۆ یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و ئومێد‌و ئاواتی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی وبه تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بهێننه دی، به یه‌کبوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی له ئاستی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌کانیدا. تێکڕایی بۆچوونی به‌شدار بووان بانگێشه‌ی هه‌موو پارته کوردستانیه‌کانیان ده‌کرد که به بێ مه‌رجی پێشوه‌خت له گه‌ڵ یه‌کتر دانیشتن بکه‌ن، و پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دابنێن تاکو گه‌لی کوردستانی داگیرکراو تیشکێکی ڕووناکی پاشه‌ڕۆژی لێوه دیار بێت.
به‌ڕێز ئیبراهیم جاف له به‌شی کۆتایی سمیناره‌که به بانگه‌وازێکی کورت بۆ هه‌موو پارته کوردستانیه‌کان که پێکهاتبوو له‌م ووشانه " ئێمه‌ی کوردستانیان چوار خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه، که له چوارده‌وری خڕبینه‌وه ئه‌ویش کوردستانی بوونمان، کوردبوونمان، ئاڵای کوردستان وه سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب" که هیچ که‌سێکمان ناتوانی ئینکاری لێ بکات. به پێشکه‌ش کردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب له پاش نزیک به ٤ کاتژمێر کۆتایی به سیمیناره‌که هات.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
١ ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٢٧٠ ٩ ی کوردی