به زیندووراگرتنی زمانی کوردی نه‌ته‌وه‌یه‌کتان راگرت یان به واتایه‌کی دیکه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه که زمان فاکتۆری هه‌ره گرینگیه‌تی. هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی به‌رنامه ێویسته‌که‌تان له ئاسۆساتدا پێزانینم هه‌یه بۆتان.
مامۆستا دیاکۆ هاشمی وڵامی پرسیاره‌کانی میوانانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان ده‌داته‌وه

میوانی ئه‌مجاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان مامۆستا دیاکۆ هاشمی یه..
مامۆستا دیاکۆ هاشمی یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییانه که له ماوه‌ی ته‌مه‌نی مێرمندالی و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ژیانی له تاراوگه‌دا هه‌میشه له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌ی بیری نه‌ته‌وه‌ییدابووه، له بواره‌کانی ئینته‌رنێت و ته‌کنۆلۆژیایی تازه‌وه ئۆجاخی کوردی ڕۆشنکردوه‌ته‌وه. له‌سه‌ره‌تای ئاشنا بوونی کورد به ئینته‌رنێته‌وه، ناوبراو ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌تی به مێژووی میران و ده‌سه‌ڵاتدانی کورد به ناوی ماد کردوه‌ته‌وه، زمانی کوردی بۆ نێۆ ماڵپه‌ر دروستکردن دروست کردوه، ده‌یان کار‌و چالاکی لێهاتووی ئه‌نجامداوه، ئیستاش له کاناڵی ئاسمانی ئاسۆسات به‌رنامه‌ی فێرگه‌ی زمانی کوردی به‌ڕێوه ده‌بات.
به شێوه‌ی خواره‌وه بیوگرافیه‌که‌ی که به پێنووسی خۆی بۆ ماڵپه‌ره‌که‌مانی ناردوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان.
من دیاکۆ هاشمی، له‌دایکبووی ساڵی ١٩٦٥م، هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای زمانی کوردی بووم و هه‌وڵم ده‌دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه ئه‌و زمانه باشتر و باشتر فێر ببم، باوکم یه‌که‌م مامۆستا‌م بوو بۆ فێرکردنی زمانی کوردی و زۆر شتی لێ فێر بووم. هه‌ر له‌وێ یه‌که‌م ئه‌زموونه‌کانی ته‌جروبه‌م له وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه بۆ کوردی ده‌ستی پێ کرد، پاش ته‌واوکردنی خوێندنی دواناوه‌ندی له لقی "علوم تجربی" له شاری کرماشان، ناچار کرام ئه‌و شاره به‌جێ بهێڵم و په‌ڕیوه‌ی عێراق بووم. له‌وێ ناردرام بۆ که‌مپی ڕه‌مادی له باشووری عێراق که له نێزیکی سنووری ئه‌رده‌ن (ئۆردۆن) ه. له‌و که‌مپه‌دا نزیکه‌ی ٣٠ ـ ٤٠ هه‌زار کورد ده‌ژیان که له سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤ بێبه‌ش بوون، خه‌ڵک خۆیان چه‌ندین خوێندنگه‌یان دانابوو و کتێبێکی وایان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو. قوتابخانه‌کان کتێبێکی فارسییان ده‌ست که‌وتبوو و به فارسی وانه‌یان ده‌وته‌وه.
ئه‌و شانازییه‌م هه‌یه که وه‌کوو یه‌که‌م که‌س له‌وێ ده‌ستم کرد به فێرکردنی زمانی کوردی به منداڵان. نزیکه‌ی دوو “ سێ ساڵ وانه‌ی کوردیم وته‌وه. له پاش من هه‌موو ئۆردووگاکه ده‌ستیان کرد به وانه‌وتنه‌وه به زمانی کوردی.
دوایی هاتم بۆ سوید، لێره‌ش ماوه‌ی چه‌ندین مانگ خولی فێرکردنی زمانی کوردیم بۆ گه‌وره‌ساڵان دانا.
چه‌ند ماڵپه‌ڕ و وێبلاگێکم له‌سه‌ر مێژوو و زمانی کوردی دانا، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له "پالتالک"، زۆر شه‌وان وانه‌ی زمانی کوردی و مێژووی کوردم ده‌وته‌وه.
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی شاره‌زا له بواری "ئایتی"، ماڵپه‌ڕی "کوردئایتیگرووپ"مان دانا، ئه‌و گرووپه بۆ یه‌که‌م جار "ته‌خته‌کلیل" و "فۆنت"ی له‌سه‌ر بنه‌مای "یونی‌کۆد" بۆ زمانی کوردی دانا و به‌خۆڕایی خستیه به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ران.
له سوید "وێبدیزاین"م خوێند و ماڵپه‌ڕێکم به زمانی کوردی به‌ناوی "چێ‌کردنی ماڵپه‌ڕ" دانا و له‌وێ باسی بنه‌ماکانی درووست‌کردنی ماڵپه‌ڕم کرد. ئێستاش هه‌ر وه‌کوو سایتێکی تاکانه‌یه له‌و بواره‌دا که به زمانێکی ساده یاساکانی ڕوون کردۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ که‌سانێکی شاره‌زا له بواری ئایتی، گرووپێکی تری ئایتیمان دامه‌زراند به‌ناوی "زانستپه‌روه‌رانی کورد". هه‌وڵمان ئه‌وه بوو که زانست به کوردی بنووسین یان وه‌ری بگێڕینه سه‌ر زمانی کوردی. له‌وێ ئه‌رکی ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕێنووسی بابه‌ته‌کانم گرته ئه‌ستۆ، فه‌رهه‌نگێکی ئایتیمان دانا که زاراوه‌کانی بواری ئایتیی له‌خۆ ده‌گرت. ئه‌وه بووه بنه‌مایه‌کی باش بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ پرۆگرام و نه‌رمه‌واڵه وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانی کوردی. کۆمه‌ڵێ وشه‌ی بواری ئایتیمان دانا.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌رچه‌ند به شێوه‌ی "سه‌رهێڵ online" له‌به‌رده‌ستی به‌کارهێنه‌راندایه له کوردستانیش له‌ژێر چاپدایه. سه‌ره‌ڕای هاوکاری له فه‌رهه‌نگنووسییه‌که‌دا، ئه‌رکی ڕاستکردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنووسی و زمانه‌وانیی فه‌رهه‌نگه‌که به ئه‌ستۆی من بووه.
کۆمه‌ڵێ وتاری جۆربه‌جۆرم له‌سه‌ر سایتی "زانستپه‌روه‌رانی کورد" نووسی که گرنگیی تایبه‌تییان هه‌یه بۆ زمانی کوردی، وه‌کوو "ڕێنووسی زمانی کوردی"، "خاڵبه‌ندی"، "ڕۆژژمێر" و هتد.
له پڕۆژه‌ی دانانی بگۆڕێک له‌نێوان ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی و لاتینی و پێچه‌وانه‌که‌ی له زمانی کوردی‌دا به‌شداریم کرد و توانیم کۆمه‌ڵێ یاسای زمانی کوردی بدۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته فه‌رمان بۆ پرۆگرمکردنی ئه‌و به‌رنامه. ئێسته ئه‌و به‌رنامه به شێوه‌ی "سه‌رهێڵ online" و "ده‌رهێڵ offline" له‌سه‌ر سایتی زانستپه‌روه‌رانی کورد له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندایه.
چه‌ند کتێبێکم له فارسی و سویدی و ئینگلیزی وه‌ر گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. هێشتا له‌چاپ نه‌دراون.
کاری ڕاستکردنه‌وه و هه‌ڵه‌گریی کۆمه‌ڵێ نووسراوه و وتار و کتێبم بۆ خه‌ڵکی تر به‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ئێسته‌ش له کاناڵی "ئاسۆسات" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌کم به‌ناوی "فێرگه‌ی زمانی کوردی". له‌وێ هه‌وڵ ده‌ده‌م هاوکات که وانه‌ی فێرکردنی زمانی کوردی ده‌ڵێمه‌وه، کۆمه‌ڵێ شتی تریش له‌سه‌ر زمانی کوردی بخه‌مه به‌ر باس و وتووێژ و ڕوونکردنه‌وه.
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی وه‌رگێڕیم له سوید له نێوان زمانه‌کانی سویدی ـ کوردی و فارسی.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا: دیاکۆ هاشمی
سوید، ٢٠ ١٠ /١/١٠
سوپاس و پێ‌زانین بۆ مامۆستا دیاکۆ هاشمی.
ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی کوردستان
١- http://www.zkurd.org
یاساکانی نووسین به زمانی کوردی، ئاماده‌کردنی (مامۆستا دیاکۆ).
٢- http://www.zkurd.org/?Besh=Nuseran&nuser=Diyako
٣- http://www.zkurd.org/?Besh=babet&babet=8
ڕێنووسی زمانی کوردی
٤- http://zkurd.org/diyako/renus
پرســــار له‌لایه‌ن :وڵات
سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنێکی گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌م بۆ هاتنتان بۆ سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆیی خوازان.
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه له خزمه‌تتان:
1-خۆتان بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازیتان هه‌یه یان....?
2-جیاوازی نێوان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی چیه?
سه‌رکه‌وتوبن
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-02-21 16:43:07
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز وڵات.
سڵاوت لێ بێ و سوپاس بۆ پرسیاره‌کانت.
١ـ لای من، ژیان شاخێکی به‌رزه، که "سه‌ربه‌خۆیی" لووتکه‌که‌یه‌تی، مرۆڤه‌کانیش شاخه‌وانه‌کانی ئه‌و شاخه‌ن. وه‌ک کوردیش بێگومان ١٠ ٠ % بڕوام به سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه.
٢ـ هه‌ستێ که وا ده‌کات ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که پێکه‌وه خاوه‌نی زمان، دابونه‌ریت، فه‌رهه‌نگ و ڕابردوویه‌کی هاوبه‌شن له ده‌وری یه‌ک کۆ کاته‌وه، پێی ده‌وترێ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی. ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کێک له توخمه پێکهێنه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه. ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک ڕۆحه بۆ جه‌سته‌یه‌ک، که نه‌بوونی واته فه‌وتان و تیاچوون.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :Ghezal - Slemani
mamosta dyako sillaw,
bareztan le wshekani ( jn) ya( Afret) kamiant pe drost tre le edebyati Kurdi be kar bhenret
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-02-02 01:12:01
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز غه‌زال - سلێمانی
سڵاو بۆ به‌ڕێزت و سوپاس بۆ پرسیاره‌که‌ت.
من وشه‌ی "ژن"م پێ باشتره تا وشه‌ی "ئافره‌ت".
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :Aziz Qubadi
kak Diako,
zman ta chende dewri heye le penasei neteweyek?
chi pesnyarekt heye ke le hewlli nehshtni zmani farsi le nawchekani Rojhellati Kurdistanda bet, yani chi karek bkret detwani Rolli sereki hebet le neheshtni zmani farsi+
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-30 20:03:13
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز عه‌زیز قوبادی
زمان ناسنامه و پێناسه و کۆڵه‌که‌ی بوون و نه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه. به‌بێ زمان نه‌ته‌وه‌ش بوونی نابێ.
تا کاتێ که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ، بێگومان هه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ریی زمانی فارسیدایه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێکی ئاسایییه که کاریگه‌ریی زمانی فارسی له‌سه‌ر کوردیی ئه‌وێدا هه‌بێ، به‌ڵام نائاسایی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک که‌مته‌رخه‌م بن و ئاگایان له پاراستن و خزمه‌تکردنی زمانه‌که‌یان نه‌بێ و وای لێ بێت که ئه‌و کاریگه‌رییه زه‌بری گه‌وره‌ی قه‌ره‌بوونه‌کراوه له کوردی بدات. بۆیه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵک تا چ ڕاده‌یه‌ک هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان بپارێزن و ئه‌و پاراستنه‌ش بێگومان زمانه‌که له‌وێدا ده‌پارێزێ. له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا به کوردی قسه بکرێت، هه‌ر که‌سێک هه‌وڵ بدات له‌لای خۆیه‌وه ده‌ست بکات به پاراوکردنی زمانه‌که‌ی، هه‌وڵ بدرێت کاری وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر زمانی کوردی بکرێت، هه‌وڵ بدرێت، کۆڕ و کۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی دابنرێ.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :Sarhed Rezai
مامۆستا دیاکۆی به‌ریز خۆشحاڵم به ئاشنایتان ،
ئایا بادانه‌وه‌ی هیندێک حیزبی کورد به لاینگری له موسه‌وی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ? ئه‌وانه پێشتر بایکوتی هه‌ڵبژاردن وشوعاره‌کانی که‌ڕوبیان ده‌کرد، که چی به قسه‌ی هیندیک حیزبی فارسی له‌و قسه‌ی خۆیان په‌شیمان بوونه‌وه، ئایا پێت وانیه ئه‌م هه‌ڵویست گۆڕینه سه‌ر له خه‌ڵکی کورد ناشێوێنێت
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-30 17:47:52
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز سه‌رحه‌د ڕه‌زایی
به‌ڕای من له‌به‌ر ئاڵووگۆڕیی سیاسه‌ته جۆربه‌جۆره‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا، هه‌ر پارتێکیش (با کوردیش بێت) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌باشترین شێوه قازانج له باروودۆخه‌که بکات یان بتوانێ له هه‌ر بشێوی و سه‌رهه‌ڵدانێکدا چیڵکێک به ئاگره‌که‌وه بنێ، ئاسایییه بتوانێ سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێ. به‌بێ گۆڕانی سیاسه‌ت ئه‌سته‌مه سیاسه‌ت و خه‌بات بکرێت. خه‌ڵکی کورد ده‌بێ له بچووکترین هه‌ل که‌ڵک وه‌رگرێ بۆ کزکردنی دوژمنه‌کانی. پێشم وا نییه کورد به‌و پاڵپشتیکردنانه سه‌ری لێ بشێوێ.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :rahmat
کاک دیاکوی خوشه ویست ئه و کاته ت باش و سپاس له وه ی که به شیک له کاتی خوت بو وه لامدانه وه ی پرسیاره کانی ئیمه ته رخان کردوه.
هه روه ک ئاگاداری کورده کانی روژهه لاتی کوردستان یه که م جار فیری نوسین به کیبوردی فارسی ده بن و دوایه ش بو کوردی نوسین ده بی فیری کیبوردی کوردیش بن.
ئایا ئیوه که شاره زایی زورتان له و بواره دا هه یه ناکریت که به شیوه یه ک ئه و کیبورده فارسی یه ده ستکاری بکریت و هیندیک پیت و بزوین که تایبه تی زمانی کوردین پی ئیزافه بکرین، بو ئه وه ی که کورده کانی روژهه لاتی کورستان ئه و گرفته گه وره یه یان بو چاره سه ربکریت ?
مه به ستم ئه وه یه که بو وینه کاریک بکریت که بتوانری پیته له یه ک دووره کان به گرتنی شیفت له یه ک نزیک بکرینه وه. و هه روه ها پیته بزوینداره کانیش به گرتنی شیفت بنوسرین.
هیوادارم که ئه و کاره ئیمکانی هه بیت، چوونکوو به راستی به شیکی یه کجار زوری خه لکی روژهه لاتی کوردستان هه ر له به ر ئه م گرفته له کوردی نوسین خو ده بویرن.
هیوادارم که توانیبیتم مه به ستی خوم بگه ینم.
به سپاسی زوره وه.
ره حمه ت عه زی‌زی
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-27 17:14:18
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز کاک ڕه‌حمه‌ت
سوپاس بۆ هه‌موو په‌یڤه جوانه‌کانت.
نووسیوته: "پیته له یه ک دووره کان به گرتنی شیفت له یه ک نزیک بکرینه وه. و هه روه ها پیته بزوینداره کانیش به گرتنی شیفت بنوسرین"، تێ ناگه‌م مه‌به‌ستت له پیته دووره‌کان کامه، به‌ڵام، له‌ڕاستیدا ته‌خته‌کلیلی کوردی بۆ نووسینی پیته کوردییه‌کان، باش کاری له‌سه‌ر کراوه و کێشه‌یه‌کی نییه بۆ نووسین، هه‌موو جۆره پیته‌کانی پێ ده‌نووسرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که با شوێنی پیته‌کانی سه‌ر ته‌خته‌کلیلی کوردی وه‌کوو ڕیزبوونی زمانی فارسی بچنرێت، ئه‌وه شتێکی تره، له‌سه‌ر سایتی زکورد کارێکی وا بۆ هه‌موو زمانه‌کانی دنیا کراوه، سه‌یری ئه‌م (به‌سته‌ر link)ه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.zkurd.org/huner/dagrtn.htm
یان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که له کاتی نووسیندا بۆ نموونه بۆ نووسینی (سه‌ر) ناچاری بنووسی (سه ر)، واته له یه‌ک دووریان بکه‌یته‌وه، ئه‌وه ده‌بێ بڵێم ته‌خته‌کلیلی هه‌ڵه به‌کار ده‌به‌ی تکایه بچۆ له‌م سایتانه ته‌خته‌کلیلی کوردی دابگره و بۆ نووسین هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه:
www.kurditgroup.org
www.chawg.org
هه‌ر بژیت.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :
Shahla Shahiri
kak Dyako slaw, aya chi wteyekt heye bo ew bawk u daikane heye le Europa u USA u share fars nshinekan, ke be zmani ew shwenane legell mnallekanian qse deken , zorbeyan peyan waye zmani kurdi zmanek nye le jihanda kellki le wer bgiret?
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-27 01:15:45
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز شه‌هلا شه‌هیری
به‌ڕێزم سوپاس بۆ به‌شدارییه‌که‌ت.
ڕه‌نگه هه‌ندێ زمان به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه که زانستێکی پێ نووسراوه‌ته‌وه، خه‌ڵکانی تر به‌کاری بهێنن، به‌ڵام هه‌موو زمانێک له‌لایه‌ن خه‌ڵکی خۆیه‌وه به‌کار ده‌چێت، چونکوو زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئامرازێکه بۆ پێوه‌ندیگرتنی ئه‌ندامانی خۆی پێکه‌وه. هه‌ر زمانێک ناسنامه و پێناسه‌ی بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌که، که‌سێک بایه‌خ به زمانه‌که‌ی نه‌دات، که‌وا بێت بایه‌خ به بوون و که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی خۆشی نادات و ئه‌مه له ئاکامدا ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته تیاچوونی نه‌ته‌وه‌که‌ی و فه‌وتانی خۆشی. ئه‌وانه‌ش له هه‌نده‌رانن و ته‌نها زمانی بێگانه به‌کار ده‌به‌ن، ده‌بێ دڵنیا بن، نه‌وه‌کانیان هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به کورده‌وه نامێنێ و له هه‌نده‌ران ده‌توێنه‌وه.
ئه‌وانه له‌ڕاستیدا سه‌رمایه‌یه‌کی باشن بۆ کورد، بیر که‌ره‌وه ئه‌وانه ده‌ست بکه‌ن به وه‌رگێڕان له‌و زمانانه‌ی که شاره‌زایییان لێ هه‌یه.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :عارف نادری
مامۆستا دنیایه‌ک رێز‌و خۆشه‌ویستی
سه‌ره‌تا به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم وه‌کوو کوردێک به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته به‌نرخه‌تان به زمان‌و مێژووی کورد سوپاستان بکه‌م و رێز له گه‌وره‌ییتان بگرم، ئێوه‌مانان به زیندووراگرتنی زمانی کوردی نه‌ته‌وه‌یه‌کتان راگرت یان به واتایه‌کی دیکه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه که زمان فاکتۆری هه‌ره گرینگیه‌تی. هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی به‌رنامه ێویسته‌که‌تان له ئاسۆساتدا پێزانینم هه‌یه بۆتان.
پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه به هۆی ئه‌و شاره‌زاییه که ئێوه له سه‌ر زمان‌وزاراوه یان شێوه‌زاره‌کانی که‌لهۆڕی هه‌تانه، چلۆن ده‌کرێت زاراوه‌ی که‌لهۆڕی له گه‌ڵ زمانی یه‌کگرتووی هه‌نووکه‌یی کوردی‌دا نزیکتر و جۆره بۆشایییه‌ک که له‌و نێوه‌دا هه‌یه پڕ بکه‌ینه‌وه? ئایا به که‌لهۆڕی نووسین به‌ڵام به رێنووسی هه‌نووکه‌یی کوردی ده‌توانی پردێکی پێوه‌ندی بۆ هاوبه‌شی زمانی بێت یان پێویسته هه ر له سه‌ره‌تاوه نووسه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه به زمانی ستانداردی هه‌نووکه‌یی بنووسن?
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-19 13:05:58
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز کاک عارف نادری
پێشه‌کی زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌ست و سۆزه‌ی به‌ڕێزت و هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌ییت بۆ ده‌خوازم.
زاراوه‌کانی زمانی کوردی هه‌موویان پاڵپشتی یه‌کترن و به‌بێ یه‌کتر زمانێکی ڕه‌سه‌نمان نابێت، بێگومان ده‌کرێ شێوه‌زاری که‌ڵهوڕیش متوربه بکرێت له‌گه‌ڵ سۆرانی‌دا، به تۆزێ ده‌سکاری له ئه‌لفبێی کوردی‌دا، ده‌کرێ هه‌موو ده‌نگه‌کانی شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره‌کان بنووسرێنه‌وه.
به‌ڕای من ئێستاکه زۆرینه‌ی ئه‌ده‌بیات و وێژه‌ی کوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێته‌وه و خه‌ڵک به‌وه ڕاهاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر زاراوه‌یه‌کی تر بییه‌وێ له‌گه‌ڵ سۆرانی‌دا متوربه بکرێت باشتره هه‌ر به‌و ئه‌لفبێیه بنووسرێته‌وه و په‌نا نه‌باته به‌ر ئه‌لفبێیه‌کی نوێ، چونکوو ئه‌و کاته ئه‌و زاراوه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له سۆرانی داده‌بڕێ و ئاخافته‌رانی هه‌ر دوولا نامۆ ده‌بن به یه‌کتر، چونکوو تاقه‌تیان نییه به‌و ئه‌لفبێکه‌ی تر بخوێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به یه‌ک ئه‌لفبێ بنووسین زۆر له یه‌ک نێزیک ده‌بینه‌وه و بگره بکرێ هه‌وڵ بۆ زمانێکی متوربه‌کراو له شێوه‌زاره‌کان ڕێخۆشکه‌ریی بۆ بکرێت. گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که به چه‌ند ئه‌لفبێ ده‌نووسێ، وای لێ هاتووه هه‌ر زاراوه‌یه‌ک به ئه‌لفبێیه‌ک ده‌نووسرێ، وه ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که زاراوه‌کان له به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نامۆ بێنه پێش چاو، له کاتێکدا هێنده وا له یه‌ک دوور نین. ئه‌گه‌ر دیارده‌ی چه‌ند ئه‌لفبێیی نه‌بوایه ئێمه زۆر له یه‌ک نێزیک‌تر ده‌بووینه‌وه و وه‌ک زمانه‌کانی تری دنیا که خاوه‌نی گه‌لێک زاراوه‌ی جۆربه‌جۆرن، ئێمه‌ش زاراوه‌کانمان لێک ده‌ئاڵان.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :maf
سڵاو کاک دیاکۆ
دوای سڵاو
پرسیار...
1. ئایا بۆ دانانی وشه‌ی تازه ، له زمانی کوردی‌دا ،یاسایه‌کی تایبه‌ت هه‌یه ?
2 . ئایا چۆن یه‌که‌م رۆژی نه‌ورۆز، دیاری ده‌کرێ ?
له گه‌ڵ رێزی تایبه‌ت
ماف....
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-19 01:32:09
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز "ماف"
١ـ بێگومان له زمانی کوردیش‌دا وه‌کوو هه‌موو زمانێکی تر بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌کی نوێ دابنرێ کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای تایبه‌تی هه‌یه که (٧) یاسای گرنگی بریتین له:
1. ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا (المجاز).
2. ڕێبازی وه‌رگرتن یان کورداندن (الاستعارة).
3. ڕێبازی وه‌رگێڕان (الترجمة).
4. ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه یه‌که‌مییه‌کان.
5. ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق).
6. ڕێبازی لێکدان (الترکیب).
7. ڕێبازی پێوانه (القیاس).
لێره ده‌توانی زیاتر له‌سه‌ری بخوێنیته‌وه: (http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=353).
٢ـ کاتێ که زستان کۆتاییی پێ بێت و به‌هار ده‌ست پێ بکات، ڕێک له‌و کاته‌دا که شه‌و و ڕۆژ به‌رانبه‌رن، ئه‌و کاته هه‌تاو به‌سه‌ر هێڵی ئیستیوا تێ ده‌په‌ڕێ (له‌ڕاستیدا سووڕی زه‌وییه). ئه‌و کاته له نیوگۆی باکووریی زه‌ویدا به‌هار ده‌ست پێ ده‌کات و له نیوگۆی باشووریی زه‌ویدا زستان ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌و ساته ساڵی کۆن ده‌گۆڕدرێ بۆ ساڵی نوێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێپه‌ڕبوونه پێش له ١٢.٠ ٠ ی نیوه‌ڕۆ بێت (به کاتی تاران)، ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێیه له ڕۆژژمێردا، ئه‌گه‌ر پاش ١٢.٠ ٠ ی نیوه‌ڕۆ بێت، ئه‌وه ڕۆژی دواتری ده‌بێته یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێ له ڕۆژژمێردا، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه نه‌ورۆزه. لێره ده‌توانی زیاتر له‌سه‌ری بخوێنیته‌وه:
(http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475)
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :hashem
لە گەڵ ئەو پەڕی سڵاو و ڕێز بۆ جەنابت کاک دیاکۆ!
کاک دیاکۆ من کامپیێۆترێکم هەیە کە ویندۆوسی7ی لە سەرە ، بەلام بە داخەوە ناتوانم کە پیتی سۆرانی کوردی لە سەر دابەزێنم، تکایە ڕێگە چارە چییە کە بتوانم پییی سۆرانی کوردی لە سەر کامپییۆترەکەم بۆ نوسین بەکار بهێنم?
سۆپاس بۆ جەنابتان، هیوای سەرکەوتنتان بە ئاوات دەخوازم. هاشم
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-18 23:26:18
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز کاک هاشم
کاک هاشم گیان پێشه‌کی سوپاس بۆ هه‌ستی گه‌رمت، پاشان سه‌باره‌ت به نووسینی کوردی له ویندۆزی ٧، تکایه سه‌ردانی سایتی "چاوگ" بکه به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه و له‌وێ ته‌خته‌کلیلی کوردی بۆ ویندۆزی ٧ دابگره:
(http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts)
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :ڕه‌سو
مامۆستا دیاک هێنده‌ی دونیایه‌ک ریزم بوت هه‌یه
له سه‌ر پالتوک سیمیناریکتان هه‌بو له‌سه‌ر مانگ و سالی کوردی شتی وه‌ها باستان ده‌کردن منیش پرسیارم لێکردن له سه‌ر سالی کوردی و به‌رێزیشتان لینکیکتان نوسی له کوی ئه‌و لینکه ده‌ست ده‌که‌ویته‌وه
ریزیکی زور بو مامۆستا دیاک
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-18 00:12:26
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز ڕه‌سو
به‌ڕێزم زۆر سوپاس بۆ تۆی ئازیز و هێژا و سوپاس بۆ هه‌ستی به‌سۆزت. فه‌رموو ئه‌و (به‌سته‌ر link)ه‌ی که داوات کردبوو له‌سه‌ر ڕۆژژمێر:
(http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475)
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :shnapenjweny
ئه‌م کاته‌ت باش کاک دیاکۆ
دوباره سوپاس بۆ هه‌وڵه‌کانت دیاره منت هوروژاندوه بۆ کۆمه‌ڵی پرسیاری تر له‌سه‌ر زانستی وه‌رگێران له ئینه‌رنێتدا
1- کام وه‌رگێران سه‌رکه‌وتوتره ئایا،ووشه،رسته،یان ئازاد ?
2-کام له‌م وه‌رگێرانانه به‌سه‌ر زمانی کوردی ،ئه‌ره‌بی،فارسی‌دا، ده‌سه‌پێت?مه‌به‌ستی من زیاتر بۆ کوردیه .
3-من ئێسته به کوردی ده‌نوسم به‌لام کاتێ ده‌ینێرم بۆ به‌رێزتو له‌سه‌ر شاسه‌ی کۆمپیته‌ر ده‌بێنرێ هه‌ندێ له ووشه‌کانی به چوار گۆشه ده‌بێنرێ ئایا هۆی چیه?
4-کاتێ له گۆگلدا ده‌قێکت ده‌وێ بیکه‌ی به ئاره‌بی بۆ نمونه کاتێ ماناکه‌یت ده‌داتێ لێی تێناگه‌ی ئایا هۆی ئه‌و وه‌رگێرانه‌یه که به‌رێزت باست لێکردوه، ووشه یان رسته یان ئازاد? که‌واته له‌و کاته‌دا ده‌بێ خوێنه‌ر خۆی جارێکی تر (موناج ) پێکه‌وه لکاندن بکات تا بتوانێ به ماناکه‌ی بگات?
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-17 16:38:30
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز شنه پێنجوێنی
سوپاس بۆ تۆی هێژا و بۆ پرسیاره‌کانت
١ـ کارێکی ئه‌سته‌مه بوترێ کامیان باشه، چونکوو ئه‌وه پێوه‌ندیی به ده‌قه‌که و بارودۆخه‌که‌وه هه‌یه. هه‌ر شتێک له شوێنی خۆیدا باشیی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری وشه‌ی (بنکه‌دراوه database) بکه‌ی، ده‌بینی "بنکه‌دراوه" وه‌رگێڕانێکی وشه بۆ وشه‌یه بۆ "database" و هیچ کێشه‌یه‌کیشی تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و ڕسته‌ی (ده‌ستی بڕیم. واته "فریوی دام") وشه به وشه بکه‌ینه ئینگلیزی و بڵێین (He cut my hand) ڕاسته وه‌رگێڕانێکی وشه به وشه‌یه، به‌ڵام وه‌رگێڕانێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان کردووه و که‌س له مه‌به‌سته‌که‌مان تێ ناگات، به‌گشتی، له وه‌رگێڕاندا ئه‌وه زۆر گرنگه که بتوانی ئه‌و شته‌ی مه‌به‌ستی نووسه‌ره، وه‌ر‌گێڕیته‌وه.
٢ـ ئه‌وه بۆ هه‌موو زمانێک وه‌کوو یه‌که و یاسایه‌کی گشتییه له وه‌رگێڕاندا، واته چ وه‌رگێڕانی ئازاد، چ وه‌رگێڕانی وشه به وشه و چ وه‌رگێڕانی ڕسته‌یی، هه‌موویان بۆ هه‌موو زمانێک ده‌بن و کوردیش بێگومان له‌و یاسایانه به‌ده‌ر نییه و هه‌ر کامه‌یان له شوێنی خۆیدا گونجاوه.
٣ـ به‌ڕێزت له‌سه‌ری سایتی "سه‌ربه‌خۆ" پرسیاره‌که‌ت ده‌نووسی و ڕاسته‌وخۆ ده‌چێت بۆ لای ئه‌وان، ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێ پێوه‌ندیی به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێم وا بێت کێشه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیته تایبه‌تمه‌نده کوردییه‌کان، که جاروبار کێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆگرامێکی ئینته‌رنێتی. لای تۆ ئه‌وانه وا ده‌رده‌که‌ون، له‌لای خاوه‌نی سایته‌که ئه‌و کێشانه به‌چاره‌سه‌رکراوی جێبه‌جێ ده‌بێت. خه‌می ئه‌وانه‌ت نه‌بێت.
٤ـ ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی که گووگڵ ده‌یکات، له‌لایه‌ن ئامێر و به‌رنامه‌یه‌که‌وه ده‌کرێت، به‌رنامه و ئامێریش هه‌ست و ئاوه‌ز و هزری وه‌کوو مرۆڤ نییه و ناتوانێ به‌جوانیی مرۆڤ بیر بکاته‌وه. ئه‌و به‌رنامه شته‌کان وا وه‌رده‌گێڕێته‌وه که وه‌کوو "فرمان"ێک پێی دراوه. دیاره کێشه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و فرمانانه هێشتا که‌موکووڕییان تێدایه و ده‌بێ باشتر و باشتر بکرێن.
وه‌رگێڕانی گووگڵ له‌نێوان زمانه ئه‌ورووپییه‌کاندا زۆر باشتر جێبه‌جێ ده‌بێ، چونکوو له‌و بواره‌دا بۆ ئه‌و زمانانه کاری باش کراوه، دیاره بۆ زمانی عه‌ره‌بی و فارسی زۆر زیاتر کاری ده‌وێت.
ئه‌گه‌ر خه‌ریکی وه‌رگێڕان ده‌بی، به‌ڕای من کارێکی زۆر باش ده‌که‌ی. وه‌رگێڕان زمانه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات. هه‌ر بژیت و سه‌رکه‌وتوو بیت.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن :Nergis Ismaili
به‌خێر هاتنی به‌رێز مامۆستا دیاکۆ هاشمی ده‌که‌ین
سوپاسی هه‌موو ئه‌و کاره به‌نرخانه‌ی که له بواری ووتنه‌وه‌ی زمانی کوردی ورێزمانی کوردی و وه‌رگێرانو دروست کردنی فۆنتی کوردی و هه‌موو ئه‌و کاره سه‌رده‌میانه‌ی ده‌که‌ین ، له‌گه‌ل جهیانگیریدا میلله‌تی کوردی بێبه‌ش نه‌کردوه له کاری تازه‌گه‌ریو به ئه‌زموونه‌وه به‌رده‌وامه ، دیاره زمان بوونی میلله‌تێک ده‌سه‌لمێنێت و پێچه‌وانه‌که‌شی راسته، هه‌ر بۆیه له‌کاتی ئاوه‌ره‌بونیشی دا وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی سیاستی ( په‌رت که‌و زال به‌ی) 3وسمانیه‌کان که تائێسته‌ش رژێمه ده‌گیرکه‌ره‌کانی کورد پیاده‌ی ده‌که‌ن دیاکۆ به‌رهه‌لستی لێکردوه، له بیری نه‌ته‌وایه‌تیدا بووه که په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆییه،
هه‌روه‌ها من لێره‌وه سوپاسی خه‌باتی هۆشیارانه‌ی پارتی سه‌به‌ستی ده‌که‌م که که‌سێکی دلسۆز به میلله‌ته‌که‌ی ئاشنا ده‌کات وزه‌مینه‌یه‌ک ده‌ره‌خسێنێت تا گفت‌و گۆیه‌کی سه‌رده‌میانه دروست ببێ له نێوان هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه‌که‌مان که هه‌لبه‌ته خه‌می هه‌مو مان خزمات کردنه به دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد که ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییه، دوباره سوپاسی هه‌ول وتێکۆشانی کاک دیاکۆ و پارتی سه‌ربه‌ستی ده‌که‌ین و هیوای سه‌رفرزایتان بۆ ده‌خوازین.
من لێره‌دا به پرسیارێک دێمه گۆ
به‌رێز هیچ کارێکی له‌و شێوه‌یه به‌ده‌ستانه‌وه‌یه که کورد بێبه‌ش نه‌بێت له وه‌رگێرانی زمانه‌که‌نی تردا بۆ کوردی، مه‌به‌ستم کاتێ ده‌چیته سه‌ر گۆگل ده‌ته‌وێت تێکستێک بکه‌ی به کوردی تا ئێسته نیه، ئایا هیچ بیرتان له‌م کاره کردۆته‌وه ?
زۆر سوپاس
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-17 15:03:12
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی به‌ڕێز نه‌رگس ئیسمائیلی
به‌ڕێزم زۆر زۆر سوپاسی په‌یڤه جوانه‌کانت و هه‌ستی گه‌رم و به‌سۆزت ده‌که‌م.
سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانی گووگڵ بۆ زمانی کوردی، بێگومان هه‌ر که‌سێک تۆزقاڵێ خه‌می زمانی کوردیی هه‌بێت، به بینینی ئه‌و ته‌کنیکه سه‌رسامکه‌ره‌ی گووگڵ، ڕاسته‌وخۆ بیر له‌وه ده‌کاته‌وه بریا ئه‌و (ڕاژه service)یه بۆ کوردیش هه‌بوایه. به‌ڕاستی هه‌م خۆم و هه‌م هاوڕێیانیشم بیرمان له‌وه کردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ویست و خواستی گووگڵ. جارێ که هیچ نه‌کراوه و هه‌ڵبه‌ت نابێ بێهیوا بین، زۆر کار له‌م دوایییانه‌دا بۆ کورد کراوه که پێشووتر قه‌ت بیریشی لێ نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام من گه‌شبینم بۆ ئه‌و شتانه و شتێکی نه‌لواو نییه.
________________________________________
پرســــار له‌لایه‌ن
:Senger Kirmashani
Mamosta Dyako hamshari azizm we xer beit bo em dimanei Serbexo. 1.
be nezeri to bo bn brkrdni zmani Farsi ke tekell be zmani kurdi krawe, le Rojhellati Kurdistan debet chi bkret.
2- be bochoni bareztan kam le Parte Siasiekani Rojhellati Kurdistan zyatr hewll deden ke peyam u nosinekanian Kurdikieki poxtew Paraw bet, chon debinin zor le Hizbekan bes eweyan la grnge peyamekanyan be xellk bgat, eweyan la grng nye ke nosinekanian Farsi zor tedaye,
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-16 22:06:17
وه‌ڵامی به‌ڕێز سه‌نگه‌ر کرماشانی:
به‌ڕێز سه‌نگه‌ر، زۆر سوپاس بۆ به‌خێرهاتنه‌که‌ت و بۆ پرسیاره‌کانت.
١ـ چه‌ند شتێک ده‌بنه هۆکار بۆ هه‌وڵدان به‌ره‌و زمانێکی پاراو:
زانینی مێژووی ڕابردوو، چونکوو ڕابردوو چرای داهاتووه و هه‌ستی بڕوابه‌خۆهێنانی مرۆڤ به‌رز ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییی به‌رز ببێته‌وه، ده‌که‌وێته بیری پاراوڕاگرتنی زمانه‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها هۆی جیاوازیی خۆی له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا پته‌و و به‌هێز بکات.
نابێ وا بیر بکه‌ینه‌وه چونکوو بابه‌تێ به فارسی هه‌یه و ئێمه‌ش لێی تێ ده‌گه‌ین، ئیتر پێویست ناکات بکرێته کوردی.
ده‌بێ به گرنگ بزانرێ که ده‌ق و بابه‌ت بکرێنه کوردی و به کوردی بخوێنرێنه‌وه.
که بابه‌تێک وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی کوردی، بیر له‌وه ده‌کرێته‌وه که به‌رانبه‌ری ئه‌و هه‌موو وشانه به کوردی بدۆزرێنه‌وه. ئینجا مرۆڤ له مێشکیدا وشه‌کان به کوردی ده‌چه‌سپێن نه‌ک به زمانێکی تر. که بابه‌تێکی بۆ نموونه فه‌لسه‌فی به کوردی بخوێنرێته‌وه، مرۆڤ به کوردی لێی تێ ده‌گا و مێشکی ڕادێت به کوردی بیر بکاته‌وه و وشه‌ی کوردی له هزری مرۆڤدا ده‌چه‌سپێ. ورده ورده زمانێکی پاراو درووست ده‌بێ و له کاتی قسه‌کردندا، کوردییه‌کی پاراوتر و په‌تیتر دێته سه‌ر زاری مرۆڤ.
ده‌بێ هه‌سته‌وه‌ر بین به‌رانبه‌ر به بچووکترین په‌یڤ و وشه‌ی بێگانه و هه‌وڵ بده‌ین به‌رانبه‌ریان به کوردی بدۆزینه‌وه و به‌کاری بهێنین. گه‌ر دایبابان (والدین) زمان لایان گرنگ بێت، منداڵه‌کانیش گرنگیی پێ ده‌ده‌ن. گه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵان به زمانی بێگانه قسه بکرێت، منداڵێکی خۆبه‌که‌مزان، بێگانه‌په‌رست و دوژمنپه‌روه‌ر بار ده‌هێنرێ که زمانی دایکییه‌که‌ی له‌گۆکه‌وتوو و په‌ککه‌وته ده‌بێ. به‌گشتی بڵێم کاتی ئه‌وه تێپه‌ڕیوه هه‌ر دوژمن به تاوانبار بزانین، ده‌بێ تۆزێ خۆشمان ماندوو بکه‌ین. ده‌بێ ڕاگه‌یێنه کوردییه‌کان هه‌وڵ بده‌ن بایه‌خ به بابه‌تی زمانه‌وانی بده‌ن، کۆڕی ئه‌ده‌بیمان هه‌بێ و پێشبڕکێی وتارنووسی و چیرۆک‌نووسی و وه‌رگێڕان و هتدمان به کوردی هه‌بێ.
٢ـ ناتوانم بڵێم حیزبه کوردییه‌کان زمانی کوردی لایان گرنگ نییه، چونکوو هه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگری ئازادیی کوردستانن، ئه‌وه خۆی له خۆیدا گرنگیدانی ئه‌وانه به زمانی کوردی. په‌ره‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌ییبوونی ئه‌وان گه‌وره‌ترین هه‌وڵه بۆ بارهێنانی کوردانێ که ده‌بێ شانازی به زمانی خۆیان بکه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌ر دۆخی تایبه‌تی به کوردی نه‌یانخوێندووه، ڕه‌نگه هه‌ندێ له حیزبه‌کان، به‌س بیانه‌وێ به زمانێ قسه بکه‌ن که خه‌ڵک لێیان تێ بگات، به‌ڕای من پۆلیسێ که بیه‌وێ یاسا و ڕێسای هاتووچۆ فێری هاتووچۆکه‌ران بکات ده‌بێ خۆی ببێته نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هاتووچۆکه‌ران بڕوا بهێنن که یاسایه‌ک هه‌یه و ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێت، با هاتووچۆکه‌ران هه‌موو یاساکانیش نه‌ناسن. بۆیه گرنگه حیزبه‌کان هه‌ر له ئێسته‌وه خه‌ڵک ڕابهێنن که به کوردی بخوێننه‌وه، وه خۆشیان ببنه پێشه‌نگی ئه‌م کاره.
هه‌ر حیزبێک به شێوازێک هه‌وڵی خۆی ده‌دات، ته‌مه‌نی حیزبه‌کان جیاوازه و شێوازی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک جۆربه‌جۆره. جاران له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنامه و شه‌ونامه و هه‌فته‌نامه په‌یوه‌ندی ده‌گیرا، ئێسته له‌ڕێی قسه‌کردن، ساته‌لایت، ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی ده‌گیرێت. جاران له هه‌فته‌یه‌کدا ٣٠ ـ ٢٠ لاپه‌ڕه ده‌گه‌یشته خه‌ڵک، ئه‌وڕۆکه ته‌نیا له چه‌ند خوله‌کێکدا هه‌مان ڕاده ده‌خوێندرێته‌وه بۆ خه‌ڵک. ئه‌و ده‌قانه ئه‌گه‌رچی لای خۆیان هه‌ڵه‌ی ڕێنووسیشیان تێدا بێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن به کوردییه‌کی درووست بێژه (تلفظ)ی بکه‌ن.
بیر که‌ره‌وه، بێژه‌رێ که به زاراوه‌ی که‌لهوڕی (کرماشانی) ده‌دوێ، ناچاره له باتیی ئه‌و وشه ناکوردییانه‌ی ئاخێنراونه‌ته ناو زاراوه‌که‌یه‌وه، ده‌یان و سه‌دان وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردیی ستاندارد به‌کار ببات، ئایا ئه‌وه خۆی له خۆیدا خزمه‌ت به زمانی کوردی نییه?
دیاره ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونێکی کوردستانییانه و نه‌ته‌وه‌یییانه‌ی هه‌بێ، زیاتر بایه‌خ به زمانی کوردیش ده‌دات. ئه‌وه‌ی زمان ته‌نها وه‌کوو ئامرازێ ده‌زانێ بۆ پێوه‌ندیگرتن و نه‌ک هۆی مان و نه‌مانی نه‌ته‌وه، بێگومان که‌م بایه‌خ ده‌دات به ڕه‌سه‌نایه‌تی و خاوێنکردنی زمانه کوردییه‌که‌ی.