داخستنی رۆژ تی‌فی له کاتی وادا که به‌ره‌و یاد کردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارابی کوردستان هه‌نگاو ده‌نێین و هه‌روه‌ها به‌ره‌و هه‌شتی مارس که دایکانی گه‌ریلا و ژنانی کورد چالاکی سه‌رنجراکێشی تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێگۆمان بڕیاریکی سیاسیه.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هێرشی پۆلیسی به‌لجیک بۆ سه‌ر ڕۆژ تی ڤی مه‌حکوم ده‌کات.

هێرشی پۆلیسی تایبه‌تی و پۆلیسی ئاسایی به‌لجیک بۆ سه‌ر ته‌له‌فیزیونی رۆژ، رۆژ تی‌ڤی، و بنکه کولتوریه‌کانی دیکه‌ی کوردی له‌و وڵاته مه‌حکوم ده‌که‌ین و به کارێکی سیاسیی داده‌نێین، هه‌مووان ده‌زانن که فشاری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان له‌و په‌ریدایه، و سه‌ره‌رای درۆ و ده‌له‌سه‌ی کردنه‌وه‌ی دوزی کورد تورکه‌کان به هه‌موو شیوه‌یه‌ک هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی کورد و کوردستانیان ده‌ده‌ن. له ئوروپا تورکه‌کان هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن که ناوی کورد بزڕێنن و ئه‌و کاره‌ی خۆیان له تورکیادا دژ به کورد پێیان ناکرێت، له ئوروپا به ئوروپیه‌کانی بکه‌ن که به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا به باشی بۆیان کردووه.
داخستنی رۆژ تی‌فی له کاتی وادا که به‌ره‌و یاد کردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارابی کوردستان هه‌نگاو ده‌نێین و هه‌روه‌ها به‌ره‌و هه‌شتی مارس که دایکانی گه‌ریلا و ژنانی کورد چالاکی سه‌رنجراکێشی تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێگۆمان بڕیاریکی سیاسیه.
ئێمه وه‌کۆ دو هاوپیمانی سیاسی کوردستانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) داوا له حکومه‌تی به‌لجیک و هه‌موو ئوروپا ده‌که‌ین که له‌و زیاتر نه‌که‌ونه ناو بازنه‌ی گه‌مه‌ی تورکیه‌وه و چیتر ڕژاندنی خوێنی کورد بۆ تورک هاسان نه‌که‌ن و نه‌بن به به‌شێک له سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی تورک له کوردستان.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو کوردستانیان ده‌که‌ین که ئه‌و هێرشه به هێرشێک بۆ سه‌ر خۆیان دابنێن و به شێوه‌ی ئاشتیی و دیموکراسیانه، به‌ڵام توند و مه‌حکه‌م وه‌ڵام بده‌نه‌وه، باشترین وه‌ڵام دانه‌وه پێداگرتنه له‌سه‌ر دامه‌رزاندنی ده‌وله‌تێکی کوردستان و سووربوونه له‌سه‌ر خه‌باتی کوردستانیبوون.
هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
[email protected] پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌لات)
www.psdkurdistan.org www. psk20006.org
١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. ٥ ی مارسی ٢٠ ١٠ ی زاینی.