ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
شاری ڕانیه بوو به ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و ئازادی وسه‌ربه‌خۆبوون، له ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێکدا خەڵکی کۆڵنه‌ده‌ری شاری ڕانیه توانیان ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌عس شاروه‌رده‌ر بکه‌ن و بوون به پێشەنگی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان.
ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به
یادی ١٩ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی نیشتیمانداگیرکراوی باشووری کوردستان
له ڕۆژی ١٤ ڕه‌شه‌مه‌ی ٢٦٨٨ ڕێکه‌وتی ٥/٣/١٩٩١ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی شاری ڕانیه ده‌ستیان به ڕاپه‌ڕینێکی نه‌ته‌وه‌یی کرد و ڕژانه ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شار و هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر سه‌ربازگه و دام وده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی دڕه‌نده‌ترین دیکتاتۆری سه‌رزه‌مین، واته ڕژێمی پێشووی به‌عسی سه‌دامی و ڕەگەزپەرستی عه‌رەب.
شاری ڕانیه بوو به ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و ئازادی وسه‌ربه‌خۆبوون، له ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێکدا خەڵکی کۆڵنه‌ده‌ری شاری ڕانیه توانیان ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌عس شاروه‌رده‌ر بکه‌ن و بوون به پێشەنگی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان.
جێگای ئاماژه‌یه که ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان پاش چه‌ند ساڵێک کۆمه‌ڵکوژی و به عه‌ره‌بکردن و به به‌عسیکردنی ناوچه‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و هه‌وڵی له ناوبردنی گه‌لی کورد له لایه‌ن ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌عسی عه‌ره‌بی ڕەگەزپەرستەوە، به‌ڵام پاش دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ورەی خه‌ڵک وبڕوا به‌خۆبوون،و به هۆی یه‌کڕیزیی هێزه کوردستانیه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌ل توانی دڕه‌نده‌ترین و گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چه‌ند ڕۆژێک شار وه‌ده‌ر بکات، بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه هه‌موو ساڵیک له ٥ مارش وه‌ک وانه‌یه‌کی مێژوویی ڕیزی لێده‌گیرێت و به‌ره‌و یه‌کڕیزی زیاتر هانمان ده‌دات.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بۆنه‌ی ١٩ ساڵه‌ی ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی باشوری وڵاتمان پیرۆزبایی له گشت کوردستان و به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستان ده‌که‌ن، و هیواخوازین که پریشکی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ش بۆ وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ران بگاته گشت به‌شه‌کانی کوردستان.هاوکات بانگه‌وازی خۆمان بۆ گشت هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوێ ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێین با ئه‌م یاده پیرۆزه بکه‌ین به ڕۆژی یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی کورد‌و کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به تایبه‌تیی.
هه‌ر پیرۆزبێت یادی ڕاپه‌ڕین سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان و ئازادی بۆ کورد.
١٤ ڕه‌شه‌مه‌ی ٢٧٠ ٩ ڕێکه‌وتی ٠ ٥/٠ ٣/٢٠ ١٠
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
2010-03-07 18:54:41
15 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان