بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی ژنان!
ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
هیوادارین کە ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە لایەن تەیفەکانی تری کۆمەڵەوە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ژنان برەوی پێبدرێت و پێشوازی لێبکرێت و هاوڕابوون لەو پێوەندیە دا بێتە گۆڕێ بۆ ئەوە کە ژنانیش وەک بژارەکانی تر بە ئاوات و مافی یەکسانی و ئنسانی خۆیان بگەن
بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی ژنان!
ژنانی خەباتگێڕ، تێکۆشەر و مافویست، ڕێکخرای لاوانی سەربە ستی کوردستان گەرمترین سڵاو ئارەستەی ئێوە ژنانی نموونەی ئازادی و ژیانەوانی دەکات! هەر لەم پێوەندییە دا بە بۆنەی هاتنی 8ی مارس ڕۆژی خەبات و تیکۆشانی ژنان پڕ بە دڵ پیرۆز بایی ئارەستەی هەموو ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین و هیوادارین کە ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە لایەن تەیفەکانی تری کۆمەڵەوە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ژنان برەوی پێبدرێت و پێشوازی لێبکرێت و هاوڕابوون لەو پێوەندیە دا بێتە گۆڕێ بۆ ئەوە کە ژنانیش وەک بژارەکانی تر بە ئاوات و مافی یەکسانی و ئنسانی خۆیان بگەن.
ئەگەر بمانهەویت ئاورێکی خێرا لە خەبات و تیکۆشانی ژنان بدەینەوە، دەبێت بگەڕەینەوە بۆ ئەو کاتە کە کۆمەڵێک لە ژنان لە کۆمپانیای نساجی لە نیۆیۆرک دەستیان کرد بە ناڕەزایەتی دەبڕین بەرامبەر بە ئەو ستەمەی کە لێیان دەکرا لە ساڵەکانی نزیک 1857 دا، بەڵام لە لایەن پۆلیسەو بە شێوەیکی زۆر دڕندانە وڵامیان درایەوە و کۆمەڵێک لە ژنان کەوتنە نەخۆشخانە و بەندیخانەکانەوە، هەر لەو کاتەوە خەبات و تێکۆشانی ژنان لە پێناو ڕەوەندنەوەی ئەو ستمە و جۆرەکانی تری هزری رەگەز پەرەستانە زۆر قۆناغی بڕیوە و ئاڵگۆڕی زۆری بە سەر دا هاتووە و خەبات و تێکۆشانی ژنانیش سەرکەوتنی باشی بە خۆیەوە بینیوە و لە هندێک لە وڵاتان ژنان ئەو خەباتەیان بە ئاکام گەیاندووە و بە بەشێکی زۆر لە مافە بنەڕەتیەکانی خۆیان گەیشتوون و بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی کە هزر و توانای خۆیان وەدەر بخەن و تواناکەی خۆیان بە تەیفەکامی تر کۆمەڵ بناسێنن، هەر لەو وڵاتانە دا ژنان توانیوانە کە بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی، ئابووری و توێژینەوە زانستی و کۆمەڵایەتیەکان بکەن و لە زۆر بواردا لە پیاوان باشتر خزمەت بکەن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن و هەر ئەم تێکۆشانەی ژنان وای کردووە کە هندێکی تر لە وڵاتان لە مەڕ نەهامەتیەکانی ژنان دەست بە توێژینە بکەن و ئاوڕی لێ بدەنەوە. بەڵام بە داخەوە هەروەها لە هندێک لە وڵاتانی دواکەوتوو و بەتاییبەت ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هۆی زاڵبوونی سیستمی و دەسەڵاتێکی دیکتاتوور و ڕادیکاڵ تا ئیستاش خەبات و تێکۆشانی ژنان پێشکەوتنی بە خۆیە نەبینیوە و ژنان بە دڕندانەتەرین شێوە دەچەوسێنرێنەوە ، وە بە تاییبەت لە کوردستان دا کە هەم چەوساندنەوەی سیاسی هەیە وەک چەوساندنەوەی نەتەوە و ئیدۆلۆژی جیاواز و هەم چەوساندنەوەی ئابووری هەیە کە ڕێگا بە ژنان نادات کە لە دەرەوەی ماڵەوە کار بکەن و هەم لە بارەی کۆمەڵایەتیەوە چەوساندنەوە هەیە کە یاسا و کەلتوور، داب و نەریت و دین لە گەڵ ویستەکانی ژنان دا یەکسان نییەن و پێشگیری لە بەرەوپێشەڤەچوون لە یاسا بنەڕەتیەکان دا بێتە گۆڕێ دەکەن و لە لایەکی ترەوە خوودی پیاو و سیستمی پیاو سالاری بووەتە هۆی چەوساندنەوەی دامنەگیرتر و کەم ڕوڵی ودوورەپەرێزی ژنان لە کار و کۆمەڵگا دا، هەر بۆیە بە داخەوە بەشێک لەو ژنانە بە هندێک نەخۆشی و ئیسترێسی و ڕەشبینیەوە پەنا بۆ هندێک کار دەبەن کە دەبێتە هۆی لە دەستدانی خۆیان ...هتد
ئێمە لێرەوە مووشکیلی ئەساسی ژنان لە کوردستان دا و لە گەڵ بوونی سیستمی ئاخوندی پێکەوە دەبەستینەوە و لەو بارەیەوە بۆچونمان وایە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی و سیستمی ئاخوندی بڕۆخێت بە خەبات و تێکۆشانی ژنانی تێکۆسەر ئاڵۆگۆڕیکی باشتر دیتەگۆڕێ و دەستکاری لە یاساکان دا دەکرێن و کەلتوور و داب و نەریتیش لە گەڵ بوونی یاسا دا توانایی خۆی نامێنیت چونکە یاسا پشتیوانی لێ ناکات ، ئەو کات ڕۆڵی ژنان کاراتر دەبێت و لە ماف و ئازادیە کانیان نزیکتر دەبنەوە، هەر بۆیە ئیمە پێمان وایە کە لە قۆناغی یەکەم دا کۆماری ئیسلامی بڕۆخینین و بۆ ئەوەی بتوانین قۆناغی دووەم بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ بهێنین و سیستمیکی دیموکرات لە کوردستان دا کە داخوازیەکانی ژنان بەجێبهێنێت جێگیر بێت ، جێگای خۆیە کە ژنان بە باوەڕ بە خۆبوونەوە لە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و سینفی و مەدەنی دا بەشداری بکەن و هەوڵ بدەن کە خۆیان بگەیننە لوتکەکانی دەسەڵات لە کوردستان دا.
پیرۆز بێت 8ی مارس ڕوژی خەبات و تێکۆشانی ژنان
ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
08.03.2010
2010-03-07 18:58:44
15 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان