کوردستانی - ده‌قی په‌یامه‌که‌ی هیلاری کلینتۆن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزوه
PNA
له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش، سه‌دان هه‌زار ئه‌مه‌مه‌ریکی که‌له‌پور و مێژوویان به‌رزو پیرۆز راده‌گرن، مامناوه‌ندیی به‌هار کاتی ره‌نگدانه‌وه و تازه‌بوونه‌وه‌یه له‌ناو کلتور و کیشوه‌ره‌کاندا “ نیشانه‌ی هیوای سه‌رله‌نوێ له‌دایکبوونه‌وه و ته‌ندروستی و گه‌شه‌یه.
کوردستانی - ده‌قی په‌یامه‌که‌ی هیلاری کلینتۆن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزوه
PNA “ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (هیلاری کلینتۆن) به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریکاوه، هیوای ئه‌وپه‌ڕی خۆشی بۆ هه‌موو ئه‌وانه ئه‌خوازم له جیهاندا که ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ئه‌گێڕن. بۆ ئێرانیه‌کانیان و ئه‌فغانیه‌کان و کورده‌کان و ئازه‌ره‌کان و خه‌ڵکی ئاسیای ناوه‌ڕاست، نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ساڵێکی نوێ تۆمار ده‌کات پڕ له ئومێد و شیاوبوون. خێزان و هاوڕێکان کۆده‌بنه‌وه بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌وسایان و نه‌خشه‌دانان بۆ داهاتوو.
له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش، سه‌دان هه‌زار ئه‌مه‌مه‌ریکی که‌له‌پور و مێژوویان به‌رزو پیرۆز راده‌گرن، مامناوه‌ندیی به‌هار کاتی ره‌نگدانه‌وه و تازه‌بوونه‌وه‌یه له‌ناو کلتور و کیشوه‌ره‌کاندا “ نیشانه‌ی هیوای سه‌رله‌نوێ له‌دایکبوونه‌وه و ته‌ندروستی و گه‌شه‌یه.
ئه‌مه ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی بیرمان بێته‌وه ئێمه چه‌ند شتی هاویه‌شمان پێکه‌وه هه‌یه “ ئاره‌زووه‌کانمان که هه‌موومان هاوبه‌شی پێده‌که‌ین بۆ داهاتوویه‌کی ئارام و گه‌ش “ و له پێناو دوپاتکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا که مافی گه‌ردونیمانن له له‌دایکبوونه‌وه، وه‌ک شاعیری ئێرانی سیمن به‌هبه‌هانی ده‌ڵێت، "ئێمه هه‌موومان به‌شه‌کانی هه‌مان جه‌سته‌ین، چوون یه‌ک له جه‌وهه‌ردا." له‌م نه‌ورۆزه‌دا، ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شانه به‌رز راده‌گرین.
له‌کاتێکداا چاوه‌ڕێی ساڵی نوێین، با هه‌وڵه‌کانمان دوو هێند بکه‌ین بۆ پێشخستنی تێگه‌یشتن و رێزی دوولایه‌نه، به ئیش‌کردنی پێکه‌وه‌یی، ده‌توانین رووبه‌ڕووی گرفته هاوبه‌شه‌کان ببینه‌وه و ده‌رفه‌ته هاوبه‌شه‌کانی ئه‌م ساڵه نوێیه و ئه‌م سه‌ده هێشتا نوێیه بقۆزینه‌وه.
جه‌ژنتان پیرۆز بێت.
2010-03-22 19:51:28
15 ساڵ و 10 مانگ و 7 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان