کاره‌ساتی سینه‌ماکه‌ی عاموده‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌کی پڕ له جینایه‌تی ئه‌و ڕیژیمه‌یه که هه‌رگیز بۆ گه‌له‌که‌مان له یاد ناکرێت.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به توووندی ئه‌و جینایه‌ته‌ی ڕێژیمه به‌عسی و عه‌فله‌قییه‌که‌ی سوریا ئیدانه
تاوانه‌که‌ی ڕیژیمی سوریا له نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ ئیدانه ده‌که‌ین. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.


جه‌ژنی نه‌ورۆزی جه‌ژنی بووژانه‌وه‌ی گووڵ وگیاو جوانی سروشته، هه‌روه‌ها بۆ کورد نه‌ورۆز ساڵی نۆی و جه‌ژنی تێکشکانی خوێنمژ زووحاک و ڕزگاری گه‌له.
هه‌ر که مانگی مارس واته مانگی نه‌ورۆز نزیک ده‌بێته‌وه ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ده‌کات ده‌که‌ونه ترس و له‌رزه‌وه، بێبه‌زه‌ییانه ده‌که‌ونه کۆمه‌ڵکوژی کوردستانیان، ئه‌مساڵیش ڕژێمی فاشستی عه‌ره‌بی سوری داگیرکه‌ر که‌وته گوله‌بارانکردنی ئاهه‌نگێڕانی شاری ڕه‌قه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان، که به داخه‌وه ئه‌م ساڵیش ده‌یان که‌س له ڕۆڵه‌کانی ڕۆژئاوایی کوردستان‌مان شه‌هیدو برینداربوون و هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سیش ده‌ستگیرکران.
ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه که ڕێژیمی داگیرکه‌ری به‌عسی له نه‌رۆزدا گۆمی خۆێن له ڕۆژئاوا هه‌ڵده‌ستێنێ، هه‌ر ٦ ساڵ پێش بوو که ڕؤله‌کانی گه‌له‌که‌مان له قامیشلۆ خڵتانی خۆێن کران. کاره‌ساتی سینه‌ماکه‌ی عاموده‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌کی پڕ له جینایه‌تی ئه‌و ڕیژیمه‌یه که هه‌رگیز بۆ گه‌له‌که‌مان له یاد ناکرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به توووندی ئه‌و جینایه‌ته‌ی ڕێژیمه به‌عسی و عه‌فله‌قییه‌که‌ی سوریا ئیدانه ده‌کات، و داوا له گشت ڕێکخراوه‌کانی جیهانی ده‌که‌ین له ئاست ئه‌و تاوانه بێده‌نگ نه‌بن و خاوه‌نی هه‌ڵویست بن.
سڵاو و سه‌ربه‌رزیش بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گشت تێکۆشه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان دنێرین. به داگیرکه‌ری ڕۆژئاوای کوردستانیش ده‌ڵێین به شه‌هیدکردنی نه‌ورۆز و به‌شدارانی نه‌ورۆز ناتوانن وره‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌له‌که‌مان دابه‌زێنن، و بگره زیاتر له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانتان گری خه‌بات تین ده‌ستێنێ و چاره‌نووسی ئێوه‌ش له‌وه‌ی سه‌دامی هاوبیرتان باشتر نابیت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی نه‌ورۆز و ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ برینداران و ئازادی بۆ دیله‌کانی جه‌ژنی نه‌ورۆز.
هه‌ر بۆ پێشه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ته‌بایی و هاوخه‌باتی بۆ ئامانجی پیرۆزی کورد و کوردستان
هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان- ٣ ی نه‌ورۆزی ٢٧١٠ ی کوردی ٢٣/٣/ ٢٠ ١٠ زاینی.
www.psk2006.org