شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

داوایه ک، به بۆنه ی ١٠ ی خاکه لێوه، ڕۆژی شه هیدانی کورد ستان. ی. سۆلتانپه‌نا

ی. سۆلتانپه‌نا
داوایه ک، به بۆنه ی ١٠ ی خاکه لێوه، ڕۆژی شه هیدانی کورد ستان.   ی. سۆلتانپه‌نا

له به ر شانازیه کانی سه رده می کۆمار که هه رچوار پارچه ی کوردستانی داگیر کراومان ده گرێته وه ، بۆ یه کگرتوویی ڕیزه کانی گه ل به دژی داگیرکه ران و له به ر ئه وه ی ١٠ ی خاکه لێوه ڕۆژی شه هیدانی کوردستان ئه گه ڕێته وه بۆ ئه و سه رده مه و به چه ند هۆیه ک، له وانه،

داوایه ک، به بۆنه ی ١٠ ی خاکه لێوه، ڕۆژی شه هیدانی کورد ستان

له و کاته وه گه له که مان رێکخراوی سیاسی کردوه به بنه مای تێکۆشانی بۆ وه دیهێنانی مافه زه وتکراوه کانی نه ته وه ییمان، رؤژه مێژوویه کان وه‌ک نه ریت ساڵانه یادیان به رز و به شکۆ ڕاده گیرێت، به د ڵنیایه وه له م یاد کردنه وانه گرینگترینیان رۆژی شه هیدانی کوردستانه، له به ر ئه وه ی شه هیدان،له دژوارترین ساته‌کانی مێژووی گه له که مان وه‌ک پێشمه رگه به به خشینی خوێنیان، به ختکردنی گیانیان و چاوپۆشی له ئاواته‌کانیان بێهیچ چاوه‌‌ڕوانیک، وه دیهێنه‌ری ڕزگاری وسه ربه خۆیی گه له‌که مانن، شه هیدان ئه و مرۆڤه گیان له سه ر ده‌ستانه بوون که گیانی خۆیان فیدای سه ر به رزی و سه ر فرازی نه ته وه که یان کرد، ئه وانه ی که بوونیان بۆ مرۆڤی کورد به زیندوویی ڕاگرت. لێره‌دا به ڕاستی جێگای خۆیه تی بڵه ین شه هید ئاوه تینوویه تی زه وی ده شکێنی، په نجه و ده سته ئازاری خاک ڕاده ژێنێ، سۆمای چاوه کام دواڕۆژ دووره ده یبینێ،.....شه هید لووتکه ی هه ڵوێستی ئینسانه،...... شه هید باڵای به قه د باڵای کوردستانه.
١٠ ی خاکه لێو٤ی ٢٦٤٧ی کوردی، دوایی کۆتایی هاتنی ته مه نی کۆماری کوردستان و داگیرکردنه وه ی وڵاته که مان له لایه ن ڕژیمی پاشایه تی ئێرانه وه، پێشه وا قازی موحه مه د و هاوڕێیانی له سێداره دران.
دوژمن به پیلانێک ویستی له ڕۆژه کانی جێژنی نه ته وه یی نه ورۆزدا به له سێداره دانی یه که م سه رۆک کۆماری کوردستان و هاو ڕێیانی نه ورۆزمان لێبکات به سه رده می غه مباری و بێ وره یی گه‌له‌که‌مان،غافڵ له وه یی که ئه م خه یا ڵه‌ی خاوه و گڕی ئاگری نه ورۆزی کوردان له وه به تینتره که بتوانرێت به ئه م کۆسته گه وره یه، گه له که مان کۆڵ پێبدات. وه ک ده بینین رۆله کانی کورد مان تا ئێستاش بۆ گه یشتن به مافه زه وتکراوه کانمان بێوچان تێده کۆشن، هاوکات نه ورۆزی کورده واری زیاتر هانده رمان ده بێت.
له به ر شانازیه کانی سه رده می کۆمار که هه رچوار پارچه ی کوردستانی داگیر کراومان ده گرێته وه ، بۆ یه کگرتوویی ڕیزه کانی گه ل به دژی داگیرکه ران و له به ر ئه وه ی ١٠ ی خاکه لێوه ڕۆژی شه هیدانی کوردستان ئه گه ڕێته وه بۆ ئه و سه رده مه و به چه ند هۆیه ک، له وانه،
١-. بۆ یه که م جار له میژوودا، کۆماری کوردستان له به شێ له وڵاته که مان له ژێر په یره وی پارتێکی سیاسی پێشکه وتوو، به ڕه‌سمی ڕاگه یه ندرا بێئه وه‌ی له راستیدا پشتیوانێکمان له ئاستی جیهانیدا هه بێت.
٢- کۆمار بێگومان ئامانجی سه ربه خۆیی کوردستان بوو نه هیچیتر، له به ر ئه وه ی کورده کان له پارچه کانیتره وه به شداری چالاکانه یان تێدا کرد و پله و پایه ی شایانی خۆیان پێدرا، له حاڵێکدا پێشه وا و هاوڕێکانی مانای ئه م کرده وه یان لای ده سه ڵاتدارانی ئێران باش ده زانی.
٣-کۆماری کوردستان بوه به ناسنامه ی نه ته وه ییمان له جیهاندا و سه لماندی که گه لی کورد ئامانجی سه ربه خۆییه، وه ک هه مووگه لانی سه ربه خۆ وحازره گیانی خۆی بۆ فیدا بکات.
٤-.هێزی پێشمه رگه وه‌ک ته نیا داکۆکیکه ری مافه زه‌وتکراوه کانی گه له که مان له سه‌ر ده‌می کۆماری کوردستاندا دامه زرا، که بووه به هێمای خۆراگری گه لی کورد له مێژووی شۆڕشه کانی کورد له سه رانسه ری کوردستاندا.
٥. پێشه وا و هاورێیانی به بیر و باوه ر و لێبردوو بون بۆیه بێ له به رچاو گرتنی هه ر مه ترسیه ک بؤ ژیانیان له دواڕۆژدا، بۆ ماوه یه کی کۆرتیش بووبێت کۆماری کوردستانیان ڕاگه یاند که ئه مڕۆ جێگای شانازیه بۆ گه له که مان له کوردستان و جیهاندا.
٦- پێشه وا ی لێهاتوومان له هه ل و مه رج که ڵکی وه رگرت له حاڵێکدا ده نگی کورد به هیچ شوێنێک نه ده گه ێشت و ته نیا هیوای گه له که ی بوو،ئه مه ده بێ بێت به ئه زمون بۆ ئێستا ی ڕێبه رانی کورد که داواکانمان له ماوه ی چه ند خۆله کدا به گوێی جیهان ده گات.
٧-.پێشه وا و هاورێیانی به سه ربه رزییه وه ڕووبه ڕووی داگیرکه رانی کوردستان بوونه وه و تا دوا ساتی ژیانیان له ئامانجه کانیان په شیمان نه بوونه وه، هه ر بۆیه به سه ر به رزیه وه چونه ژێر په تی سێداره ی داگیرکه ران و گیانی خۆیان فیدای رزگاری کورد و کوردستان کرد
٨-.کۆمار زۆر هه نگاوی گرینگی له بابه ت مافی مرۆڤه وه له و ماوه کورته دا هاوێشت که گرینگی زۆریان هه یه و پێشکه وتوویی به ڕێوه به ران و ئامانجه کانی کۆمار ده سه لمێنن.
٩-له سێداره دانی پێشه وا وه ک سه رکۆمارێک گرینگی تایبه تی لای گه لانی جیهان هه یه ،و په یامی سوور بونی گه لی کورد ی هه یه بۆ گه یشتن به مافی چاره ی خۆ نوسین، بۆیه ئێمه وه ک کورد ئه بێ هه وڵ بده ین ،به گشتی کردنی ئه م ڕۆژه و زیاتر ناساندنی، ڕوا بوونی داواکانی گه لی کورد به گه لانی جیهان بسه لمێنین.
له گه ڵ ئه وه ی که هه ر تاکێکی کورد که له ڕێگای ڕزگاری کوردستان شه هید بوه، له هه ر ئاستێکدا وه ک یه کتر جێگای ڕێز لێگرتنن به ڵام له به ر ئه م هۆیانه ی باس کرا وچه ندین هۆیتر جێگای خۆیه تی و به حه ق ئه بێت ڕۆژی ١٠ ی خاکه لێوه ی هه موو ساڵێک لای هه موو تاکێک و ڕێکخراوێکی کوردستانی له ناخی دڵه وه ڕێزی لێبگیریت و بایه خی پێبدرێت، له هه مانکاتدا هه مووان به ڕێکخراوه سیاسیه کان و خه ڵکه وه له سه رانسه ری کوردستانی گه وره به کرده وه هاوده نگ بن له سه ر ناساندنی ١٠ ی خاکه لێوه به رۆژی شه هیدانی کوردستان ، که ئه مه له خۆیدا وه دیهێنه ری یه کریزی گه له که مان ده بێت . به و هیوا یه ی هه نگاوی به کرده وه بو ئه م مه به سته پیرۆزه له لایه ن هه موو پارت و ڕێکخراوه کانی کوردستانیه وه هه ڵبگیرێت .

به رێز بێت یادی شه هیدانی کورد و کوردستان

به ڕێز بێت یادی شه هید پێشه وا قازی مۆحه مه د وشه هیدانی سه رده می کۆماری کوردستان.

به ڕێزه وه¦ ی. سۆلتانپه‌نا
١٠  ی خاکه لێوه ی ٢٧١٠  کوردی

2010-03-30 18:07:09

15 ساڵ و 10 مانگ و 9 کاتژمێر و 30 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©