به‌ڵام هه‌ر دۆێنی سێ شه‌ممه ١٦ ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٠ ی کوردی، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌توندی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا گرت،
تورکیا دووباره ئیسرائیل توڕه ده‌کاته‌و و لیبه‌رمان ده‌ڵێ پێویسته ئه‌ردۆغان کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: دیاکۆ کوردنژاد

له پاش لێدوانه‌یکه‌ی ڕێژیمی تورکیای ساڵی پێشوو به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و ئیدانه کردنی ئیسرائیل له سه‌ر ئه‌و هێرشه، ناکۆکی و ئاڵۆزی تووند که‌وته نێوان هه‌ردوو حکومه‌ته‌وه، پاشان ٢ لایه‌نه هه‌وڵیاندا که وه‌زعه‌که هێور که‌نه‌وه. له یه‌که‌م ڕۆژی کردنه‌وه‌ی کاناڵی تورکی به زمانی عه‌ره‌بی دیسانه‌وه ئه‌ردوغان هێرشی کردوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و باسی مناڵانی غه‌زه‌ی کردبوو.
به‌ڵام هه‌ر دۆێنی سێ شه‌ممه ١٦ ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٠ ی کوردی، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌توندی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا گرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که دیسانه‌وه هه‌ڵوێستی توندی به‌رامبه‌ر ئیسرائیل هه‌یه، لیبه‌رمان ڕایگه‌یاند باشتر وایه که ئه‌ردۆغان کێشه‌ی کورده‌کانی بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا چاره‌سه‌ر بکات نه‌ک ئامۆژگاری ئێمه بکات. هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌ردوغان ده‌یه‌وه به‌و قسانه خۆی شیرین بکات و له وڵاتانی ئیسلامی نزیک بێته‌وه، با له سه‌ر حسابی له‌که‌دار کردنی ئیسرائیل نه‌بێت.
لیبه‌رمان وه‌ک نموونه باسی له‌وه کرد که ئه‌رودوغان باس له مناڵانی غه‌زه ده‌کات، ئه‌ی بۆ باس له هه‌زاران ژن ومناڵی کورد ناکات له تورکیا چیان به سه‌ر دێت.
هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ناوبراو چه‌ندین پرۆژه‌ی ستتراتیژی هاوبه‌شیان هه‌بووه، که یه‌کێک له‌و پرۆژانه وه‌ک ٢ هێزی سه‌ره‌کی ناتۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین. هه‌ر له‌و پێووه‌ندییه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کاره باشه‌کانی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی تێکداوه.
له وڵامی لێداوه‌ناکانی به‌ڕێز لێبه‌رمه‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌و لێداوانانه‌ی به قسه‌ی هیچ و ناشیرین و ناشیاو زانی و راشیگه‌یاند که لێدوانه‌کانی دوورن له راستییه‌وه.