جه‌ژنه‌یان له سایه‌ی پابه‌ندبوونی خوشک وبرا یه‌زیدیه‌کان به کوردبوونیان، و پاراستنی ئایینی ڕه سه‌ن و کولتوری نه‌ته‌وه‌یی کوردبوونیان ببێته نموونه‌ی کور‌دایه‌تی بۆ هه‌موو کوردستانیان .
برووسکه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی چوارشه‌ممی سوری یه‌زیدیه‌کان

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی چوارشه‌ممه سور، جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێی ئیزدی، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له تێکرای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی له کوردستان و جیهان ده‌که‌ین، هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌یان له سایه‌ی پابه‌ندبوونی خوشک وبرا یه‌زیدیه‌کان به کوردبوونیان، و پاراستنی ئایینی ڕه سه‌ن و کولتوری نه‌ته‌وه‌یی کوردبوونیان ببێته نموونه‌ی کور‌دایه‌تی بۆ هه‌موو کوردستانیان . وه‌هه‌روه‌ها ببنه نموونه بۆ یه‌کڕیزی هه‌موو کوردستانیانی خاکداگیرکراو و ببنه مایه‌ی خێر و خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو کوردستان.
کوردستان وڵاتێکه که پێکهاته‌ی فره کلتورو فره زاراوه‌و فره ئاینییه، که ئاینی یه‌زیدی یه‌کێکه له وانه، به گشت به‌ڵگه‌و پێناسه مێژوویه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که ئێزدی کوردی ره‌سه‌نن، وپڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی یه‌ک ڕیزی کورد هه‌رگیز ناتوانێ ڕؤڵه قاره‌مانه‌کانی یه‌زیدیمان له کوردستانی بوون دابرینێت.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان جارێکی دیکه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی گشت خوشک وبرایانی یه‌زیدی کوردستانی ده‌که‌ینه‌وه، و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که خه‌باتمان بۆ دابینکردنی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان له گشت بوارێکی ئینسانی و ڕێزگرتن له ئاینی جیاواز به‌رده‌وام ده‌بێت.
جارێکی دیکه سه‌ری ساڵی نوێیان لێ پیرۆزده‌که‌ین و ئومێده‌وارین به‌و په‌ڕی شادی و کامه‌رانی به‌رێی بکه‌ن.
www.psk2006.org
سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سێشه‌ممه ٢٤ نه‌ورۆزی ٢٧١٠