له‌م روانگه‌یه‌وه پارت و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به مه‌به‌ستی لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاری و هاوخه‌باتی له پێناو پشتگیریی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ
هاونیشتمانانی دڵسۆز!
تێکۆشه‌رانی رێگه‌ی رزگاری!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌کان!
هه‌ر وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن، ئێستا خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به قۆناغێکی ناسک و هه‌ستیار دا تێده‌په‌رێ. ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا، چ له نێوخۆی وڵات و چ له هه‌نده‌ران، له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به یه‌کده‌نگی و هه‌ماهه‌نگی نێو تێکۆشه‌رانی رێگه‌ی رزگاری به گشتی و حیزب و رێکخراوه سیاسییه خه‌باتکاره‌کانی نێو گۆڕه‌پانی خه‌باتی کوردایه‌تی هه‌یه. به خۆشیه‌وه ماوه‌یه‌کی به‌رچاوه زه‌رووره‌تی هاوکاری و هاوخه‌باتی و بیری دامه‌زرانی به‌ره، کۆده‌نگی یان لانیکه‌م دیالۆگی نێوان حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسی ناو میدیاکان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه و به ده‌یان لێکدانه‌وه و پێشنیار و وتاری دڵسۆزانه له‌م بواره‌دا چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه.
دیاره‌سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه کوردستانییه‌کانیش هه‌ریه‌ک له ئاستی خۆیانه‌وه هه‌نگاوێکی له‌م چه‌شنه‌یان بۆ ئه‌م قۆناغه که ئێستا رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به پێداویستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر زانیوه.
له‌م روانگه‌یه‌وه پارت و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به مه‌به‌ستی لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاری و هاوخه‌باتی له پێناو پشتگیریی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له قاودانی تاوانه‌کانی رێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رچی زیاتر ناساندنی دۆزی کوردی به کۆر وکۆمه‌ڵی نێو نه‌ته‌وه‌یی، به پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی زانی .
هه‌ر بۆیه پاش زنجیره کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند مانگی رابردوودا و، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تاوتوێ کردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه، له رۆژی 16/04/2010 به‌و ئاکامه گه‌یشتن که دامه‌زراندنی " کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ " رابگه‌یه‌نن .
شایانی باسه که ئه‌م حیزب و رێکخراوانه پێکهێنه‌ری ئه‌م کۆمیته هابه‌شه‌ن و پرۆتۆکۆلی کاری هاوبه‌شیان واژۆ کردووه:
- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
- بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان
- پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
- کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
به‌و هیوایه‌ی که له داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به وه‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و زه‌رووره‌تی ئێستای خه‌باتی هاوبه‌شمان، به‌شداری له‌و کۆمیته هاوبه‌شه‌دا بکه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندتری بکه‌ن.
هیوادارین به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ک کۆمیته‌که بتوانێ ئامانجه‌کانی به باشی بپێکێ و ببێته خاڵێکی پۆزه‌تیڤ بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاستێکی باڵاتردا .
به هیوای هاوده‌نگی هه‌رچی زیاتر
کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ
16/04/2010