پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌شداری له یادی ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی ئه‌نفال ده‌کات!
ئاماده‌کردنی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پ.س.ک
به‌یادی ئه‌نفالکراوه‌کانی کورد، زیاتر له ١٨٢ هه‌زار کوردی بێسه‌روشوێنکراوی کورد، یادی ئه‌نفالکراوه‌کان، به‌به‌شداری کۆمه‌ڵێ هاوڵاتی له شاری لینشۆپینگی سوێد کرایه‌وه.
له یاده‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شانه‌دا و دوای ڕاوه‌ستانی خوله‌کێک بۆ گیانی پاکی ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌نفالکران، باسێک له سه‌ر ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان کرا.
شایه‌نی باسه به‌شێک له هاوڵاتیانی کورد، خاوه‌نی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانیش به‌شدار بوون بۆ ڕێزگرتن له ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان.
دوو له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ ڕێزگرن له گیانی نه‌مران، ئه‌نفالکراوه‌کان، به‌شداریان له‌و یاده کرد. شایه‌نی باسه به ناردنی بروسکه‌ش ئه‌و یاده له‌لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌رزڕاگیردرا.
کۆمیته‌ی سوێدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، لینشۆپینگ!
2010-04-18 10:47:15
14 ساڵ و 18 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان