له شه‌قامی فیرده‌وسی شاری ئیلام ته‌قییه‌وه، و ده‌ست به جێ ٢ که‌س له سه‌ر نشیوانی کوژراون و ١٤ که‌سیشی له نزیک شۆێنی ڕووداوه‌که به تووندی بریندار
له ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ته‌قینه‌وه‌ی تاکسیه‌کدا ١٦ کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه.
Psk2006.org تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پسک

به گۆیره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتووه له ئه‌ندامانی ڕێکخستنه‌کانی ناو ئیلامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، کاتژمێری ده و نیوی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣١ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٠ ی کوردی، ئۆتۆمبیلێکی تاکسی گوازتنه‌وه به شێوه‌یه‌کی گوماناوی له شه‌قامی فیرده‌وسی شاری ئیلام ته‌قییه‌وه، و ده‌ست به جێ ٢ که‌س له سه‌ر نشیوانی کوژراون و ١٤ که‌سیشی له نزیک شۆێنی ڕووداوه‌که به تووندی بریندار بوون. به گۆیره‌ی هه‌واڵ چه‌ندین شۆێنێکیش له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه زه‌ره‌ریان به‌رکه‌وتووه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه شک وگومانی زۆری له نێۆ خه‌لک دروستکردوه، که زۆر که‌س وای بۆ ده‌چن ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه گروپێکی تایبه‌تی سه‌ر به یه‌کێک له‌جه‌ناحه‌کانی ڕێژیمن.
ڕێکخستنه‌کانی ناو ئیلامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2010-04-20 16:34:45
15 ساڵ و 10 مانگ و 10 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان