ئێستا ئیسرائیل وئه‌مریکا کار له وورده‌کاری ڵێدانی ئێران ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌مترین قوربانی ،گورزێکی کوشنده ی ئاراست بکه‌ن، وه سعودیه‌و ئۆردون و قه‌ته‌ر به نهێنی گۆڵۆپی سه‌وزیان بۆ
گۆڕانکاریه‌کانی جیهان و به تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان.
ئیبراهیم جاف ¦¦¦. ١٠ /٠ ٤/٢٠ ١٠

له ساڵی ١٩٨٥ میخایل گۆرباتشۆڤ ده‌سه‌لاتی گرته ده‌ست و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئابووری وئازادی و سیاسی ¦.هتد. ته‌نها هه‌وڵێک بوو بۆ ده‌ربازکردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له قه‌یرانه بێ چاره‌که‌ی جیهانی کۆمه‌نیزم، پاشانیش هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێ کاریگه‌ربوون و جیهانی کۆمه‌نیزم وه‌ک خانوویه‌کی له لم دروست کراو به سه‌ر خاوه‌نه‌کیدا ڕووخا.
ئه‌وه‌ش مه‌ترسی خسته جیهانی به ناو ئازاد به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا و شه‌ڕی سارد و مه‌ترسی یه‌کێتی شۆره‌وی بۆ سه‌ر جیهانی ئازاد کۆتایی هات و وه جیهانی ئازاد که‌وته ژێر پرسیاره‌وه وبوونی به هه‌مان سیسته‌می سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ¦.هتد .
پرسیاره‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتانی جیهانی ئازادیان خسته مه‌ترسیه‌وه‌و زوو که‌وتنه گه‌ڕان به دوای گۆڕانکاری ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ مانه‌وه‌یان وه‌ک سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ستی سه‌ربازی و ئابووری جیهانی ، ئه‌وان زۆر زیره‌کانه که‌وتنه دابین کردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئابووری
خۆیان له جیهان وه پاراستنی به هێزی سه‌ربازی.
له ساڵی ١٩٩٠ له که‌نداو به تایبه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئێراق و ئێران وه گومڕابوونی دڕنده‌ترین ڕژێمی شۆڤینیستی عه‌ره‌بی فاشیستی له ئێراق و وه دڕنده‌ترین ڕژێمی ئیسلامی فاشیستی له ئێران به فشاری سه‌ربازگه‌ی سه‌رمایه‌داری چوونکه هه‌موو هه و‌ڵه‌کانی سه‌ربازگه‌ی شۆره‌وی بێ به‌رهه‌م بوو له ساڵی ١٩٩٠ هه‌موو تواناکانی سه‌ربازگه‌ی شۆره‌وی دابین کرابوو بۆ گرفته‌کانی ناوخۆی شۆڤیه‌ت و سه‌ربه‌خۆبوونی ووڵاتانی قه‌وقاس و به ڵتیک و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ، یه‌کێتی شۆره‌وی هیچ فشارێکی له ده‌ستدا نه‌مابوو به پێچه‌وانه‌وه شۆره‌وی هه‌موو داواکانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوای واژوو ده‌کرد وله به‌رامبه‌ریشدا ده‌یان ملیارد دۆلار قه‌رزی یارمه‌تی وه‌رده‌گرت به بێ ئه‌و قه‌رزانه شۆره‌وی تووشی کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ..هتد ده‌بووه‌وه و هه‌وڵی ڕزگارکردنی خۆی بوو له قه‌یرانه‌کان وهه‌موو دۆسته‌کانی خۆی به چه‌ن قه‌رزێکی گه‌وره به ووڵاتانی ڕۆژئاوا فرۆشت له‌و ووڵاته فرۆشراوه‌کان نیکه‌راگۆ له ئه‌مریکای ناوه‌ڕاست وسوریاو هێزه به‌رهه‌لستاکاره‌نی فه‌له‌ستینی دژه ئیسرائیل و ئه‌فغانیستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌زائیرو لیبیا له ئه‌فریقیا باکوور‌و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و چه‌ند ووڵات وهێزی تر.
ئه‌مریکاو ووڵاتانی تری ڕۆژئاوا به‌رژه‌وه‌ندیان که‌وته مه‌ترسیه‌وه‌و هه‌ڵی دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندی پاشه‌ڕۆژو به تایبه‌تیش ووزه سروشتیه‌کان وه‌ک پترۆل وگاز وئاوو ئاسن که به تایبه‌تیش زیاتر له ٦٠ ٠ª ووزه‌کان له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه و ده‌سه‌ڵاتی هێزه ناسیونالیسته شۆڤینیسته‌کان و هێزه تووندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان به هه‌موو تایفه‌کانیه‌وه وه‌ک سونه وشیعه به سه‌ر ئه‌و ووزه سروشتیانیانه‌دا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره دروست ده‌کات بۆ پاشه‌ڕۆژی ئابووری ڕۆژئاوا و به تایبه‌تی ئه‌مریکا ، بۆیه گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ئه‌مریکا ڕوویدا ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا له سیاسه‌تی دامه‌زراندنی ڕژێمه دیکتاتۆرو میلیتاری ده‌ستی هه‌ڵگرت وده‌ستی کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری دیموکراتی له ناوبردنی یه‌ک له دوای یه‌کی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانی وه‌ک ڕژێمی تالیبان و صه‌دام و ڕێگه نه‌دان به کوده‌تای سه‌ربازی له تورکیا‌و شیله چه‌ند ووڵاتێکی تر.
ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاریانه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی چه‌وساوه‌و ووڵات داگیرکراو بوو چه‌ند گه‌لێک وه بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌که‌یان هه‌له‌که‌یان بۆ خۆیان خواسته‌وه‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان دا، له‌وانه ته‌تیموری ڕۆژهه‌ڵات و ووڵاتانی قه‌وقاس وچه‌ند ووڵاتی تر،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه و هه‌له‌ش بۆ کورد هه‌ڵکه‌وت له ماوه ١١ ساڵدا دووجار به‌ڵام له به بیرته‌سکی پارته باڵاده‌سته‌کانی وه‌ک یه‌کێتی و پارتی و پ.ک.ک . هه‌له‌که‌یان له ده‌ست دا.
پاش کۆڕه‌وه‌که‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستان بۆ یه‌که‌م جار هه‌ستی مرۆڤایه‌تی له جیهان هه‌ژاندو فشاری خسته سه‌ر ئه‌مریکاو ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی خه‌ڵکی کوردستان له هێرشه‌کانی صه‌دام، سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی فه‌ره‌نسا فرانسۆ میته‌ران وتورگۆت ئۆزال و ئێران به فه‌رمی داوایان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که کورده‌کان له کۆمه‌ڵکوژی صه‌دام بپارێزن، ئێران صه‌دامی به دووژمنی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانی وله به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی داوای پاراستنی کوردی کرد و تورگۆت ئۆزال خۆی به ڕه‌سه‌ن کورده‌و هه‌ر ئه‌ویش بوو ڕێگه‌خۆشکه‌ربوو بۆباس له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان و پاشانیش خۆی بووه قوربانی ،جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورک کوشتیان و تا ئێستاش بنه‌ماڵه‌که‌ی داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی دادوه‌ری بۆ ته‌رمه‌که‌ی ده‌که‌ن به‌ڵام له‌شکری تورک ڕێگه‌یان نادات.
پاش ئه‌وه‌ی که ناوچه‌ی پارێزراو له باشووری کوردستان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا دامه‌زراو کوردیش که‌وته ناو ستراتیژی ئه‌مریکاوه و سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی فه‌ره‌نسا فرانۆ میته‌ران داوای له هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی کورد مام جه‌لال و کاک مه‌سعود بارزانی کرد که کورد میلله‌تێکی چه‌وساوه‌یه‌و مافی دامه‌زراندنی ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه وئه‌وو یه‌کێتی ئه‌روپا کراوه‌ن له ڕووی سه‌ربه‌خۆیی کوردان و پشتگیری ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن، کورد ده‌بێت بڕیاری خۆی بدات، به‌ڵام به داخه‌وه پارتی و یه‌کێتی ڕوویان کرده به‌غداد و هه‌وڵی ڕیکه‌وتننامه‌یان له گه‌ڵ صه‌دام ده‌دا که هێشتا خوێنی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌کان ووشک نه‌بوونه‌وه.
له هه‌مان کاتدا ئه‌مریکاو ئه‌وروپا خه‌ریکی دابینکردنی نه‌وتی ئازه‌ربایجان وتورکمانستان بۆ گه‌یاندنی به بازاڕه‌کانی جیهان، وه هه‌ڵی دابینکردنی پاراستنی بۆریه نه‌وته‌کانی ئازه‌ربایجان بۆ مینای جیهانی تورکی ، وه ووڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵی ڕازیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون که که بۆریه نه‌وته‌کان نه‌ته‌قێنێته‌وه‌و ئه‌ویش به‌شێکی ده‌بێت ( پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کرا که نزیکه‌ی ٣٠ ٠ سێ سه‌د ملیۆن دۆلار بۆ پ.ک.ک دابین کراوه ) ئه‌گه‌ر پ.ک.ک. ئه‌و بۆریانه نه‌ته‌قێنێته‌وه‌و ، به‌ڵام دیاره پ.ک.ک. ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تکردوه‌ته‌وه‌و داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی کردوه‌و ویستویه‌تی هه‌له‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد بقۆزێته‌وه . ئه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پ.ک.ک.وڕه‌وتی کۆمه‌نیستی پ.ک.ک. بوونه هۆکاری پیلانی نێوده‌وڵه‌تی دژی سه‌رۆکی پ.ک.ک. وده‌ستگیرکردنی وفشاری سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریا ، سوریا ئۆجه‌لانی ده‌رکردو پیلانه نێو ده‌وڵه‌تیه‌که له کینیا پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنی ئۆجه‌لان وه‌ک په‌ناهه‌نده، به‌ڵکو هه‌ندێ ووڵاتی ئه‌روپا بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لانیان له به‌ر هۆکاری تووندوتیژی لایه‌نگرانی له ووڵاته‌که‌یاندا بۆ نموونه ئه‌ڵمانیا ، کاتێک ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که ئۆجه‌لان بدرێته دادگا له ئه‌ڵمانیا ، ئه‌ڵمانیا له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لانی ڕاگرت وپیلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌که دژی ئۆجه‌لان سه‌رکه‌وتوو بوو وه له هه‌مان کاتدا بۆریه نه‌وته‌کانی ئازه‌ربایجان به ده‌ریای ڕه‌ش واته گورگستاندا بۆ مینای جیهانی تورکیا دامه‌زران و ئه پلانه‌ی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا سه‌رکه‌وت، وه نزیکه‌ی له ٨٥٠ª به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌ریای قاسپی ئازه‌ربایجان بۆ کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوا‌و به‌شێکیش بۆ ڕووسیا بۆ ڕازیکردنی بۆ ئازه‌بایجان خۆی نزیکه‌ی له ١٠ ٠ª.
ساڵی ١٩٩٧ و ١٩٩٨ ووتوێژه‌کانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی بۆریه نه‌وته‌کانی ئازه‌ربایجان بۆ مینای جیهانی تورکیا له گه‌ڵ پ.ک.ک. له ووڵاتی نه‌روێژو وه به سه‌رپه‌رشتی ووڵاتی نه‌روێژ بێ ئاکام بوون . وه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ڕۆژئاوا نه ئه‌گونجا تورکیا له ده‌ست بده‌ن، چوونکه تورکیا ڕۆڵێکی به‌رچاوی ده‌بینی له ووڵاتانی قه‌وقاس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه نه‌که‌ونه داوی ئێرانه‌وه، وه تورکیا رۆڵی خۆیی زۆر به باشی بینی، کاتێک ئیسلامیه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا که‌وته مه‌ترسیه‌وه‌و بۆ پاش دوو ساڵ به کوده‌تایه‌کی سپی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ربه‌کانیان ڕووخاندو پارته‌که‌یشیان له کاری سیاسی قه‌ده‌غه کرد.
ئێستا تورکیا له لایه‌ن پارتێکی ئیسلامیه‌وه به‌ڕیوه‌ده‌برێ که زۆر به وورییانه کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌ربه‌کان نه‌بێته‌وه وه چه‌نده‌ها هه‌وڵ بۆ ڕووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته درا به‌ڵام بێ ئاکام بوو، چوونکه پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بته‌وه‌ی په‌یداکردوه.
ئێستا تورکیا پاشه ڕۆژی سیسته‌می سیاسی ڕوون نیه‌و نیمچه مه‌ترسیه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا و ئیسرائیلیش ، مه‌ترسی دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی ئیسلامی به هێز له ئێران وتورکیا وووڵاتانی قه‌وقاس و هێزه تیرۆریسته‌کانی ناوچه‌که دروستبوونی ناسه‌قامگیری ته‌واوه‌تی له ناوچه‌که که ژێر کۆنترۆلی ڕۆژئاوا ده‌ربچێ بۆیه هه‌وڵی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رنامه‌ی داڕێژراو له لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی هه‌یه، به‌ڵام ئێران وسوریا زوو ده‌ستیان کرد کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه توندڕه‌وه‌کانی ئیسلامی وناسیونالیستی به هه‌موو شێوازێکی هاوکاری که‌وتنه تێکدانی پرۆژه‌ی هێنانی دیموکراتی بۆ ناوچه‌که ئێران وسوریاو (تورکیا به شێوازی سیاسی) هه‌وڵی تێکدانی دیمکراتیزه‌کردنی ناوچه‌که‌ن وه کاری تێکده‌رانه دژی هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له سه‌ر بنه‌مای پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بمانکا به خواردنی ئێواره‌ی ، ئێمه ده‌یکه‌ینه خواردنی نیوه‌ڕۆ.
کۆسپی گه‌وره‌ی ئه‌مریکا ئێستا ئێرانه ، لێدانی ئێران مه‌ترسیداره ، چوونکه ئێران ووڵاتێکی زۆر به‌رفراوانه وخاوه‌نی ته‌رسانێکی گه‌وره‌ی هێزی تێرۆره و، وه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی پلۆتۆنیۆم ویۆرانیۆم کاتی لێدانی هه‌یه‌و به سه‌دان هه‌زار مرۆڤی ئێران و ووڵاتانی دراوسێی ده‌بنه قوربانی ئه‌وه ده‌بێته ڕوودانی کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وه‌رو که ڕۆژئاوا به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌زانێ وئێرانیش ده‌یه‌وێت کاره‌ساتی وا مه‌زن بخاته ئه‌ستۆی ئه‌مریکاو ئیسرائیل.
ئێران ڕژێمێکی دڕنده‌ی نامرۆڤانه‌و به لایه‌وه گرنگ نیه که پاشه‌که‌وتی ماده‌ی یۆرانیۆم له بنکه‌که ئه‌تۆمیه‌کانی بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی لێدانی سه‌دان هه‌زار قوربانی ببێت و پاشان ئه‌مریکاو ئیسرائیل به‌و تاوانه تاوانبار بکات وناوچه‌که‌ته به گشتی بکاته ڕووباری خوێن به هۆی تێرۆری ئیسلامیه‌کانه‌وه کۆنترۆلی ناوچه‌که له ده‌سه‌ڵات ده‌ربچێت.
ئێران ڕۆژبه‌ڕۆژ گومڕاتر ده‌بێت وهۆکاری مه‌ترسیه‌کانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا‌و ئیسرائیل ده‌زانێ وبۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی تا ببێت به‌ره‌و پێش ده‌بات وهه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ سه‌ر ئاشتی جیهان زیاتر ده‌بێت.
ووڵاته‌کانی وه‌ک ڕوسیا‌و چین به شێوازێکی ژیرانه خۆیان له ئێران دوور ده‌خه‌نه‌وه ، به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌وتیه‌کانیان ئێستا له گه‌ڵ ووڵاتی سعودیه‌و قه‌ته‌رو ووڵاتانی تری که‌نداو ده‌بیننه‌وه، بۆ نموونه چین تا ئێستا نزیکه‌ی له ٦٠ ٠ª ی نه‌وتی که له ئێرانی ده‌کڕی ئێستا له ووڵاتی سعودیه ده‌کڕێ ، چوونکه لێدانی ئێران شتێکی ڕوون وئاشکرایه له لایه ن ئیسرائیله‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی ئیسرائیلیان پڕ چه‌ک کردوه‌و ده‌که‌ن بۆ نموونه ڕۆکێتی دژه ڕۆکێت ئه‌گه‌ر ساڵی ٢٠ ١٠ له ئێران نه‌درێت ئه‌وا ساڵی ٢٠ ١١ لێدانی ئێران حه‌تمیه چوونکه ئه‌وکاته ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی پێشکه‌وتووه‌و ئیسرائیلیش هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌کات و گورزی کاریگه‌ر له ئێران ده‌وه‌شێنێ.
ئێستا ئیسرائیل وئه‌مریکا کار له وورده‌کاری ڵێدانی ئێران ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌مترین قوربانی ،گورزێکی کوشنده ی ئاراست بکه‌ن، وه سعودیه‌و ئۆردون و قه‌ته‌ر به نهێنی گۆڵۆپی سه‌وزیان بۆ ئیسرائیل داگیرساندوه بۆ به کارهێنانی ئاسمانیان بۆ فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل له کاتی لێدانی ئێران‌دا.
مه‌به‌ستی من ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاریانه له ئارادان ئایا بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان له کوێ خه‌وتوون و کوا به‌ره‌ی ئاماده‌کاری سه‌تاسه‌ری کوردستان بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتوو، چوونکه ئه‌و هه‌له جارێکی تر نایه‌ته‌وه، کورد له هه‌رێمی کوردستان(باشوور) له گه‌ڵ هه‌موو که‌م وکورتی و گه‌نده‌ڵی وده‌سه‌ڵاتی حیزب توانیان بۆ جیهانی بسه‌لمێنن ده‌توانن فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان بکه‌ن وباشتریش له هه‌ندێ ووڵاتی ناوچه‌که.
ئێستا پشتگیری بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌یه‌و ، ده‌بێت هه‌موو پارته کوردیه‌کانی سه‌رتاسه‌ری کوردستان له سه‌ر ستراتیژیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی ڕێکبکه‌ون و‌دروشمی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بکه‌نه خه‌باتی سه‌ره‌کیان.
ئه‌وروپاو دۆستانی کورد له جیهان چاوه‌ڕێی بڕیاری کورد خۆیانن ، چوونه‌ک ته‌نها کورد خۆی ده‌توانێ بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات له سه‌ر بنه‌ماکانی نێونه‌ته‌وه‌یی که مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌که.
پێس ئه‌وه‌ی زلهێزه کوردیه‌کانی له گه‌ڵ داگیکه‌رانی وه‌کو تورک وفارس وعه‌ره‌ب چاوپێکه‌تن بۆ کردنه‌وه‌ی پردی هاوکاری دروست بکه‌ن، ده‌بێت ماڵی کورد ڕێکبخه‌ن ، چوونکه داگیرکه‌ر هیچ کات ده‌ستی هاوکاری بۆ ناهێنێ و هه‌رنزیکبوونه‌وه‌یه‌کی داگیرکه‌ری کوردستان له چه‌ند هێزێکی کوردی زۆر مه‌ترسیداره‌تره له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌کسه‌ری. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان داگیکه‌رو داگیرکراودا?.
ئێمه ی کورد ده‌بێت گۆڕانکاریه‌کان له ناوچه‌که‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ند خۆمان بخوڵقێنین، ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا پێویستیان به هاوپه‌یمانی به‌هێز هه‌یه له ناوچه‌که‌دا ئێمه‌ی کورد پێویستمان به هاوکاری وپشتگیری زلهێزه‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیاو ئیسرائیل هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی که سیسته‌مێکی دیموکرات و ئازاد که خاوه‌نی ئابووریه‌کی به‌هێز بێت ، ئێمه‌ی کورد هه‌موو وزه سروشتیه‌کانی سه‌ر زه‌وی و بن زه‌وه‌ی وه‌ک نه‌وت وغازو ئاو‌و ئاسن و ¦هتد. که جیهانی زلهێزی ئابووری وه‌ک پێویستێکی ژیانی چه‌نده‌ها جه‌نگی له پێناوکردوه، ئێمه ئه‌و هه‌موو وزه‌مان هه‌یه ده‌بێت به گارانتی دابین کردنی وزه‌کانی پاشه‌ڕۆژ بۆ جیهانی گه‌وره ئابووری بگره چین و هیندستان وه‌ک زلهێزی داهاتوو ده‌بێت کورد سۆزی دابین کردنی ووزه‌یان پێبدات به‌رامبه‌ر پشتگیریان بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو سثێک به به‌رامبه‌ر بێت ئه‌وان شه‌ڕی ئه‌فغانیستان و ئێراقیان کرد له بۆ خاتری ئه‌و وزانه وه تا ئێستاش نه‌گه‌شتوونه‌ته ئامانج له به‌ر ئه‌وه هاوپه‌یمانی بڕواپێکراویان نیه.
کاتێک چین وهندستان له بڕیاری پاراستنی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی ١٩٩٢ بێ ده‌نگ بوون به مانای ئه نایه‌ت که ئه‌وان دژی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردن، ئه‌وان بۆ خۆیان گرفتیان هه‌یه وه‌ک تیبێت و که‌شمیر بۆیه هه‌ردووکیان بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
ئێمه ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ هه‌موو ئه ووڵات زلهێزانه وه ئیسرائیلیش ڕێکبخه‌ین و دوای به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و کوردستان بکه‌وین نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی ئیسلامی.
هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ئه پاره‌و پوڵانه‌ی که ده‌یبه‌خشێته عه‌شیره‌ته عه‌ره‌ب وتورکمانه‌کانی ئێراق ته‌رخانی بکه‌ن بۆ په‌یداکردنی پشتگیری نێهونه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای ڕاگه‌یاندن وکه‌سایه‌تیه کوردستانیه‌کان و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی کوردستان که هه‌موو هه‌وڵ خه‌باتێکمان بخه‌ینه کار له جیهان بۆ به دیهێنانی پشتگیری بۆ کێشه ڕه‌واکه‌مان.
ته‌نها یه‌کڕیزی کورده‌کان تاکه ڕیگایه به به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، چوونکه ئێمه دۆستمان نیه هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی کاتی ئه‌و ووڵاتانه‌یه که په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێمه ده‌به‌ستن، ئێمه ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بۆ به‌رژه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بقۆزینه‌وه له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش تا سه‌رکه‌وتن.
له‌م بارودۆخه‌دا به‌ڕێزام کاک مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال ده‌توانن هه‌موو هێزه کوردی‌و کوردستانیه‌کان له چوارجێوه‌ی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی کۆبکه‌نه‌وه‌و وه‌ک سه‌رکرده‌ی کوردستانی دیار ده‌توانن ببنه سومبۆڵێکی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی که ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی سه‌تاسه‌ری کوردستان له سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانی بکه‌ن.
ئه‌و دوو سه‌رکرده دیاره‌ی باشووری کوردستان ده‌توانن ببنه سه‌رکرده‌و ڕابه‌ری ڕاستی گشت کوردستانیان و هه‌موو کوردان له جیهان، ته‌نها هه‌ڵوێسته نیشتیمانیه‌کانیان پابه‌ندبوونیان به بیری کوردایه‌تی ده‌یانخاته خانه‌ی ڕابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دێنه ده‌ره‌وه له خانه‌ی سه‌رۆکی ناوچه‌گه‌ری و وتیره‌یی وحیزبایه‌تی .کاک مه‌سعودو مام جه‌لال هه‌موو توانا دارایی ودیپلۆماتی وسیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و هتد له به ده‌ستدایه و هه‌لێکی زۆر گونجاوه بۆ کورد ، کورد پێویستی به سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که هه‌موو کوردستانیان له ده‌وری خۆی بۆ خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی خڕبکاته‌وه.