شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وڵامی پرسیاری میوانانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان ده‌داته‌وه‌.

ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌
کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،  وڵامی پرسیاری میوانانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان ده‌داته‌وه‌.

بەڕێز ئیلامی دەست ئیوەش خۆش و سڵاو دێرم بۆ گشت براو خوشکەکانمان لە ئیلامی دێرین
پسک هەروەک لە پێرەوپڕۆگرامیشدا پەسندی کردوە،کوردستان بە یەک وڵات و گەلی کوردیش بە یەک گەل دەزانێ.بەڵام لەبەر چەند هۆی تایبەت ئێستا چوارچێوەی خەبات وچالاکیەکانی خۆی تەرخان کردوە

کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وڵامی پرسیاری میوانانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان ده‌داته‌وه‌.


پرســــار له‌لایه‌ن :nationalist
وێڕای ماندو نەبونی ووتن پێتان پرسیارێک هەیە ئەویش ئەوەیە:

باشە ئێوە کە ئەوەندە چالاکن بۆ بارەگا و...لە کوردستان ناکەنەوە و...

سەرکەوتو بن
وڵام:
زۆر سپاست دەکەم بەڕێز ناشنالیست
بەڕێزەکەم تا ئێستا چەندین جار بە فەرمی بۆ کردنەوەی بارەگا و... داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە،بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هەوڵەکانمان بێ ئاکام ماونەتەوە. بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێیان وایە ئەگەر ڕێگا بە ئێمە بدەن بۆ کردنەوەی بارەگا و... ئەوە دەبێتە هۆی تۆڕە بونی ڕژێمی ئاخوندی لێیان و ئەوانیش نایان هەوێت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران بەرەو ئاڵۆزی بڕوات.لە بارەی ئەو حیزب و لایەنانەی ڕۆژهەڵاتیش کە ئێستا لە ئەوەێ بارەگا و...یان هەیە دەڵێن،ئەوان لە سەردەمی ڕژێمی سەددامەوە لێرە بونیان هەبووە و ئێران ناتوانێ بیانوی ئەوانمان پێ بگرێ.
پرســــار له‌لایه‌ن :shorish
سڵاو.

ئەونەی من سەیر دەکەم پارتەکەتان پارتێکی ناوچەییە،ئایا وا نیە?
و‌ڵام:
سڵاو لە ئێوەش شۆرش گیان
بێگومان وا نیە،کاتێک ئەندامانی سەرکردایەتی پسک خەڵکی ناوچەکانی سنە،جوانڕۆ،سەقز،مەهاباد،کرماشان و باشوری کوردستانن،چۆن دەکرێ بگوترێ کە ئەو پارتە ناوچەییە?
پرســــار له‌لایه‌ن :Ilami
salam kak Rebware aziz
1-chharchobe faalyate iwa kurdistan goraia ya bas rojhalat?
2-aya andam la bashakantre Kuristan qbul dalan?
ser barz bit

وڵام:
بەڕێز ئیلامی دەست ئیوەش خۆش و سڵاو دێرم بۆ گشت براو خوشکەکانمان لە ئیلامی دێرین
پسک هەروەک لە پێرەوپڕۆگرامیشدا پەسندی کردوە،کوردستان بە یەک وڵات و گەلی کوردیش بە یەک گەل دەزانێ.بەڵام لەبەر چەند هۆی تایبەت ئێستا چوارچێوەی خەبات وچالاکیەکانی خۆی تەرخان کردوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.بێگومان ئەوەش بەم واتایە نیە کە پسک لە شانازی و شکستەکانی بەشەکانیتری کوردستاندا بەشداری ناکات،بەڵکو لە پێڕەوپرۆگرامی خۆیدا پەسندی کردوە کە ئەگەر بەشەکانیتری کوردستان پێویستان بە یارمەتی هەبێت لە هەر بوارێکەوە،پسک بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ بە پێی توانا یارمەتیان بدا.
لە بەشی دوهەمی پرسیارەکەتاندا ئەڵێم:بەڵێ پسک ئەندام لە بەشەکانیتری کوردستانیش وەردەگرێ.تەنانەت ئێستا بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕاوێژکارانی پسک،کوردی بەشەکانیتری کوردستانن
رســــار له‌لایه‌ن :Azadi
sillaw kake Rebwar
du pirsiarm haia la bareztan awish amanan
1-le kati azad buni kurdistanda eger zorbei partekanitri Rojhelat shtekitr cge le serbexoyi wek fidrali yan...helbjern aw kat halwesti ewa chi u chon dabet?
2-pewanditan lagal partekanitri kurdistan ba taibati rojhelat chona?

و‌ڵام:
سڵاو بۆ ئێوەش بەڕێز ئازادی
پسک هەرگیز کارێک ناکات کە ناکۆکی بکەوێتە ناو کوردەوە و یەکڕیزی گەل لەسەروی هەمو شتێکەوە دەبینێ و ڕێزدەگرێ لە بڕیاری زۆرینەی گەل.لەو کاتەدا کە جەنابتان ئاماژەتان پێکردوە بێگومان پسک بەشداری لە دەسەڵاتدا دەکات بەڵام هەر بەردەوام دەبێ لە بڵاو کردنەوەی بیرۆکەی سەربەخۆیی خوازی لەناو گەلدا تا ئەو ڕۆژەی کە زۆرینەی خەڵکی کورد بگەیەنێتە ئەو قەناعەتە کە دەنگ بدەن بە سەربەخۆیی. پێوەندیمان لەگەڵ زۆربەی هێزولایەنەکانی گشت کوردستان ئەوانەی کە باوەڕیان بە خەباتی ڕەوای گەلی کورد هەیە،بە تایبەتی هێزولایەنەکانی ڕۆژهەڵات،زۆر خۆش و گەرم و گوڕە
پرســــار له‌لایه‌ن :Dana Qadezadehi
kak Rebwar serkewto bit, mn chend dimanei TV tom diwe le ser krdewekani Rejim le nawxoy wllat, be bochoni to dekret le dahatoda ew xo froshane ber afwat bkewn. ya debet sza bdren

و‌ڵام
زۆر سپاس بەڕێز دانا
بۆ سزادان یان لێبوردنیان دەبێ دادگایەک پێک بهێندرێ کە هەڵقوڵاوی ئیرادەی گەل و لەگەڵ بڕگەکانی یاسا ناو نەتەوەییەکان کۆک بێ.ئیتر ئەو کات ئەو دادگایە بە پێی ڕێژەی خیانەتەکانیان هەڵس و کەوت لەگەڵ خایین و خۆفرۆشەکان دەکات و سزایان بۆ دەبڕێتەوە
پرســــار له‌لایه‌ن :Bokan . Omed Sadqi
kak Rebwar hizbi ewe Kurd be Irani nazanet?, aya petan wanye ew ghedreki mejoye le kurdi deken?
و‌ڵام: ڕێزدار سادقی
کورد بە پێی ڕێژەی بەشدار بونی لە دەسەڵاتی ئێرانی کۆندا-هەرچەند کە من پێم وایە بەشێکی بەرچاومان لە دەسەڵا‌ت پێ نەبووە-خۆی بە بەشدار لە شانازی و شکستەکاندا دەزانێ.هەرشتێک لەسەر دەستی کوردان لە کۆندا ئەنجام درابێ هەر هی کوردە و بە جیابونەوە لە ئێران لە دەستی نادات.وەک چۆن ئەندامانی بنەماڵەیەک کاتی جیابونەوەیان هەر کەسە بەشی خۆی دەبات و دەسکەوت و نەهامەتیەکانی ڕابردوش بۆ هەمویان بە شێوەیەکی هاوبەش لە مێژوودا دەمێنێتەوە. من پێم وایە جیا کردنەوەی کورد و کوردستان لە ئێران یان هەر وڵاتێکیتر نەک غەدر نیە لە کورد بەڵکو بە پێچەوانە ئەگەر ئێمە هەروا لە ژێر ئەو ناوانەدا بمێنینەوە هەروەک چۆن تا ئێستا سەرجەم شانازی و دەسکەوتەکانمان بە ناوی خەڵکانیتر هاتونە ئەژماردن،هەروا دەبێت و لە ماندوو بون بەولاوە چیمان بۆ نامێنێتەوە.هیواداریشم مەبەستتان سەردەمی ماددەکان و...نەبێت،چونکە ئەوە شتێکی جیاوازە و ئەو سەردەمانە شتێک بە ناوی ئێران لە ئارادا نەبووە.
پرســــار له‌لایه‌ن :Alan
kak Rebwar. aya Parti Serbesti Kurdistan bo le nawchekani Mokrian kesi nye, ya bo hich kes lew nawchane le Serkrdayeti em Hizbeda nye ?-

وڵام:
ئالان گیان هەر حیزب و لایەنێک تا بە ئازادی لە ناو گەل و وڵاتەکەی خۆیدا نەبێ ڕێژەی زۆر و کەمی ئەندامانی دەرناکەوێ.پارتی سەربەستیی کوردستانیش لەو ناوچەیەدا بە سەرنجدان بە مێژووی دروست بونی ئەم پارتەیە ئەندامی هەیە و زۆریشن.نازانم چۆنە فەرموتانە کە کەس لە خەڵکانی ئەم ناوچەیە لە سەرکردایەتی پسک دا نین،من خۆم و بەڕێز کاک دڵشاد پەروانە،ش خەڵکی ناوچەی موکریانین
پرســــار له‌لایه‌ن :welatparez saqqezi
sillam heja Rebwar
chand sala la darawai Kursann?
aya ewa kak Qadir nin ka la bardbirani saqez sali 73y hetawi atan xond?
soalekishm bu la xzmatan awish amasa:bo dijayeti kirdn la tak rawti jashati la Kurdistan ch bkre bashe ba rai ewa?
ser barz bn

و‌ڵام:
بەڕێز وڵات پارێز سەقزی سڵاو بۆ ئێوەش
من نزیکەی هەشت ساڵە لە هەندەران دەژیم.بەڵێ من قادرم بەڵام چەند ساڵێکە ناوی خۆم گۆڕیوە بۆ ڕێبوار.ئەوەش کە فەرموتانە ساڵی 1373ی هەتاوی لە سەقز خوێندومە،زۆر ڕاستە
من بەش بەحاڵی خۆم زۆر باوەرم بە تاوانبار کردن نییە پێش ئەوەی کە هەمو ڕێگاکانی تاوانت نەهێشتبێ.جاشایەتیش یەکێک لە وانەیە.من پێم وایە وەکو پێویست خەڵک لە دیاردەی نگریسی جاشایەتی ئاگادار نەکراوەتەوە.خەڵک لەو بارەوە پەروەردەی پێویستی نەبینیوە.بە شێوەی پێویست وەک دیاردەیەکی نەنوسراوی بەسەرهاتوە کە نەنوسراوە و بڵاو نەکراوەتەوە.میدیا و ڕاگەیاندن کاری پێویستیان بۆ نەکردوە.بە رای من هەروەک چۆن بۆ کاڵایەک دەبێ برۆشۆر و ڕیکلام بکرێ،بۆ نەهێستنی دیاردەی جاشایەتیش دەبێ ئەو کارە بکرێت.
پرســــار له‌لایه‌ن :Peshmerge
وێرای سڵاو و ماندو نه‌ بونی دو پرسیارم هه‌ن:
1-کورد قه‌ومه‌ یان میلله‌ت?جیاوازی قه‌وم و میلله‌ت له‌ چیدا ده‌بینن?
2-هه‌مو لایه‌کمان ده‌زانین که‌ کورد هه‌رگیز بێ هه‌ڵوێست نه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هیچ هێرشێکی داگیرکه‌راندا،چۆنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و شاڵاوه‌ مه‌ترسیداره‌دا(بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان و معتاد کردنی خه‌ڵکی کورد) بێ ده‌نگه‌ و دژ کرده‌وه‌ نیشان نادات?
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا: پێشمه‌رگه‌

وه‌ڵام: پێشمەرگە گیان
کۆمەڵناسان ڕای جیاجیایان هەیە لە بارەی هەر کام لە وشەی قەوم و میللەت.فەرهەنگی بە کار هێنانی قەوم و میللەت زۆرتر ئێرانیەکان بە کاری دێرن،ئەویش بە مەبەستی ڕوشاندن و بچوک نیشاندانی نەتەوە بن دەستەکانە.ئەوە هیچ کە کورد بە هەمو پێوانەکان میللەتە بەڵام فارسەکان نەک کورد تەنانەت عەرەبەکان کە خاوەنی 23 وڵات و زما‌‌نی عەرەبین هەر بە قەومیان دادەنێن.لە ئیراندا یان هیچ نەتەوەیەک نەتەوە نیە یان هەمویان نەتەوەن.ئەگەر قەرار بێ کورد قەوم بێت فارسیش قەومە.ئەوەش کە دەگوتر‌ێ میللەتی ئیران هەڵەیە،چونکە ئێران شوێنە،شوین ناتوانێ میللەت بێ.لە ئێرانی ئێستادا کورد،فارس،تورک،بەلوچ و...دەژین ئەوانە یان هەمویان میللەتانی ناو ئیران پیک دێنن یان هەریەک لەوانە بۆ خۆیان میللەتێکی سەربەخۆن.
بۆ بەشی دوهەمی پرسیارەکە دەڵێم:پێش هەمو شتێک من پیم وانیە کورد بە تەواوی بێ هەڵوێست ببێت.هەرئەوەی کە جەنابت هەستت بەم مەترسیە کردوە ئەوە بۆ خۆی هەڵوێستە.بەداخەوە کەمتەر خەمی کراوە و دەکرێ،ئەو کەمتەر خەمیەش ئاکامی لە مەیدان نەبونی هێزە کوردیەکانە،بەشێکیشی نەبونی کەرەسەی پێویستی ڕاگەیاندنە لە ناوخۆی نیشتیمان
پرســــار له‌لایه‌ن :دڵشاد پڕونی
سڵاو کاک ڕێبوار، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پسک. دوای سڵاو، منیش پرسیارم هه‌یه‌. هیوادارم ئه‌گه‌ر کاتتان هه‌بوو، وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌! پرسیاری من د‌ه‌رباره‌ی سیاسه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌کانه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێران.

ئایه به ‌بۆچوونی ئێوه‌ چیی بکرێت و چۆن بتوانرێ ڕێگه‌ له ڕژێمی ئیسلامی بگیردرێت بۆ وازهێنان له‌ گیرۆده‌کردنی خه‌لکی کورد به مادده‌هۆشبه‌ره‌کان?
هیچ چاره‌سه‌رێکی کاتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بتوانرێ، خه‌ڵکی هه‌ژار، برسی و نه‌دارانی کورد بتوانن خۆیان بپارێزن له‌و نه‌خۆشییه‌یی ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامی بڵاوی ده‌کاته‌ له ناوچه‌ کوردنشینه‌کان?

دووباره‌ سڵاو بۆ کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌!

ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-02-27 09:58:15

وه‌ڵام

کاکە دڵشاد گیان سڵاو بۆ ئێوەش

ناسینی کێشە نیوەی چارەسەریەکەیەتی.بەڕای من ناسینی ئەو ڕیگایانەی کە ڕژیم لێیەوە پەرە بە بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەدا یەکێکە لە ڕێگا چارەسەریەکان.بەرای من ئەوە سەر هێشەیەکی کاتی نییە کە بە ئارام کەرەوەیەک چارەسەر ببێت،بەڵکو ئەوە برینێکی کێماوی و قوڵە کە پێویستی بە کات و دەرمانی درێژ خایەن هەیە.

من پێم وایە ئاگادار کردنەوەی هەژار و نەدارانی کورد لەم دەردەیە و بردنە سەری ئاستی زانیاریان کە پەنا بردن بۆ ماددە هۆشبەرەکان چارەساز نییە بۆ دور کەوتنەوە لە ناخۆشی و نەهامەتیەکان،بەڵکو ئەوە لە کۆلک هەڵبەزینەوە و بەسەر بەرازدا کەوتنە،یارمەتیدەرێکی تا ڕاددەیەک باش دەبێ بۆ دور خستنەوەیان لەو دیاردە شومەی کە داگیرکەر لە وڵاتی ئێمەدا پەرە بە بڵاوبونەوەی دەدات

پرســــار له‌لایه‌ن :سۆران
سڵاو و رێز بۆ کاک رێبوار. ئێوه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌رسی ئاینیتان خوێندوه چۆن ده‌‌ڕواننه‌ دین له‌ سیاسه‌تدا? ده‌کرێ دین تێکه‌ڵی سیاسه‌ت بکرێ? له‌گه‌ڵ حکومه‌تێک هه‌ن که‌ دین باڵا ده‌ست بێ? ئایا دین ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت به‌‌ڕێوه‌ به‌رێ. سوپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌. هه‌ر بژین‌

ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-02-26 00:38:07

وڵام

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوەش سۆران گیان

لە وڵامی پرسیارەکەتان دا دەڵێم کە کورد وتەنی ئەو هەویرە ئاو زۆر هەڵدەگرێ،شڕۆڤە کردنی ئەم بابەتە لەم کورتە وڵامەدا ناگونجێ و پێویستی بە نوسینی تەنانەت چەندین پەرتوک هەیە.ئەوە باسێکی کۆن و لە مێژینەیە لە نێوان سیکۆلاریستەکان و لایەنگرانی دەسەڵاتداریەتی ئایینی و مشتومڕێکی زۆریشی لەسەر ئەنجام دراوە و دەدرێ.من خۆم بە شێوەیەکی گشتی بڕوام بە تێکەڵکردنی هیچ ئایین و ئایدۆلۆژیایەک لەگەڵ دەسەڵات نیە

پرســــار له‌لایه‌ن :snei xwenawi
slam ka Rebwar
fra xshhal um ka binim cwaneki wak janabtan gaishtun ba biri sarbaxoiy xwzi
hiwadarm nmunatan fra bwet
1-aya agar roje bet ka parti sarbasti shhari serbexoiy xwzi bgore bo shte tr masalan fdrali yan...aya ewa aw katish har la tak psk amenn?k

ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-02-25 17:43:22

وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :snei xwenawi
slam ka Rebwar
fra xshhal um ka binim cwaneki wak janabtan gaishtun ba biri sarbaxoiy xwzi
hiwadarm nmunatan fra bwet
1-aya agar roje bet ka parti sarbasti shhari serbexoiy xwzi bgore bo shte tr masalan fdrali yan...aya ewa aw katish har la tak psk amenn?k

ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-02-25 17:43:22

و‌ڵام:

به‌‌ڕێز سنه‌ی خوێناوی سڵاو بۆ ئێوه‌ش ئازیزه‌که‌م

هه‌ڵگرتنی دروشم وبیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له‌ لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه‌ هۆکاری چونی من بۆ ناو ڕیزه‌کانی ئه‌م پارته‌ بوگه‌ نه‌ هیچ شتێتر.بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێک پسک واز له‌م دروشم و بیرۆکه‌یه‌ بێرێ بێگومان ئاماده‌ نابم یه‌ک چرکه‌ش وه‌ک ئه‌ندام له‌ ناو ڕیزکانیاندا ببم و له‌ ته‌کیانا کار بکه‌م






2010-04-26 10:13:35

15 ساڵ و 9 مانگ و 17 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©