و بانگێشه‌ی گشت کرێکار‌و چین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی وپشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکراومان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ردا ڕزگاری بێت
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان

کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی داگیرکراو.
که ڕۆژی ١١ی گوڵان (یه‌کی مای) نزیک ده‌بێته‌وه گشت کرێکارێکی ئه‌م جیهانه سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنن بۆپێشوازی له‌م ڕۆژه‌دا. ڕۆژی١١ی گوڵان واته یه‌کی مای ڕۆژی جێژنی کرێکارانی جیهانه، بیرۆکه‌ی ناوزه‌دکرانی ئه‌م ڕۆژه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆنگره‌ی دامه‌زرانی ئینترناسیونالی دووهه‌م له ساڵی ١٨٨٩ی زایینی له شاری پاریس. له‌و کۆنگره‌دا بۆ یاد وبیره‌وه‌ری له خوێن گه‌وزانی ده‌یان کرێکاری شاری شیکاگۆ له ئه‌مریکا، که بۆ داواکاری هێمنانه وسه‌پاندنی هه‌شت کاتژمێرکارله یه‌کی مای ١٨٨٦هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌ڵام و‌ڵامیان به لووله‌ی تفه‌نگ و گوله‌ی جه‌رگبر وه‌رگرتبوه‌وه، ئیدی له پاش ئه‌و کۆنگره ئه‌م ڕۆژه کرا به سمبوولی رۆژی کرێکارانی جیهان. زۆربه‌ی کرێکارانی جیهان له‌م ڕۆژه‌دا داواکارییه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو داوای مافه ڕه‌واکانیان ده‌که‌ن.
کرێکارانی کوردستان، که له ڕیزی که‌م مافترین وکه‌م ده‌رامه‌د‌ترین کرێکارانی جیهانن و زۆربه‌ی کرێکارانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی کرێکارانی جیهان، له وڵاتی داگیرکراوی خۆیاندا به هۆی نه‌بوونی کارگه‌و دانه‌مه‌زراندنی که‌سانێک که دوای چه‌ند ساڵ خۆێندن چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه‌ی ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌یانن، به ناچار ڕێگای په‌ڕیوه‌ی سه‌دان کیلۆمیتر ده‌برن و به‌ره‌و شاره دووره‌کانی ئێران و وڵاتانی دیکه بۆ بژێوی ژیانی ماڵ ومناڵێان.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌م ڕۆژه که ڕۆژی بانگێشه‌ی پاراستنی مافه‌کانی کرێکارانه، له گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان پیرۆزده‌که‌ین، وبانگێشه‌ی گشت کرێکار‌و چین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی وپشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکراومان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ردا ڕزگاری بێت، ومافی کرێکاران وگشت چین و تۆێژه‌کانمان بپارێزرێت، یه‌کێک له ئاوات و پرۆژه‌کانی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پسک به ڕه‌سمی ئاماژه‌ی پێکراوه، خه‌باته بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی ئابوری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ڕێگه‌ی کۆمپانیا به ناوبانگه‌کانی جیهانه‌وه.
به‌رز و به‌ڕێز بێت ڕۆژی ١١ی گوڵان(یه‌کی مای) ، جێژنی جیهانی چینی کرێکار.
www.psk2006.org سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
11ی گوڵان ٢٧١٠ کوردی.