ئه‌وه‌ی ئاشکراو روونه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و زانست و زانياريانه‌ی منداڵ ده‌ستی ده‌که‌وێ و فێری ده‌بێت ئه‌و ئهزموونهيه که منداڵ له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناو ماڵ و ئه‌و کۆمه‌ڵگايه‌ی تيای گه‌وره ده‌بێت، يان دامووده‌زگاکانی فێرکردنه جۆراوجۆره‌کانه، چی قوتابخانه بێت يان باغچه‌ی منداڵان.
به‌بيرم دێت کاتێ له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای ده‌مخوێند له شاری که‌رکوک چۆن رۆژی وا هه‌بوو حه‌زم ده‌کرد له ماوڵه‌وه بمێنم و نه‌چم بۆ خۆێندن، هۆيه‌که‌شی يان ئه‌و وانانه‌ی ئه‌و رۆژه هه‌مان بوو که به‌هيچ جۆرێک سودێکی ئه‌تۆم لێنابينی، يان خودی ره‌فتاری مامۆستاکه که زۆر ره‌ق بوو به‌رامبه‌ر خۆێندکار و بابه‌ته‌کانی به شێوه‌ێکی زۆر وشک و به‌تاڵ ده‌وته‌وه. هه‌ندێ له مامۆستاکانمان له چوارجێوه‌ی بابه‌ته وشکه‌که ناچوه ده‌ره‌وه، قه‌ت رۆژێ له رۆژان دوو قسه‌ی خۆش يان بابه‌تێکی ده‌ره‌وه‌ی وانه‌که باس ناکرد، بۆيه زۆربه‌ی زۆری خۆێندکاران حه‌زيان به چوون بۆ قوتابخانه يان وانه‌ی ئه‌و مامۆستايه نه‌ده‌کرد.
دياره باسه‌که‌مان پاش ساڵه‌های ساڵ دێت به‌سه‌ر ئه‌و منداڵيهم که يادگاری شيرين و تاڵی زۆر تيابوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه له کاتی ته‌مه‌نی منداڵيم رووياندا، بۆيه وا به‌ئاسانی ناکرێ له ياد ببرێته‌وه. يادی منداڵی به‌وه ناسراوه که زۆر که‌م له‌بير ده‌چێته‌وه، هۆيه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شێوه‌ی گه‌شه‌کردنه فسيۆلۆجێکهی له‌شی منداڵ که له سه‌رده‌می منداڵيدا مێشک وه‌ک به‌شه‌کانی تری له‌ش له گه‌شه‌کردنێکی چالاکانه خۆی ده‌گرێته‌وه، پاشان هۆيه ده‌روونی ،کۆمه‌ڵايه‌تی و ئابورێکانه که کاريگه‌ری راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ی منداڵ هه‌يه.
ئه‌وه‌ی ئاشکراو روونه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و زانست و زانياريانه‌ی منداڵ ده‌ستی ده‌که‌وێ و فێری ده‌بێت ئه‌و ئهزموونهيه که منداڵ له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناو ماڵ و ئه‌و کۆمه‌ڵگايه‌ی تيای گه‌وره ده‌بێت، يان دامووده‌زگاکانی فێرکردنه جۆراوجۆره‌کانه، چی قوتابخانه بێت يان باغچه‌ی منداڵان. شێوه‌ی ئه‌و زانست و زانياريانه‌ش که منداڵ ده‌ستی ده‌که‌وێ په‌يوه‌ندی راسته‌وخۆی به جۆری ئه‌و کۆمهڵگايهو سيستێمی په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه هه‌يه.
گه‌شه‌کردنی منداڵ له رووی زانستی و په‌روه‌رده‌وه په‌يوه‌ندێکی راسته‌وخۆی به ئاستی رۆشنبيری وزانستی دايک وباوک، يان ئه‌و دهوروپشتهی تيای گه‌وه‌ره ده‌بێت هه‌يه، هه‌ر ئه‌و ئاست زانستی ورۆشنبيريهشه که منداڵ له هه‌موو رووداوه‌کان ئاگادارده‌کاته‌وه تاکو ده‌ستپێکردنی له باخچه‌ی منداڵان يان قوتابخانه. بۆ فێربوون و وه‌رگرتنی زانستی پێويست پێويسته منداڵ باوه‌ری ته‌واوی به که‌سايه‌تی خۆی هه‌بێت، ئه‌و باوه‌ره‌ش کاتێ لای منداڵ درووست ده‌بێت که ترس و شه‌رم هيچ ماناێکی نه‌بێت لای، بۆيه زۆر گرنگه منداڵ به جۆرێک په‌روه‌رده بکرێت که هه‌موو ئه‌و ئاستهنگيانهی ترس و شه‌رم درووست ده‌کات لای منداڵ نه‌مێنێ بۆ ئه‌وه‌ی مندال باوه‌ری ته‌واوی به خۆی هه‌بێت.
له کاتی ده‌ستپێکردنی منداڵ له باخچه‌ی منداڵان يان قوتابخانه سه‌ره‌تاێکان، شێوازی فێرکردن و په‌روه‌رده که سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانسته لای هه‌موو که ده‌توانێت گرنگێکی تايبه‌تی له‌سه‌ر دروستکردنی که‌سايه‌تی منداڵ و دياریکردنی شێوازی فیربوون و په‌روه‌رده درووست بکات لای، ئه‌و شێوازی فێربوون و پهروهردهيهش په‌يوه‌ندی به جۆری سيستێمی فێربوون و په‌روه‌رده‌ی ناو وڵات هه‌يه، يان به ئاستی رۆشنبيری وزانستی ئه‌و مامۆستايانه‌ی له‌و دامووده‌زگانه کار ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر سيستێمی فێرکردن له دامووده‌زگاکانی خۆێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێويستێکانی رۆژگار نه‌گونجێ، ئه‌وا کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر دوارۆژی منداڵ و کۆمه‌ڵگا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش کێشه‌کان له دوارۆژ قوڵتر ده‌کات که چاره‌سه‌رکردنی کارێکی ئاسان نابێت.
ئاستی رۆشنبيری مامۆستا و ئاگاداربوونی له هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريه کۆمه‌ڵايه‌تی، ئابوری وه تهکنهلۆجيايهی له جيهان رووده‌دات زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له رێگه‌ی کارهکهيهوه ئه‌و فێربوون وپه‌روه‌رده‌ی پێويسته بگه‌ێنێته منداڵ وخۆێندکار، بێ ئه‌و ئاستی رۆشنبيريه‌ی لای مامۆستا منداڵ ناتوانێ فێری شتی تازه بێت، يان به ئاگابێت له هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريانه‌ی تازه که زۆر پێويستن بۆ گه‌شه‌کردنی زانستی و په‌روه‌رده لای.
ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا هه‌موو پسپۆرانی کۆمه‌ڵناسی و پزيشکی له‌سه‌ری رێکه‌وتوون ئه‌وه‌يه که گه‌شه‌کردنی ئاسای لای منداڵ له رووی فسيۆلۆجيهوه کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنه زانستی و پهروهردهێکه هه‌يه لای، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها فاکته‌ر نيه بۆ ئه‌و گه‌شه‌کردنه، به‌ڵکو زۆر فاکته‌ری تر هه‌ن وه‌ک باری ده‌روونی، کۆمه‌ڵايه‌تی ، ئابووری وه سيستێمی فێرکردن و په‌روه‌رده که هاوکات له‌گه‌ڵ يه‌ک رۆڵی سه‌ره‌کی له گه‌شه‌کردن و پێشخستنی منداڵ به شێوه‌ێکی ئاسای ده‌بينن.
پێش ئه‌وه‌ی بچينه ناو بنه‌ما سه‌ره‌کی وپێويستێکانی فێرکردن و په‌روه‌رده، پێويسته هه‌موو ئه‌و کێشه‌و فاکته‌رانه تاوتێ بکه‌ين پاشان بچينه سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و شێوازه مودێرنانه‌ی فێرکردن وپه‌روه‌رده که پێويستن بۆ گه‌شه‌کردن وپێشکه‌وتنی منداڵ.
کیشه فسيۆلۆجێکان
ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا بۆ هه‌موو پسپۆرانی کۆمه‌ڵناسی وپزيشکی ديارو وئاشکرايه، گه‌شه‌کردنی له‌شی مرۆڤ به هه‌موو بهشهکانێوه، به‌تايبه‌ت مێشک که ناوه‌ندی هه‌موو ئاگاداری و فه‌رمان وه زانسته‌کانه لای مرۆڤ په‌يوه‌ندێکی راسته‌وخۆی به باری ته‌ندرووستی تاکه‌کان هه‌يه، ئه‌م فاکته‌ری ته‌ندروستيه کاريگه‌ري له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی له‌ش و مێشک هه‌يه که ئامرزێکه بۆ کۆکردنه‌وه، وه‌رگرتن و تیگهيشتن له هه‌موو ئه‌و رووداو و و ئه‌زموونانه‌ی رۆژانه که رووبه‌رووی منداڵ ده‌بێته‌وه.
بۆ نمونه هه‌ر نه‌خۆشێک يان کێشه‌ێکی تهندهروستی لای منداڵ ده‌بێته هۆی کارنه‌کردنی ئه‌و به‌شانه‌ی تری له‌ش که په‌يوه‌نديان به کۆکردنه‌وه‌و وه‌رگرتنی زانيارێکانهوه هه‌يه، منداڵيش وه‌ک گه‌وره له کاتی نه‌خۆشيدا خانه‌کانی مێشکی ناتوانن به شێوه‌ێکی ئاسای کاره‌کانيان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م کارنهکردنهش کێشه ورێگر ده‌بێت بۆ تێگه‌يشتن و وه‌رگرتنی زانيارێکان به شێوه‌ێکی ئاسای لای منداڵ.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێکه لای منداڵ کتوپر بێت يان کۆن ئه‌وا به گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشێکه کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر شێوه‌ی فێربوون و وه‌رگرتنی ئه‌و زانيارانه هه‌يه، ئه‌مه‌ش زۆرجار له‌لايه‌ن دامووده‌زگاکانی فێرکردن و مامۆستايان ره‌چاو ناکرێ ، بۆيه زۆر گرنگه که مامۆستا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی وه‌رزی خۆێندن شاره‌زاێکی ته‌واوی له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی قوتابيان هه‌بێت، به‌ڵام کارێکی له‌م جۆره پێويستی به گۆرانکاری ته‌واوی سيستێمێ خۆێندن هه‌يه که له دوايدا دێنه سه‌ری.
کێشه فيسۆلۆجێکان/ تهندرسوستێکان پهيوهنذیکی راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر توانای فێربون و وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و زانستانه‌وه هه‌يه لای قوتابی، بێ ره‌چاوکردنی ئه‌م کێشه‌يه هه‌ميشه به‌شێکی زۆری قوتابيان له گه‌شه زانستی و خۆێندنهکه دواده‌که‌ون.
هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش په‌يوه‌ندێکی راسته‌وخۆيان به مێشکه‌وه هه‌يه، هه‌ر ته‌گه‌ره‌و کێشه‌ێک له به‌شێکی له‌شی منداڵ کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر کار و تواناکانی مێشک هه‌يه، ئه‌م کارتێکردنه‌ش کاريگه‌ری له‌سه‌ر دوارۆژی خۆێندکاران هه‌يه.
کێشه ئابورێکان
کێشه‌ی ئابوری نه‌ک ته‌نها کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر شێوه‌ی فێربوون و توانا زانستێکان لای قوتابی هه‌يه، به‌ڵکو کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئاستی خۆێندن لای دامووده‌زگاکانی خۆێندن و په‌روه‌رده هه‌يه. ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئابورێکی باشيان هه‌يه هه‌ميشه باری خۆێندن و په‌روه‌رده‌يان پێشکه‌وتوه، هه‌رچی وڵاتانی هه‌ژار و ئابووری خراپه کیشه‌ی گه‌وره‌ی خۆێندنيان هه‌يه. وڵاتانی ئابووری ده‌وڵه‌مه‌ند ساڵانه پاره‌ێکی زۆر بۆ پێشخستنی سيستێمی فێرکردن وپه‌روه‌رده يان گه‌شه زانستێکان ته‌رخان ده‌که‌ن.
ئه‌و قوتابيانه‌ی که باری ئابوريان نزمه، هه‌ميشه هه‌ست به گومان و توانا زانستێکانی خۆيان ده‌که‌ن، بێجگه له هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی تر که قوتابی دووچاری ده‌بێت له کرينی جل وبه‌رگ يان پێويستێکانی خۆێندن، به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر خودی فێرگه‌کان ئه‌و جۆره پێويستيانه ئاماده نه‌که‌ن بۆ قوتابيان. قوتابی هه‌ژار زۆر چار ناچاری ده‌بێت که واز له خۆێندن بهێنێت يان ئه‌گه‌ر به‌رده‌واميش بێت له خۆێندن ناچاره هاوکاری که‌س وکاری بکات بۆ پاره په‌يداکردن، بۆيه بير و کاته‌کانی که‌متر ده‌بێته‌وه بۆ فێربوون وخۆێندن.
زۆر له قوتابيان هه‌ن، ئه‌گه‌ر چی تهمنشيان منداڵ بێت هه‌ست به به‌رپرسياری ده‌که‌ن بۆ هاوکاری ويارمهتيدانی که‌س وکار بۆ سووکردنهوهی کێشه ئابورێکانيان، بۆيه ئه‌و جۆره قوتابيانه ئاستی فێربون و گهشهکردنيان زۆرجار له خۆێندکارانی ده‌وڵه‌مه‌ند نزمتره.
کێشه‌ی ئابووری لای خۆێندکار کێشه‌ی ده‌روونی زۆر به‌دواوه‌يه، بۆيه پێويسته ده‌وڵه‌ت بۆ هاوکاری کردنی ئه‌و جۆره خۆێندکارانه له رێگای دامووده‌زگاکانی فێرکردن و په‌روه‌رده‌وه پلان وبه‌رنامه‌ی تايبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌يه دابرێژێت، پاشان ياسای تايبه‌ت بۆ هاوکاریکردن و سوکردننی باری ئابووری لای خۆێندکار دابرێژیت. بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌يه خۆێندکار ناچاره ده‌ست له خۆێندن رابکێشێ که ئه‌نجامه‌که‌ی زيانێکی زانستی گهوهرهيه بۆ کۆمه‌ڵگا و وڵات.
کێشه ده‌روونێکان
کێشه‌ی ده‌روونی که بهگهورهتريين کێشه‌ی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵايه‌تی ناوده‌برێت، کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر تواناکانی فێربوون لای منداڵ هه‌يه. ئه‌و خۆێندکارانه‌ی کیشه‌ی ده‌روونيان هه‌يه هۆيهکهی زۆرجار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کێشه ئابووری وکۆمهڵايهتێکانيان، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له پسپۆران هه‌ن که ده‌ڵێن که منداڵ جاری واهه‌يه له زگماکيهوه هه‌ندێ له‌م کێشه دهروونيانهی بۆ دێته‌پێش. ئه‌م کێشهيهش له هه‌موو کێشه‌کان ترسناکتره بۆ گه‌شه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌که‌ی لای منداڵ. منداڵئ خاوه‌ن کیشه ده‌روونێکان هيچ کاتێک بيرو هۆشيان لای خۆێندن نابێت، بێجگه له‌وه‌ی کێشه‌ێکی زۆر بۆ که‌س وکارشيان ده‌هێنێته پێشه‌وه.
له زۆر وڵاتانی جيهان، به‌تايبه‌ت جيهانی پيشه‌سازی وديموکراسی گرنگێکی تايبه‌ت ده‌درێته کێشه دهروونێکانی منداڵ، هه‌موو هاوکارێکيش ده‌کرێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه. به‌داخه‌وه لای ئێمه‌ی کورد و زۆر وڵاتانی جيهانی سێهه‌م کێشه ده‌رونێکان به چاویکێ نزمه‌وه چاوی لێده‌کرێت، ئه‌گه‌رچێ ئه‌م کێشه‌يه له هه‌موو کۆمه‌ڵگاو چينه‌کانی کۆمه‌ڵ به ئاسای داده‌نرێت و به‌رچاو ده‌که‌وێت.
کێشه‌ی ده‌روونی نه‌ک ته‌نها کاريگه‌ری له‌سه‌ر فێربوونی منداڵ هه‌يه به‌ڵکو کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاری منداڵ هه‌يه له ژينگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فێرگه‌کان.
کێشه کۆمهڵاههتێکان
کیشه کۆمه‌ڵايه‌تێکان که زياتر خۆی له چوارچێوه‌ی کێشه‌ی خێزان ده‌گرێته‌وه، کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر منداڵ و شێوه‌ی فێربوون وه‌رگرتنی زانسته‌کان هه‌يه. ئه‌و منداڵانه‌ی که له خێزانێکی ئاسای په‌روه‌رده ده‌بن ئاستی فێربوون و زانستيان به‌رزتره له منداڵانی خاوه‌ن کێشه‌ی کۆمه‌ڵايه‌تی. ئه‌و منداڵانه‌ی که خێزانه‌کانيان کیشهيان هه‌يه هه‌ميشه دووچاری گرفتی فێربوون ده‌بن، بۆيه زۆر گرنگه که مامۆستا و دامووده‌زگاکانی خۆێندن له نزيکه‌وه به ئاگابن له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵايه‌تی خۆێندکاران.
زۆر له‌و منداڵانه‌ی کیشه‌ی کۆمهڵايهتيان هه‌يه نه‌ک ته‌نها ئاستی فێربوونيان نزمه، به‌ڵکو دووچاری کێشی تری ده‌ره‌وه‌ی ژينگه‌ی فێرگه‌کان ده‌بن، ئه‌مه‌ش کاريگه‌ری ته‌واوی لسه‌ر توانکانی فێربوون هه‌يه لای خۆێندکار.
سيستێمی کلاسيکی خۆێندن
سيستێمی کلاسيکی فێربوون، به‌و شيوازی فێربوونه ده‌وترێت که ساڵه‌های ساڵه له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌و شێوازی خۆێندن به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م جۆره شێوازه سه‌رچاوه‌کانی ده‌گرێته‌وه بۆ سيستێمی ساڵانی کۆن که هيچ جۆره گۆرانکاری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و به‌هيچ جۆرێک له‌گه‌ڵ گه‌شه و گۆرانکاريه زانستی و تهکنهلۆجێکانی جيهان ناگونجێ.
زۆر له وڵاتان هه‌ن، به‌تايبه‌ت جيهانی ناديموکاراسی و مۆدێرن سيستێمی خۆێندن خۆێندکاران بێ ئاگان له هه‌موو گۆرانکارێکانی زانستی وپه‌روه‌رده. له‌م کۆمه‌ڵگانه نه خۆێندکار و نه مامۆستايانيش ئه‌و پێويستيانه‌ی فێربوون و زانستانهيان ناخرێته به‌رده‌ست، بۆيه شێوازی فێربوون و هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌و زۆريش له ئاستی وڵاتانی مودێرن دواکه‌وتووه.
کوردستان به‌هۆی ئه‌و باره سياسيه‌ی ساڵانی کۆن، که هه‌موو دامووده‌زگاکانی خۆێندن تيايدا له ناوه‌نده‌وه برياری له‌سه‌ر ده‌درا، پاشان به‌هۆی ئه‌و ئاسته نزمه‌ی خۆێندن و رۆشنبيريه‌ی مامۆستايان هيچ گۆرانکارێکی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر ئه‌و دامووده‌زگانه نه‌هاتۆته پێشه‌وه. زۆر له مامۆستايانی سه‌ره‌تای ده‌رچووی پهيمانگاکانن که باری خۆێندنيان له ئاستی ئاماده‌ی تێنه‌په‌ريوه، ئه‌م ئاسته‌ش زۆر نزمه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری وانه وتنه‌وه کارده‌که‌ن.
زۆر له مامۆستايانی قوتابخانه سه‌ره‌تاێکان، هيچ جۆره شاره‌زاێکی ئه‌وتۆيان له زمانی بێگانه، به‌تايبه‌ت ئه‌و زمانانه‌ی که سه‌رجاوه‌ی زانسته‌کانن نيه، ته‌نها زمانه کوردي و ناوچهێکه نه‌بن که ئه‌وانيش دوورن له سيستێمی خۆێندنی مودێرنی پێويست و گۆرانکارێکانی.
قوتابخانه‌کان له وڵاتی ئێمه، به‌هۆی خه‌مساردی وبێباکی له‌لايه‌ن وزاره‌ته‌کانی خۆێندنی باڵاوه يان نه‌بوونی به‌رنامه‌ی دارێژراو بۆ گۆرانکاريه داهاتۆکان له لايه‌ن ئه‌و وزارهتانهوه، ناتوانن خۆيان له‌گه‌ڵ گۆرانکارێکانی پێويست بگونجێنن. گۆرانکاری له‌و جۆرهپارهوپولێکی زۆری پێويسته که له توانای دامووده‌زگاکانی فێربوون نيه، به‌ڵکو ته‌نها ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئه‌و پێويستی و گۆرانکاريانه بهێنێته کايه‌وه. له‌م وڵاتانه هه‌موو بريارێک که په‌يوه‌نديان به بوجه‌ی پێويست يان گۆرانکاری له شێوازی فێرکردن و خۆێندن هه‌بێت له ناوه‌نده‌وه ده‌رده‌چێت و خودی ئه‌و دامووده‌زگانه ناتوانن کاريگه‌ر بن له برياره‌کان.
سيستێمی فێرکردنی مودێرن
له وڵاتانی پيشه‌سازی و مودێرن، شێوازی خۆێندن زۆر جياوازهو به‌رده‌وام به گوێره‌ی پێويست گۆرانکاری به‌سه‌ر ده‌کرێت. دامووده‌زگاکانی خۆێندنيش پێويست ناکات پابه‌ند بن به‌و شێوازی فێرکردن و په‌روه‌رده‌يه‌ی که ناوه‌ند دياری ده‌کات بۆيان، به‌مه‌رجێک خۆی له چوارچێوه‌ی ياساو پرنسيپه‌کانی فێرکردن بهێلێته‌وه.
قوتابی سه‌ره‌تای بێجه‌گه له‌هه‌موو ئه‌و پێويستيانه‌ی ده‌خرێته ژێرده‌ستی له دامووده‌زگاکانی فێربوون، سه‌ربه‌خۆێکی نيمچه ته‌واوی هه‌يه له قوتابخانه‌کان، که له‌گه‌ڵ ژينگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاکانی خۆێندن جياوازێکی ئه‌وتۆی نيه. قوتابی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به جياوازێکی ئه‌تۆ له نێوان ژيانی دامووده‌زگاکانی فێرکردن و ده‌ره‌وه نه‌کات، پێويسته ئه‌زموونی ده‌ره‌وه‌ی يان ئه‌وه‌ی له ژينگه‌ی ماڵه‌وه هه‌يه‌تی له قوتابخانه به‌کاربهێنێت که پێويستن بۆ گه‌شه‌کردنه زانستی وپهروهردهێکهی. به ماناێکی تر دامووده‌زگاکانی فێرکردنی سه‌ره‌تای له دنيای مودێرن ئه‌زموونی پێش ده‌ستپێکردنی خۆێندن لای منداڵ يان ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فێرگه‌کان ده‌ستی ده‌که‌وێ به گرنگ ده‌زانن بۆ ئه‌و گه‌شه‌کردنه زانستی و په‌روه‌رده‌يه‌ی منداڵ له فێرگه‌کان.
زۆر گرنگه که منداڵانی قوتابخانه سه‌ره‌تاێکان و باغچه‌ی منداڵان دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ لايان به‌دی بکرێت، یکێکيان مه‌سه‌له‌ی (چۆن/ چی) و ئه‌وی تريان (بۆچێ). ئه‌م دوو شته له کاتی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵ زۆر گرنگن، بێ ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌ش منداڵ ناتوانێت له ناوه‌رۆکی زانست وفێرکردنهکه تێبگات. بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێری چۆنێتی درووستبوونی ده‌زگاێک يان شێوه‌ی هونه‌رێک ببێت، پێويسته پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ی لا روون بێته‌وه که ئه‌و شته يان هونه‌ره چۆنه‌و چيه، وه پاشان بۆچی وايه.
سوقرات و پلاتۆن که با زانای هونه‌ر ناوده‌برێن باس له‌وه ده‌که‌ن که په‌روه‌رده‌ی منداڵ سه‌رچاوه‌که‌ی خودی هونه‌ره که مه‌به‌ست لێ هونه‌ری په‌يداکردن و دۆزينه‌وه‌ی ناوهرۆکهکانه، که زۆر پێويستن بۆ فێربوون و وه‌رگرتنی زانست. ئه‌وان باس له‌وه ده‌که‌ن که زانست وه‌ک بابه‌تێکی تيوری به‌تاڵ، وشک و بێ مانا ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و تێکه‌ڵ به چالاکی و توانا هونه‌رێکانی منداڵ نه‌کرێت. به ماناێکی تر، قوتابی پێويسته ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که له‌ده‌ره‌وی فێرگه‌کان هه‌يه‌تی تێکه‌ڵی ئه‌و زانسته تيوريه بکات که له فێرگه‌کان ده‌ستی ده‌که‌وێت.
هێربه‌رت ريد" که به زانای هونه‌ر ناوده‌برێت و و فهيلهسوفێکی کۆمه‌ڵناسه، ده‌ڵێت هونه‌ری په‌روه‌رده ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که منداڵ هه‌موو توانا هونه‌رێکانی، چی موسيقا بێت، وێنه کێشان، وه‌رزش وه توانا ئه‌ده‌بێکانی که له ژينگه‌ی پێش سهتپێکردنی خۆێندن هه‌يه‌تی له داموو ده‌زگاکانی فێرکردنی سه‌ره‌تای يان باغچه‌ی منداڵان به‌کاربهێنیت، هه‌ر ئه‌و به‌کارهێنانه هاوبه‌شه‌شه که گه‌شه، زيره‌کی وه باوه‌ر به‌خۆکردن لای منداڵ درووست ده‌کات. منداڵ پیش ده‌ستپێکردنی قوتابخانه، يان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاکانی فێرکردن ئه‌زمونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌يه بۆيه نابێت وه‌لابخرێت و پێويسته سوودی لێوهرگيرێت له فێرگه‌کان.
ئه‌و منداڵانه‌ی که ماوه‌ی ئه‌وه‌يان نادرێتێ ئه‌و شاره‌زاي و ئه‌زموونه‌ی ژينگه‌ی ناو ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی فێرگه‌کان به‌کار بهێنن هه‌ست به هيچ له‌زه‌تێکی ئه‌تۆ له دامووده‌زگاکانی فێرکردن ناکه‌ن، نه‌بوونی ئه‌و خۆشی و له‌زه‌ته‌ش زۆر سستيان ده‌کات له چالاکێکانی ناو قوتابخانه‌کان، هه‌موو زانسته‌که‌ش که ده‌ستيان ده‌که‌وێت وشکه‌و گه‌شه‌ی ئه‌تۆی به‌سه‌ر ناێت لای منداڵ.
هه‌ر ئه‌و رێگادانه به منداڵ بۆ ده‌ربرينی توانا جياوازه‌کانی ده‌بێته هۆی باوه‌رێکی زۆر به خۆ له لايان، بۆيه ده‌بينيت منداڵی دنيای مودێرن له کاتی باس کردنی بابه‌تێک يان مه‌سه‌له‌ێک تواناێکی زۆری ههيهو زۆر به جوانی وتێرو تهسهلهيی باس له‌و بابه‌ته‌که ده‌کات، چونکه شه‌رم و ترس مانای نيه له‌لای که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی شاردنه‌وه‌ی تواناکانی منداڵن.
منداڵ له وڵاتانی مودێرن، کاتێ مامۆستا داوای ئه‌وه‌ي لێده‌کات که باس له بابه‌تێک يان مه‌سه‌له‌ێک بکات بۆ هاوکلاسه‌کانی، هه‌رچی شاره‌زاێکی پێبێت ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته بۆ هاوریکانی به جوانی باس ده‌کات، بی ئه‌وه‌ی بيير له شه‌رموو ترس بکات، هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و توانا‌و زانسته په‌روه‌رده‌يه‌ی که منداڵ له فێرگه‌کان دسه‌تی ده‌که‌وێت. ئه‌م توانا زانستی وپهروهردهيهش به به‌شداری کردنی چالاکانه و سه‌ربه‌خۆی نيمچه ته‌واوی منداڵه له قوتابخانه‌کان. پێويسته منداڵ قوتابخانه‌و باغچه‌ی منداڵان وه‌ک ژينگهێکی جياواز له ماڵ نه‌بينێ، ئه‌و جياوازيهی که هه‌ميشه رێگره له گه‌شه‌کردنی زانستی و په‌روه‌رده‌يه لای منداڵ.
له دامووده‌زگاکانی فێرکردن له‌م وڵاتانه بۆ هه‌ر کلاسێک سهرپهرشتدارێک دياری ده‌کرێت که مامۆستاێکه، ئه‌رکه‌کانی زانينی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌و پێويستيانهيه که خۆێندکار هه‌يه‌تی، ئه‌م سهرپهرشتهش په‌يوه‌ندی به هه‌موو مامۆستاکانی تری بابه‌ته‌کانی تری خۆێندکار هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی له نزيکه‌وه ئاگای له هه‌موو ئه‌و توانا‌و که‌م کۆرێانهی خۆێندکار هه‌بێت. مامۆستای سه‌رپه‌رشت په‌يوه‌ندی چروپری له‌گه‌ڵ که‌س وکاری خۆێندکاريش هه‌يه. له‌هه‌ر وه‌رزێکی خۆێندن چه‌ند جارێک چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌س وکاری خۆێندکار سازده‌کات که تيايدا هه‌موو پێويستی، توانا وه کهمووکۆرێکانی خۆێندکار به که‌س وکار ئاگادارده‌کرێنه‌وه، پاشان به‌هاوکاری که‌س وکار هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ده‌کرێ.
له‌م وڵاتانه شێوازی خۆێندن گۆرانکاری پێويستی به‌سه‌ر ده‌کرێ و مامۆستاکان سه‌ربه‌خۆن له‌و گۆرانکاريانه ئه‌ويش به راوێژکردن له‌گه‌ڵ پسپۆر وشارهزايانی خۆێندن وپه‌روه‌رده، ئه‌گه‌ر پێويست به گۆرانکاری گه‌وره بکرێت ئه‌وا له رێگای په‌رله‌مانه‌وه داوا له حکمومهت ده‌کرێ بۆ خه‌رجکردنی بوجه‌ی زياتر يان داراشتنی ياسای نوێ پێويست بۆ ئه‌و گۆرانکاريانه. ده‌سه‌ڵاتيش له‌لايه‌ن خۆيه‌وه ساڵانه بۆجهی پێويست بۆ تازه‌کردنه‌وه گه‌شه‌کردنی بواره‌کانی شێوازی خۆێندن ته‌رخان ده‌کات. ياساکانيش ئه‌و جۆره بيروقراتيهتهی تيا به‌دی ناکرێت که له زۆر وڵاتانی تر به‌دی ده‌کریت.
مامۆستا له رێگای هه‌موو ئه‌و کۆرسانه‌ی به‌شداری تيادهکات ناو به‌ناو له هه‌موو ئه‌و پێويستی و گۆرانکاريانه‌ی که‌به‌سه‌ر شێوازی فێرکردن هاتوه ئاگادار ده‌کریته‌وه، هه‌رچی شاره‌زای پێويسته ده‌رباره‌ی تهکنهلۆجياو و زانسته تازه‌کان له رێگای ئه‌و کۆرسانه‌وه به مامۆستايان دياری ده‌کرێ. مامۆستا بۆ گه‌شه په‌روه‌رده‌ێکه‌ی پابه‌ند نيه به بابه‌تی تايبه‌ته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و شاره‌زای و توانا رۆشنبيريه‌ی خۆی به‌کارده‌هێنیت بۆ بهئاگاکردنهوهو گه‌شه‌کردنی منداڵ، هه‌روه‌ها منداڵ له هه‌موو گۆرانکاريه تازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ئاگادارده‌کاته‌وه. منداڵ له‌م کۆمه‌ڵگانه به ئاگان له‌هه‌موو رووداوه‌کانی رۆژگار، چی ناوخۆی بن يان نێوده‌وڵه‌تی که زۆر پێويستن بۆ گهشهکهردنه زانستی و په‌روه‌رده‌ێکه‌ی.
له کوردستان به‌هۆی ئه‌و سيستێمه کلاسيکيهی ساڵه‌های ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارنی ناوه‌ند دياریان کردبوو، شێوازی فێرکردن و په‌روه‌رده گۆرانکارێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر نه‌هاتوه، ئه‌مه‌ش وای له خۆێندکاری کورد کردوه که زۆر له پاش بێت له هه‌موو گۆرانکاريه تازانه‌و داوکهوتووبێت له ئاستی خۆێندکارانی جيهان. پێويسته له کوردستان هه‌وڵ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بهێنرێ له فێرگه‌کان، هه‌موو رێگاێک بۆ که‌رتی تايبه‌ت له بواری فێرکردن و په‌روه‌رده خۆش بکرێت. پێويسته مامۆساتايانی کورد هه‌ر ماوه‌ێک کۆرسی تايبه‌تيان له‌لايه‌ن پسپۆرانی فێرکردن و په‌روه‌رده‌وه بۆ سازبکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پسپۆرانه له کوردستان ده‌ستنه‌که‌وێ، ده‌کرێ پسۆری تايبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ئاماده‌بکرێت بۆ گۆرانکاریه پێويسته‌کان.
بێ گۆرانکاری بنه‌ره‌تی پێويست له دامووده‌زگاکانی فێرکردن و په‌روه‌رده له کوردستان، منداڵی کورد و نه‌وه‌کانمان ناتوانن بگه‌نه ئاستی منداڵانی جيهانی پێشکه‌وتوو، ناشتوانن خۆيان له‌گه‌ڵ پێويستی و گۆرانکارێکانی پێويست بگونجێنن.
[email protected]