عارف باوه‌جانی: رژێمی ئێران هه‌میشه له هه‌وڵی توواندنه‌وه‌ی هزرو هۆشی کوردستانیانه بۆ له بیرکردنی مافه ره‌واکانیان، کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه‌ی خۆی له هیچ بوارێک‌دا له ئاست زوڵم و زۆر و کوشتن
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ڕاڤه :
مه‌خابن له پاش کۆماری کوردستان تا ئیستا خه‌باتی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کراوه
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانییه، خه‌باتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌رخانکردووه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندام و هاوبیریان له ئه‌وروپا و ئه‌مریکاو باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه. عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان لە بەشێکی قسەکانی بۆ راڤە داوای لە حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاران و وه‌زیرانی نوێی کورد له به‌غدا کرد هەوڵ بدەن ژیانی کورده ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له ناوچه‌کانی، گه‌رمیان و شاره‌زوور و سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ژین خۆش بکه‌ن، چونکە ئەوان له وڵاتی خۆیانن با هه‌ست به غه‌ریبی و بێگانه‌یی نه‌که‌ن.دیدار: عادل خێرکی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خۆی به خزمه‌تکاری گشت کوردستان و به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تدا بۆ ڕاڤه ده‌دوێت و ده‌لێت: ئێمه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین کۆمه‌ڵگەکه‌مان زیاتر له‌وه هوشیارکه‌ینه‌وه، که فریوی پروپاگه‌نده و نووسینی هه‌ندێک ناسیۆنالیستی فارسی نه‌خۆن که گوایا کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێرینی ئێرانییه و خاوه‌نی ئه‌سڵی ئێرانه، به‌ڵام به‌درێژایی مێژوو کورد مافی نه‌بووه تا ده‌سه‌ڵاتی گوندێکیشی به ده‌سته‌وه بێت، ئه‌مانه هه‌ندێک واژه‌کانی تا‌کتیکی رامیاری ناسیۆنالیسته‌کانی ئێرانین بۆ هێورکردنه‌وه‌ی کورد، ئه‌وان ده‌زانن کورد بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانی تا ئاستی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆراگر و ئازاتره ، بۆیه په‌نا بۆ شێواندنی مێژوو راستییه‌کان ده‌به‌ن، گه‌ر رێژیمه‌کانی تورکیا و سوریا و به‌عس به کوشتن و گرتن کورد ده‌ترسێنن، ئێران بێجگه له کوشتن و به‌ندکردن, ئه‌م چه‌که‌شی به کار هێناوه، ئه‌مه هه‌وڵدانه بۆ سڕینه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی، له ئه‌نفال وکوشتن خرابتره، بۆیه پێویسته هه‌موومان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین نه‌وه‌ی ئیستا‌و داهاتوومان له کوردستانی بوون وسه‌ربه‌خۆبوون هوشیارکه‌ینه‌وه.
راڤه: سیاسەتی ئێران بەرامبەر کوردانی رۆژهەلاتی کوردستانی بە چ شێوازێکە، ئایا ئێوەش وەکو پارتێکی سیاسی چ رۆڵێکتان هەیە لە بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە ئێران‌دا?
عارف باوه‌جانی: رژێمی ئێران هه‌میشه له هه‌وڵی توواندنه‌وه‌ی هزرو هۆشی کوردستانیانه بۆ له بیرکردنی مافه ره‌واکانیان، کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه‌ی خۆی له هیچ بوارێک‌دا له ئاست زوڵم و زۆر و کوشتن و به‌ندکردن وچه‌وساندنه‌وه به‌رامبه‌ر به کورد درێغی نه‌کردووه، له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیان بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ر و هۆشبه‌ره‌کان، گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئه‌خلاقی، په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه، ئێمه به‌رده‌وام له ماوه‌ی ئه‌و ٤ ساڵه‌دا جیهان وخه‌ڵکی کوردستان‌مان له ئاست جینایه‌ته‌کانی داگیرکه‌ران ئاگادار کردووه‌ته‌وه، رۆژانه رێکخستنه‌کانمان له ناوخۆی وڵات له به‌رامبه‌ر پلانه نهێنییه‌کانی رژێم هۆشیاری بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئێمه خۆمان به نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئێرانی نازانین، به‌ڵکوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی کوردستانین له هه‌ڵکه‌وته‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
راڤه: ئایا بە رای تۆ پارتە کوردییەکانی ئێران وەکو پێویست خەبات دەکەن?
عارف باوه‌جانی: هیچ پارتێکی کوردی به بیر‌و بۆچوونی که‌س یا لایه‌نی به‌رامبه‌ر کار ناکات، ئه‌گه‌ری ئێمه بزانین پارتێکی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو ویسته‌کانی کورد خه‌بات ده‌کات، ئه‌وه پێویست به‌جودای ناکات, به‌ڵکو ده‌بین به‌یه‌ک، به گشتی جووڵانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نزیک به ٦٥ ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، خه‌بات و شه‌هیدی زۆر دراوه، به‌ڵام مه‌خابن له پاش کۆماری کوردستان تا ئیستاخه‌باتی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کراوه، هه‌مێشه ویست و ئاواته‌کانی کوردیان به ئێرانی زانیوه، له ته‌نیشت هه‌ر داواکارییه‌کی کورد ٢ داواکاریشیان بۆ فارس به‌رز کردووه‌ته‌وه، واته کێشه‌ی کوردیان کردووه‌ته کێشه‌ی خانه‌واده‌یه‌ک به ناوی ئێران، کوردیش منداڵێکه له منداڵه‌کانی ئێران. ئیدی کێشه‌که‌یان له ئاست ده‌ستێوه‌ردانی نیو نه‌ته‌وه‌یی دوور خستووه‌ته‌وه.
عارف باوه‌جانی ئه‌وه‌شی نه شارده‌وه که ئه‌وان پرۆژه‌ی باشیان هه‌یه و گۆتی: به‌ڵام ئیمکانیاتی ماڵی باشمان نییه، بێگومان ئه‌و پرۆژانه‌ش به پاڵپشتی ماڵی به ڕێوه‌ده‌چن، هه‌ر بۆیه که‌م که‌م هه‌نگاویان بۆ ده‌نێێن.
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاشکرایی کرد که هه‌م له پێش چاوی خه‌ڵکی تورکیا‌و جیهانیش روون و ئاشکرایه که به‌رخۆدانی کوردانی بنده‌ستی تورکیا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی خستووه‌ته ژێر فشارێکی زۆر ناوه‌کی و ده‌ره‌کییه‌وه، ئه‌وه‌تا به‌شی زۆری فشاره‌کانی کورده که بیر له گۆڕینی ده‌ستووری ده‌وڵه‌ت بکه‌نه‌وه، گۆتیشی" جاران به وته‌ی هه‌ندێک تورکی ناسیونالیست وه‌ک ئایه‌ته‌کانی قورئان ناویان ده‌هێنا، که ئه‌و یاسایه له وه‌سیه‌ت و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌تاتورکه و نابێت بگۆڕدرێت. تورکیا به‌درێژایی مێژووی زۆر هه‌وڵی سه‌رکۆنه‌ی کوردی داوه، به‌ڵام هه‌میشه به زیانی ته‌واو بووه، دواهه‌مین نموونه داخستنی ده ته په بوو، که ئیدی به جیهانی سه‌لماند هیچ جۆره رێگایەکی ئاشتی بۆ کورد نییه. من خۆم وای ده‌بینم له‌کۆتاییدا تورکیا ناچار ده‌بێت دان به مافه‌کانی و کورددا بنێت. چوون تورکیا ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌کی به هێزی له‌گه‌ڵ جیهان و به تایبه‌ت ئەو‌روپادا هه‌بێت، بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش ده‌بێت خاڵه‌کانی مافی مرۆڤ له به‌ر چاو بگرێت، به‌ڵام تورکیا له ناوچه‌کانی کوردستان زۆر دژی مافه‌کانی مرۆڤه‌و له ئه‌نکه‌ره‌و ئیسته‌نبول له پێش چاوی گه‌شتیارانی جیهانی زۆر مۆدێرنه. ئه‌م جۆره یاریکردنه‌ش بۆ جیهان په‌سه‌ند نییه, هه‌روه‌ها زیره‌کی کوردانی تاراوگه‌ش زیاتر هانده‌ری وڵاتانی جیهانه له کرده‌وه‌کانی تورکیا.
به بۆچوونی باوه‌جانی، ئاسۆی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له باشووردا روونه و لەمڕووەشەوە درێژەی بە قسەکانی دا: هه‌لومه‌رجی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان زۆر جیاوازتره له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ئێراق ٢ نه‌ته‌وه ده‌ژین که نه‌ته‌وه‌یی کورد و عاره‌بن، که ته‌نیا کورده له ناوچه‌که باس له فیدرالێش ده‌کات، گه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی دیکه‌ی سه‌ره‌کی هه‌بایه وه‌ک له ئێران، له مێژبوو زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورد ونه‌ته‌وه‌کانی ئێراق خۆش ببوو. هه‌روه‌ک وتمان له ئێراق نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن، له ته‌نیش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ٢٢ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له جیهاندا هه‌یه و تورکیا‌و چه‌ند وڵاتێکی ئەفریقی و ئیسلامیش دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و په‌رت بوونی گوایه ئێراق ده‌که‌ن. ئه‌مانه هۆکارن که تا ئیستا ده‌وڵه‌تی کوردی له باشوور رانه‌گه‌یاندراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و کۆسپانه‌ش, باشووری کوردستان ئیستا ئاماده‌یی ته‌واوی بۆ ده‌وڵه‌تبوون هه‌یه، زۆربه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی‌یان وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه، وه‌ک ده‌بینن زۆرێک له عه‌ره‌بی شۆفینی نیگه‌ران کردووه. به‌ڕاستی هه‌ڵویستی جوامیرانه‌ی کاک مه‌سعود هه‌م له ئاست کوردستان و جیهاندا و به هاوکاری لایه‌نه کوردستانییه‌کانی تر ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی به جیهان ناساند. کاتێک ده‌بینین سه‌رۆکی کوردستان له ئاست وڵاتانی جیهان وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان پێشوازیی ده‌کرێت.
راڤه: بێگومان جەنابت ئاگاداریت لە رەوشی سیاسی کوردستانی ئازاد هەیە، ئایا ئۆپوزوسیۆن بە شتێکی باش دەزانیت کە لە کوردستان هەبێت، ئایا پێت باشە ئەگەر ئەو ئۆپوزوسیۆنە هەر لە بەغداش بە ئەرکی ئۆپوزوسیۆنی رابێت?
عارف باوه‌جانی: بوونی ئۆپوزوسیۆن بۆ هه‌ر وڵاتێک پێویستییەکی ره‌هایه و ده‌بێ هه‌بێت, به‌ڵام ئۆپوزوسیۆن مانا‌و تێگه‌یشتنی خۆی هه‌یه، له هه‌موو جیهاندا ٢ جۆر ئۆپوزوسیۆن هه‌یه، یه‌ک ئۆپوزوسیۆنی هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ی که دیمۆکراتییان تێدا نییه، به ناچار ئه‌وانه له ده‌ره‌وه وڵاته‌که‌ی خۆیان خه‌بات ده‌که‌ن، ئوپوزوسیونی دووه‌م له نێو وڵاتانی دیمۆکراتدایه، که ئوپوزسیۆن له‌وێدا رۆڵی سه‌ره‌کی له سه‌رپه‌رشتی کردنی کاره‌کانی حکومه‌ته، هه‌ر که‌م و کورییه‌ک هه‌بێت به ئاشکرا له په‌رله‌مان و میدیاکان باسده‌کرێت، دیاره مه‌به‌سته‌که ته‌واوکاری کاره‌کانی حکومه‌ته. له کوردستانی خۆشمان که وڵاتێکی دیمۆکراته بێگومان ئۆپوزوسیۆن پێویسته، به‌ڵام ده‌بێت لێکیبده‌ینه‌وه له چ ئاستێک‌دا بێت، به‌هه‌ندوه‌رگرتنی هه‌لومه‌رجی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و دراوسێکانمان، ئێستا له هه‌رێمی کوردستان ئۆپوزسیۆن وه‌ک ئه‌زموونێکی تازه‌ی سیاسی به ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتووه‌ته ئاراوه، له هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداریان کردووه، که‌م تا زۆر ده‌نگیان هێناوه، من لێره‌دا هیوادارم که ئۆپوزوسیۆنیش له کوردستان له‌سه‌ر که‌مکاری و کاره‌کانی حکومه‌تی کوردستان هه‌ڵویست بگرن، نه‌ک جۆره هه‌ڵویستێک که خه‌ڵکی کوردستان بێ هیوا بکات. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناو کوردستان و په‌رله‌مانی ئێراق زۆر تووند‌و تیژی له ناوچه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت سلێمانی له نێو لیسته رکا‌به‌ره‌کان رووی دا. به‌ڕاستی تا راده‌یه‌ک خه‌ڵکی بێزار کردبوو، من ناڵێم کام لایه‌ن له‌و تووند‌و تیژییه تاوانبارن، یا ئه‌و کرده‌وانه به ده‌ستوری سه‌رۆکه‌کانیان بووه، خه‌ڵکانێکی که‌م ئه‌زموون هه‌ن له گشت لایه‌که‌وه بارودۆخه‌که ده‌شێوێنن، وای ده‌رده‌خه‌ن که ئۆپۆزسیۆن دژی ئه‌م ٢ حیزبه‌یه، ئۆپۆزسیۆن له کوردستان ده‌بێت ره‌خنه له حکومه‌ت بگرێت نه‌ک دژی حیزب و لایه‌ن بێت، چوون پێناسه‌که‌شی هه‌ر به‌و شێوه‌یه.
راڤه: ئێوە چیتان بۆ کوردەکانی رۆژهەلات کردووە کە رۆژانە کوردان له سێدارە ده‌درێن، ئایا ئێوە لە دەرەوەی وڵات و (un) چیتان کردووە بۆ ئەم وەزعە خراپەی رۆژهه‌لاتی کوردستان?
عارف باوه‌جانی: کرده‌وه‌کانی رژێمی ئێران له ئاست دونیایی ده‌ره‌وەدا‌شتێکی تازه‌و چاوه‌ڕواننه‌کراو نییه، ئه‌وه ٣٠ ساڵه ئه‌و رووداوانه دووباره ده‌بنه‌وه، ئێمه‌ش له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی کۆماری ئیسلامی، رێکخراوه‌کانی ئه‌منه‌ستی ئینته‌رناشیونال و ی‌و ئین و حیزب و لایه‌نه‌کانی دۆستمان له جیهان ئاگادار کردووەته‌وه و له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران داوای هه‌ڵویستیان لێده‌که‌ین. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له لایه‌ن ره‌وه‌ندی کورده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆپێشاندان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئێران و وه‌زاره‌تی ئه‌و وڵاتانه به‌رێوه‌ده‌چێت.
به بۆچوونی باوه‌جانی، گشت لایه‌نه‌کانی ئێراقی له هه‌وڵی دروستکردنی حکومه‌تی نۆیی ئێراقدان که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بێت، ئاشکرایکرد که چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌که‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که قه‌واره‌ی ئه‌م حکومه‌ته له سه‌ر ویستی ئه‌واندا بێت، گۆتیشی" له‌م کاته‌دا زۆر پێویسته که هێزه کوردستانیه‌کانیش زۆر به وریاییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد بخه‌نه سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پۆست و وه‌زاره‌ت. هه‌ر له ماوه‌ی ٧ ساڵ به‌سه‌ر نه‌مانی رێژیمی به‌عسدا, چه‌ندین جار به‌ڵێنی ناراست به کورد دراوه‌و به‌ڕێوه‌نه‌چووه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه که ئه‌مجاره‌یان وانه‌یه‌ک له پێش‌و وه‌رگرن. به‌خۆشییه‌وه دیتمان که لایه‌نه براوه‌کانی کوردستانی وێرای ناکۆکی سیاسی، به‌ڵام به‌ڵێنیان داوه که له چیای حه‌مرین بۆ ئه‌و دیوه‌وه یه‌کده‌نگ و یه‌ک گوتاربن. به بۆچوونی من ئه‌وه باشترن زامنی سه‌رکه‌وتنمان له به‌غدایە. ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که ئیستا له کوردستاندا هه‌ن هیچیان له حکومه‌تیکی سه‌ربه‌خۆ که‌متر نییه، هه‌وڵبده‌ن بیپارێزن و که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانیش بگه‌رێننه‌وه ژێر کۆنترۆڵی هه‌رێمی کوردستان، تا کورد ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ی هه‌بێت له به‌غدا ناتوانن له قسه‌ی کورد بچنه ده‌ره‌وه و مه‌ترسی شتی دیکه ده‌که‌ن. له کۆتاییدا ده‌ڵێم هیوادارم که دیپلوماته‌کانی کوردستانی له ئاستی جیهاندا ئه‌وه‌نده پشتیوانی کۆکه‌نه‌وه که له ناکاو وه‌ک حکومه‌تی کۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی رابه‌گەی‌نن.
به بڕوای عارف باوه‌جانی له نێو لیستی ئێستای ئه‌لعێراقیه‌ی عه‌لاویدا نه‌یارانی کورد له ماوه‌ی ئه‌م ٧ ساڵه دیار وبه‌رچاون, روونیکردەوە " من له‌وانه‌شه هه‌ڵه بم, به‌ڵام که‌م عه‌ره‌ب و فارسێک و تورکێک ده‌بینم له ناخه‌وه له‌گه‌ڵ کورد راستبکه‌ن، نموونه وه‌ک ساڵح موتڵه‌گ که خۆی له کاردا نییه, به‌ڵام ٣٠ % ئه‌و هاوپه‌یمانییه به ئه‌ندامان و راوێژکارانی ئه‌وان ده‌رۆن به‌رێوه، ئه‌وه نۆجه‌یفییه له موسڵ که به ئاشکرا چی به سه‌ر کورددا دێنێ ، هه‌وڵده‌دا به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی مه‌سیحییه‌کانی ئێراق بخاته سه‌ر شانی کورد، که رۆژانه له لایه‌ن گروپه‌کانی ئه‌لقاعیده‌وه لێیان ده‌کوژرێت، له کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئەو‌دا موسڵ بوو به مۆڵگه‌ی قاعی‌ده‌کان، به‌مه‌رجێک ته‌نیا کوردستانه باوه‌شی بۆ ئه‌و ئاواره مه‌سیحییانه کردەوه، به نهێنی و به پشتیوانی چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که هه‌وڵده‌دا هه‌ندێک که‌سانی به‌رژه‌وه‌ندخوازی یه‌زیدی و شه‌به‌ک هانبدات، که باس له‌وه بکه‌ن گوایه، ئه‌وان نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن و کورد نین، ئه‌مه نموونه‌یه‌کی که‌مه له کرده‌وه‌کانی، ئایا مرۆڤی وا چ هاوپه‌یمانییه‌کی له‌گه‌ڵ ببه‌سرێت? ئه‌وه‌تا تارق هاشمی چه‌ندینجار باس له ئێراقێکی عه‌ره‌بی ده‌کات که نابێت سه‌رۆکه‌که‌ی کورد بیت، که کوردیش ده‌ڵێ مافی فیدرالیم ده‌وێ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن هه‌موومان ئێراقین و ئێراق هی هه‌موومانه، به‌ڵام مافی کوردیش نییه پۆستی سه‌روه‌ری له ئێراقدا هه‌بێت. ئیستا لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌زانن که رکا‌به‌ره‌که‌یان به‌هێزه‌و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی کورسییه‌کانی خۆیان پێویستیان به کورده, که‌وتوونه‌ته دیالۆگ له‌گه‌ڵ کورد و نه‌رمی پێشانده‌ده‌ن، به لایه‌کی دیکه‌دا ئه‌وه‌ی ١ رۆژیش له که‌رکوک ژیابێت ئه‌وه ده‌زانێ که هه‌رگیز عه‌ره‌بی دانیشتووی که‌رکوک ئه‌وه‌نده زۆر نین که بتوانن شان به شانی کورده‌کان ده‌نگ بێننه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی دیتمان له‌م هه‌ڵبژاردنهدا ئه‌لئێراقیه ٦ کورسی هێنایه‌وه، ئه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان بۆ نه‌یانتوانی ٢٠ % بێنه‌وه، ئه‌مه دیاره چۆن فێڵ له کورد کراوه.
باوه‌جانی به راشکاوانه سەبارەت بە لیستی به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رپه‌رشتی مالکی
وتی " ئەو لیستەش کەموکوری هەیە که‌م و کوری خۆی هه‌یه, به تایبه‌ت ئێران ده‌ستێکی سه‌ره‌کی له‌و لیسته‌دا هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من به‌ڵێنی ئه‌مانه وێده‌چێت تا راده‌یه‌ک دروست بێت، به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی حه‌کیم له نه‌جه‌ف له ماوه‌ی ٥٠ ساڵ پێشه‌وه هه‌میشه به پاکی له گه‌ڵ کوردا هاتوون، گه‌وره مه‌رجه‌عه‌کانیان فتوایان داوه به سوپای ئێراق ئه‌وه‌ی کورد بکوژێ گه‌وره‌ترین جینایه‌ت ده‌کات، دیاره ئه‌وان ئێستا له به‌ره‌ی دیکه‌دان که جه‌عفه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و جه‌عفه‌ریش له ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ویستی غه‌در له کورد بکات. که‌وابێت ده‌بینین ئه‌و قۆناغه‌ی دروستکردنی حکومه‌تی ئیراق زۆر هه‌ستیاره له‌وه‌ی پێشووتر، چاوه‌ڕوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران و تورکیا و ئه‌مریکاشی له سه‌ره، کوردیش وه‌زنێکه له دروستبوونی ئه‌م حکومه‌ته و هیوادارم ئه‌م جاره لایه‌نه‌کانی کوردستانی له سه‌ر ئه‌ساسی چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵک بۆ ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێم به‌شداری بکه‌ن تا دیسان ئه‌و ناوچانه نه‌خرێنه‌وه سه‌ر ماده‌یه‌ک و چه‌ندین ساڵ یاری به‌و مادەیە بکرێت.
-