ئازادییخوازانی کورد!
حیزب و رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستان!

پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ!
به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٩â„٥â„٢٠ ١٠ کاربه‌ده‌ستانی رژیمی دیکتاتۆری کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران، وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، پۆلێک رۆڵه‌ی ئازادییخواز و خه‌باتگێڕی کوردیان له یه‌کێک له زیندانه‌کانی ئه‌و رژیمه‌دا ئیعدام کرد.
ئه‌و پۆله چالاکه سیاسییه، که چواریان کورد بوون، بریتی بوون له: فه‌رهاد وه‌کیلیی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولیی، عه‌لی حه‌یده‌رییان و مه‌هدی ئیسلامی‌یان. بێگومان "تاوان"ی ئه‌م رۆڵه کوردانه‌ش ته‌نها ئه‌وه بوو که که‌سانی سیاسیی ئازادییخوازی کورد و چالاکی نێو بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کوردستان بوون، به‌ڵام رژیم وه‌ک جاره‌کانی دیکه تۆمه‌تی جۆراوجۆری وه‌ک هه‌وڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شدارییکردن له هه‌وڵی ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستیی، تێکدانی ئاساییشی هاووڵاتییان و شتی هه‌ڵبه‌ستراوی له‌و جۆره‌ی خستۆته پاڵیان.
روون و ئاشکرایه که ئه‌مه یه‌که‌م و دوایین کرده‌وه‌ی دژه‌مرۆڤانه‌ی ئه‌م رژیمه خوێنڕێژه نییه، به‌ڵکو ئه‌و تاوانبارانه له ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵی ته‌مه‌نی خۆیاندا به کرده‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کورد و ره‌وتی ئازادییخوازانی کوردستان و ئێران بوونه‌وه و، له‌و کاته‌وه به درێژه‌دان به سیاسه‌تی راونان و گرتن و کوشتن و بێسه‌روشوێنکردن و ئیعدامکردنی ئازادییخوازان و چالاکانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورد ناوه‌رۆکی دیکتاتۆرانه‌ی خۆیان به خه‌ڵکی کوردستان و ئێران و جیهان نیشانداوه.
ئێمه به ناوی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ)، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوده‌ردیی و هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پۆله شه‌هیده سه‌ربه‌رزه، ئه‌و کرده‌وه دژه‌مرۆڤییه و دژه‌ئازادییه‌ی رژیمی دیکتاتۆر و سته‌مکاری ئێران زۆر به توندیی مه‌حکووم و ریسوا ده‌که‌ین. هاوکات کاربه‌ده‌سته دڕنده‌کانی ئه‌و رژیمه‌ش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که تیرۆر و تۆقاندن و ئیعدام نه ته‌مه‌نی پڕ له تاوانی ئه‌وان درێژ‌ده‌کاته‌وه نه رۆڵه‌کانی کورد و تێکۆشه‌رانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له خه‌بات و به‌رخودانی خۆیان ساردده‌کاته‌وه و نه له هێز و وزه و گوڕ و تینی بزووتنه‌وه‌که‌شمان که‌مده‌کاته‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه له تێکڕای ئازادییخوازانی کوردستان و که‌سایه‌تیی و رێکخراو و دامه‌زراوه جیهانییه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و پشتیوانانی پرسی ره‌وای کورد داواده‌که‌ین ئه‌م کرده‌وه و هه‌موو کرده‌وه دژی ئینسانییه‌کانی رژیمی تاوانباری ئێران که دژی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤه مه‌حکووم بکه‌ن و، سیاسه‌تی سته‌مکارانه و دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌و رژیمه له‌قاوبده‌ن و رووخساری دزێوی نیشانی گه‌لانی جیهان بده‌ن و، پشتیوانیی و هاوکاریی خۆیان بۆ بزاڤی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربخه‌ن.
سه‌رشۆڕیی بۆ رژیمی دڕنده و دیکتاتۆری ئێران!
ریسوایی بۆ کاربه‌ده‌ستانی مرۆڤ‌کوژ و ئازادییکوژی رژیمی ئێران!
به‌رده‌وامیی و سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان!
کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ
پێکهاتوو له: رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ئۆسلۆ ٩â„٥â„٢٠ ١٠ ی زایینیی