به ناو ئیسلامیی ئێران ئێعدام کران، واته شه‌هیدان: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلیی، شیرین عه‌له‌مهولیی، عه‌لی حه‌یده‌رییان و مه‌هدی ئیسلامی‌یان، پارت و ڕێکخراوه سیاسیی و مه‌ده‌نییه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ،

هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، مرۆڤدۆستان!
کوردانی دانیشتووی شاری ئؤسلۆ و ده‌وروبه‌ر!
به بۆنه‌ی شه‌هیدکرانی پۆلێک له ئازادییخوازان و چالاکانی سیاسیی کورد، که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 09/05/2010 به ده‌ستی ڕژیمی کۆنه‌په‌رست و دژه‌مرۆڤی کۆماری به ناو ئیسلامیی ئێران ئێعدام کران، واته شه‌هیدان: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلیی، شیرین عه‌له‌مهولیی، عه‌لی حه‌یده‌رییان و مه‌هدی ئیسلامی‌یان، پارت و ڕێکخراوه سیاسیی و مه‌ده‌نییه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ، ڕێپێوانێکی هێمنانه بۆ مه‌حکومکردنی ئه‌و تاوانه دژه‌مرۆڤانه‌یه و له‌قاودانی سیاسه‌تی گرتن و ئێعدام و بێسه‌روشوێنکردنی ئازادییخوازان و چالاکانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕێکخستووه.
به‌م بۆنه‌وه داوا له هه‌موو هاونیشتمانان، ئازادییخوازان و مرۆڤدۆستانی کوردی دانیشتووی وڵاتی نوروێژ، به تایبه‌تیی شاری ئۆسلۆ و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ین، چالاکانه به‌شداریی له‌م ڕێپێوانه‌دا بکه‌ن.
با هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه به‌رانبه‌ر به ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرێ ریسوا بکه‌ین .
ڕۆژی ڕێپێوان : هه‌ینی 14/05/2010
کات : کاتژمێر 2ی نیوه‌ڕۆ
شوێن : له به‌رده‌م په‌رلمان بۆ به‌ر ده‌رگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
به هیوای به‌شداریی چالاکانه‌ی هه‌موولایه‌ک
بژین بۆ کوردستان
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
1- کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ، که بریتیه له:
ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2- پارتی ئازادیی کوردستان
3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
4- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
5- ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نۆروێژ
6- حیزبی شیوعیی کوردستان
7- چاودێری کوردۆساید (چاک)
8- ناوه‌ندی چاک
9- ئێس ئۆ ئێس ـ راسیسمه
10 ـ که‌مپینی به‌جیهانییکردنی ژینوساید دژ به گه‌لی کوردستان