به سه‌رپه‌رشتییکردنی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) و به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له حیزب و رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کوردستانیی.
کاتژمێر )دووی) پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینیی ١٤â„٥â„٢٠ ١٠ به سه‌رپه‌رشتییکردنی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) و به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له حیزب و رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کوردستانیی و ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی تاراوگه له نۆروێژ خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان له شاری (ئۆسلۆ)ی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه به مه‌به‌ستی مه‌حکوومکردنی تاوانی ئیعدامکردنی پۆلێک رۆڵه‌ی ئازادییخوازی کورد، واته شه‌هیدان: عه‌لی حه‌یده‌رییان، شیرین عه‌له‌مهولیی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلیی و مه‌هدی ئیسلامی‌یان، که رۆژی یه‌کشه‌ممه ٩â„٥â„٢٠ ١٠ له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌سته دڕنده‌خووه‌کانی رژیمی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژی ئێرانه‌وه له سێداره درابوون، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانییکردن له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵکی خۆڕاگری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشانده‌ران که ژماره‌یان ده‌گه‌یشته سه‌دان که‌س، سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م پارلمانی نۆروێژ کۆبوونه‌وه، دواتر به به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاڵای کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو دروشمی سیاسیی به زمانی نۆروێژیی، به شێوه‌یه‌کی هێمنانه به‌ره‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ رۆیشتن و، کاتژمێر دوو و نیو له گۆڕه‌پانی به‌رده‌م وه‌زاره‌ت کۆبوونه‌وه.
به کۆبوونه‌وه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رنامه‌کانی خۆپێشاندانه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌ستیپێکرد:
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانه‌وه به هه‌ردوو زمانی کوردیی و نۆروێژیی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان کرا. پاشان به خوێنده‌نه‌وه‌ی سروودی (ئه‌ی شه‌هیدان) و خوله‌کێک راوه‌ستان به بێده‌نگیی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان، به‌رنامه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد.
دوای ئه‌وه چه‌ندین په‌یام و وته و شێعر و په‌خشان خوێندرانه‌وه که به‌م شێوه‌یه بوون:
- په‌یامی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) به زمانی کوردیی له‌لایه‌ن کاک سه‌لاح سوڵتانپه‌نا، به‌رپرسی ده‌وره‌یی کۆمیته‌که.
- په‌یامی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) به زمانی نۆروێژیی، له‌لایه‌ن خوشکه تروسکه ئوستادیی.
- هۆنراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کاک حوسێن شه‌به‌ق
- په‌یامی حیزبی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژ ( واته ئێس. ڤێ)
- په‌یامی ناوه‌ندی ڕێکخراوه پیشه‌یی و زانستییه‌کانی نۆروێژ، ناسراو به (له‌یبور ستارت) له‌لایه‌ن کاک باقی تالیبولعیلم
- په‌یامی (چاودێری کوردۆساید) له‌لایه‌ن کاک ڕه‌فیق
- بروسکه‌ی هه‌ریه‌ک له: کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان
- په‌یامی حیزبی شیوعیی کوردستان له‌لایه‌ن کاک دڵشاد
- وته‌یه‌ک له‌لایه‌ن کاک جه‌عفه‌ر حامیدیی
- په‌یامی که‌مپینی به‌جیهانییکردنی ژینۆساید دژ به گه‌لی کورد
- په‌یامی ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نۆروێژ له‌لایه‌ن کاک سه‌رچل شێخ حوسێن
- په‌یامی ناوه‌ندی دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستیی، واته (ئێس. ئۆ. ئێس راسیسمه)، له‌لایه‌ن کاک که‌ریم ئه‌ڵڵاوه‌یسیی
- ده‌رده‌دڵێک له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی دێرین کاک عه‌بدوڵڵا
شایانی ئاماژه‌یه که له ناواخنی به‌رنامه‌که‌دا به‌رده‌وام به هه‌ردوو زمانی کوردیی و نۆروێژیی به ده‌نگی به‌رز چه‌ندین دروشم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌گوترانه‌وه. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوێک که به زمانی نۆروێژیی نووسرابوو و تێیدا باس له ئامانجی خۆپێشاندانه‌که و جینایه‌ته‌کانی رێژیمی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران کرابوو، به‌سه‌ر سه‌دان که‌س له‌و نۆروێژییانه‌ی به نزیک شوێنی خۆپێشاندانه‌که‌دا تێده‌په‌ڕین، بڵاوکرانه‌وه.
له کۆتایی خۆپێشاندانه‌که‌دا لیژنه‌ی پێکهێنه‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌ری خۆپێشاندانه‌که به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خۆپێشانده‌ران و به ئیمزای هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کانی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا، ناڕه‌زایه‌تیینامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نۆروێژ کرد که تێیدا داوا کرابوو ده‌وڵه‌تی نۆروێژ ئیعدامی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره ئازادییخوازه مه‌حکووم بکا و چاو به په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ رژیمی دیکتاتۆر و دژه‌ئازادیی ئێران‌دا بخشێنێته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له‌سه‌ر داوای (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)، جگه له ئاڵای کوردستان, ئاڵا و ره‌مزی هیچ حیزب و رێکخراوێکی سیاسیی و مه‌ده‌نیی له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌رزنه‌کرایه‌وه.
کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ
پێکهاتوو له:
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
وێنه‌ی ڕێپێوانه‌که