له ئۆردوگاکانی باریکه‌و قوشته‌په‌و گشت شار‌و ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وئۆردوگای وه‌لید له سنوری ئێراق و سوریا بۆ به‌ڕێز دوکتۆر مه‌حمود باسکرا
دیداری به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێراق به‌ریز دوکتۆر مه‌حمود عوسمان.

له ڕێکه‌وتی مانگی گوڵانی ٢٧١٠ ی کوردی، به‌رێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، چاوی که‌وت به به‌ریز دوکتۆر مه‌حمود عوسمان که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزی کوردستان وهه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێراق له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی.
له‌و دیداره‌دا گه‌لێک باسی گرنگ له سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان و ئێران و ئێراق باسکرا.
پاشان له لایه‌ن کاک عارف دۆزی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگاکانی باریکه‌و قوشته‌په‌و گشت شار‌و ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وئۆردوگای وه‌لید له سنوری ئێراق و سوریا بۆ به‌ڕێز دوکتۆر مه‌حمود باسکرا، کاک عارف داوای له به‌ڕێزیان کرد که له ڕێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی ئێراقه‌وه داوا له ڕێکخراوی په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت تا کێشه‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بکه‌ن. به‌ریز دوکتۆر مه‌حمود عوسمان وێرای ئاماده‌یی ته‌واو بۆ به ده‌نگه‌وه هاتنیان، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند که پێشتریش هه‌وڵی خۆی داوه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه.
له‌و دیداره‌دا هه‌ر یه‌ک له به‌ریزان ئاسۆ وه‌یسی و هێدی که‌ره‌می و هه‌ڵۆ کرماشانی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی له باشوری کوردستان به‌شدارییان هه‌بوو.
کۆمیته‌ی باشوری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
گوڵانی ٢٧١٠ ی کوردی