له به‌شێکی گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی به‌رێز باوه‌جانی سه‌ردانی فه‌رهه‌نگخانه‌ی رێبه‌ندانی له ئۆردوگای باریکه کرد، زیاد له سه‌د په‌رتووک و گۆڤاری و وه‌ک دیاری ئاراسته‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگخانه‌یه کرد.
سه‌ردانی کاک عارف باوه‌جانی بۆ ئۆردوگاکانیی باریکه‌و قووشته‌په و فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕێبه‌ندان له ئۆردوگای باریکه.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ هه‌رێمی کوردستان، کاک عارف سه‌ردانی هه‌ردوو ئۆردوگای باریکه‌و قوشته‌په‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد، له‌و سه‌ردانانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و چه‌ندین که‌سایه‌تی له دانێشتووانی ئۆردوگاکان کرد، گه‌لێک بنه‌ماڵه‌ی به سه‌رکرده‌وه. شایانی باسه که سه‌ردانه‌که‌ی کاک عارف بۆ هه‌ردوو ئۆردوگا له لایه‌ن دانیشتووانی ئۆردوگاکه‌وه به پێشوازی گه‌رم و خۆشحاڵییه‌وه وه‌رگیرا، پۆل پۆل په‌نابه‌ران سه‌ردانی شۆێنی مانه‌وه‌ی ناوبراویان ده‌کرد.
له به‌شێکی گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی به‌رێز باوه‌جانی سه‌ردانی فه‌رهه‌نگخانه‌ی رێبه‌ندانی له ئۆردوگای باریکه کرد، زیاد له سه‌د په‌رتووک و گۆڤاری و وه‌ک دیاری ئاراسته‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگخانه‌یه کرد.
له لایه‌ن ئه‌ندامانی فه‌رهه‌نگخانه‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازی له‌و سه‌ردانه کرا، به‌ریز سابیر ڕه‌حمانپور به‌رپرسی گشتی فه‌رهه‌نگخانه، به ناوی فه‌رهه‌نگخانه‌وه به خێرهاتنی کاک عارفی کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی و هاوڕێیان له به‌رامبه‌ر هه‌میشه دڵسۆزی ناوبراو بۆ په‌نابه‌ران نیشاندا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌رێمی کوردستان
گوڵانی ٢٧١٠
2010-05-19 17:08:25
13 ساڵ و 10 مانگ و 16 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان