له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا باسێکی گشتی له سه‌ر هه‌لو مه‌رجی کوردستان به گشتی و کێشه‌و ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌کان، و پلان و کرده‌وه‌کانی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان. دوو لایه‌نه تاوتۆێکرا.
دیداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵ سکرتێری حیزبی ڕزگاری کوردستان
کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌به‌ستی وه‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی دۆست و هاووبیری پارتی سه‌ربه‌ستیی، له ڕۆژی ٩ ی مای ٢٠ ١٠ سه‌ردانی به‌ڕێز کاک ڕێکار ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی حیزبی ڕزگاری کوردستانی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کرد.
له سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاک عارف سه‌ره‌خۆشی ئه‌و کاره‌ساته خه‌مناکانه‌ی وه‌ک له ده‌ستدانی دایک و کچێکی کاک رێکار له ٢ مانگی پێشوودا ئاراسته‌ی ناوبراو کرد.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا باسێکی گشتی له سه‌ر هه‌لو مه‌رجی کوردستان به گشتی و کێشه‌و ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌کان، و پلان و کرده‌وه‌کانی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان. دوو لایه‌نه تاوتۆێکرا.
کاک ڕێکار ئه‌حمه‌د دۆستایه‌تی و پێکه‌وه هاوبیری له نێوان هه‌ردو لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌رکێکی گرنگ و پێویست زانی.
له‌و دیداره‌دا به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی باشوری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هاوشاندی کاک عارف بوون.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له به‌ڕیزان حه‌کیم عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، ئاری حوسێن ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان و کارۆخ عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتاریه‌ت له حیزبی ڕزگاری کوردستان به‌شدار بوون،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌رێمی کوردستان.