سه‌ردانی به‌ڕیز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ سه‌ر مه‌زاری نه‌مر مه‌لا موسته‌فا بارزانی.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به‌رێز شێخ عه‌بدوڵا بارزانی نۆینه‌ری سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له به‌ڕێز عارف و شاندی یاوه‌ری کرد. کاک عارف پاش دانانی پارچه گوڵی ڕێز لینان له سه‌ر مه‌زاری نه‌مران، له به‌رده‌م چه‌ندین کاناڵێکی ڕاگه‌یاندن
سه‌ردانی به‌ڕیز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ سه‌ر مه‌زاری نه‌مر مه‌لا موسته‌فا بارزانی.
به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ڕێکه‌وتی ٧ مای ٢٠ ١٠ له‌گه‌ڵ شاندێکی یاوه‌ری که پێک هاتبوون له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی له هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران مه‌لا موسته‌فا بارزانی و کاک ئیدریس کوڕی خوالێخۆشبوو مه‌لا موسته‌فا بارزانی کرد. به‌رێز شێخ عه‌بدوڵا بارزانی نۆینه‌ری سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له به‌ڕێز عارف و شاندی یاوه‌ری کرد. کاک عارف پاش دانانی پارچه گوڵی ڕێز لینان له سه‌ر مه‌زاری نه‌مران، له به‌رده‌م چه‌ندین کاناڵێکی ڕاگه‌یاندن له سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چه‌ن خوله‌کێک قسه‌ی کرد، و له ده‌قی قسه‌کانیدا سه‌ردانی مه‌زاری تێکۆشه‌رانی نه‌مری وه‌ک بارزانی و پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و شێخ مه‌حمودی مه‌لیک ده‌یان که‌سایه‌تی دیکه‌ی به‌ر ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی زانی. به‌ریزیان ئاواتیان خواست که بتوانن له داهاتوودا سه‌ردانی مه‌زاری که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه‌ش بکه‌ن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌رێمی کوردستان “ ٧ مای
2010-05-18 17:56:20
13 ساڵ و 11 مانگ و 20 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان