سه‌ردانی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له زانکۆی تایبه‌تی هه‌ولێر.
کۆمیته‌ی باشوری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
سه‌ردانی زانکۆی تایبه‌تی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کرد. له لایه‌ن به‌ڕێزان حاجی نایف ئه‌حمه‌د به‌رپرسی گشتی دوکتۆر عه‌بدولیلاه به گه‌رمی
سه‌ردانی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له زانکۆی تایبه‌تی هه‌ولێر.
له ڕێکه‌وتی ١١ی مای ٢٠ ١٠ زاینی، به‌رێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی پارتیمان له باشوری کوردستان، سه‌ردانی زانکۆی تایبه‌تی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کرد. له لایه‌ن به‌ڕێزان حاجی نایف ئه‌حمه‌د به‌رپرسی گشتی دوکتۆر عه‌بدولیلاه به گه‌رمی پێشوازیکران. سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێزان حاجی نایف ئه‌حمه‌د به‌رپرسی گشتی دوکتۆر عه‌بدولیلاه به‌ڕێوه‌به‌ری کار‌و باری زانکۆ پێناسه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر زانکۆ و مێژووی دامه‌زراندنی و ئه‌رکه‌کانی بۆ به‌ریز باوه‌جانی باسکرا. پاشان به‌ڕێز باوه‌جانی وێرای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له گشت مامۆستایانی ئه‌و زانکۆیه و به‌رز نرخاندنی هاوکاری ئه‌و زانکۆ بۆ خۆێندکارانی کورد، داوای له به‌رپرسانی زانکۆی هه‌ولێر کرد که کۆمه‌ڵێک له خۆێندکارانی که‌م ئیمکاناتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و زانکۆ وه‌ربگرن.
پاش یه‌ککاتژمێر و نیو له تاوتۆیکردنی چه‌ند باسێکی گرنگ و گشتی پێوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی خۆێندکار و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی گشتی کوردستان. به‌ریز باوه‌جانی له لایه‌ن به‌رپرسانی زانکۆ وه به ریزه‌وه به‌رێکرا بۆ شۆینی مانه‌وه‌ی.
کۆمیته‌ی باشوری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2010-05-18 19:45:34
13 ساڵ و 11 مانگ و 5 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان