به داخه‌وه ڕۆژانه هێزه‌کانی ڕێگر وچه‌ته‌ی ئێرانی داگیرکه‌ر رێگه به کاسپکاران و کۆڵکێشانی سه‌ر سنووره ده‌ستکرده‌کان ده‌گرن، و ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له به ئاسانی ده‌کوژن
کاسپکارێکی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانی داگیرکه‌ری کوردستان کوژرا

به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له رێکخستنه‌کانی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ ٤ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی، کاسپکارێکی ناوچه‌ی باوه‌جانی به ناوی سوله‌یمان میرزایی کوڕی موحه‌ممه‌د که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی پیاوانی ڕێگری سه‌ربه کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌ستبه‌جێ کوژرا.
به داخه‌وه ڕۆژانه هێزه‌کانی ڕێگر وچه‌ته‌ی ئێرانی داگیرکه‌ر رێگه به کاسپکاران و کۆڵکێشانی سه‌ر سنووره ده‌ستکرده‌کان ده‌گرن، و ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له به ئاسانی ده‌کوژن و یا پاره‌و کۆڵه‌کانیان لێده‌ستێنن، و به‌ڵام هیچ یاسایه‌کیش لێیان ناپرسێته‌وه.
شایانی باسه که سوله‌یمان میرزایی خێزانداره‌و خاوه‌نی ٣ مناڵه، به هۆی نه‌دارییه‌وه بۆ کاسپی وکۆڵکێشی هاتبووه سه‌ر سنووری ده‌ستدروسته‌وه. به‌ڵام هێزه‌کانی داگیرکه‌ر مناڵه‌کانیان زیاتر تووشی نه‌داری و بێ‌باوکی کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٤ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی.
www.psk2006.org “
[email protected]
2010-05-27 13:13:14
15 ساڵ و 8 مانگ و 16 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان