سیمیناره‌که پێکهاتبوو له دوو به‌ش، به‌شێک ته‌نها له وته‌کانی کاک عارف. هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌م بریتی بوو له پرسیار و وه‌لامی بیسه‌ران.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان بن به شیی دووه‌می سیمیناره‌که‌ش له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
فه‌رموون ئه‌وه سیمیناره‌که‌یه به‌شی یه‌که‌م.
1.کورته‌یه‌ک له سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان !
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئاخردا به ده‌یان ئاڵ وگۆڕی سیاسی له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێک هات،که به‌شێک له‌وئاڵ وگۆڕانه‌ش پێوه‌ندیان به کورده‌وه هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت،له ڕوانگه ی زۆربه‌ی کورده نیشتمان په‌روه‌رده‌کانه‌وه،ئه‌وگۆڕانکارییانه‌ی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری هه‌بووه له نێۆ سیاسه‌ت وجوڵانه‌وه‌ی کوردستاندا،هه‌ر ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ش بووه هه‌وێنی دروست بوونی هزری نۆی وسیاسه‌تی نۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بێگومان ئه‌وئاڵ وگۆڕانه‌ش بنه‌مای زه‌روره‌تی دامه‌زراندی پارتی سه‌ربه ستیی کوردستان بوون.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له وڵاتانی سوید و نه‌رویج وهه‌روه‌ها چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ئیلێکتریکی واته ئینته‌رنێتی نێوان هاوبیرانی ئه‌وهزره له ناوخۆ‌و ده‌ره وه‌ی وڵات،سه‌رئه نجام له 28ی ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر 17.02.2006له به‌یا ننامه‌یه‌کدا ده‌ست به کاربوونی خۆی ڕاگه‌یاند،دیاره بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2003 که ئه‌و بیرۆکه‌یه له لایان کوردێکی سه‌ربه‌خۆ خوازه‌وه هاته گۆڕێ . دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له چه‌ندین کوردی نیشتمان په‌ره‌وه‌ر وسه‌ربه‌خۆ خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به هاوبیری وڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین کوردی نیشتمان په‌روه‌ر له ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زراوه. ئامانجی سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی ئه‌م پارته بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه خۆییه له نێو کورده‌کانیڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌وه حاشا ناکرێت که بیری نه‌ته‌وه‌یی له نێۆ کورده‌کاندا زۆربه هێزه و ئه‌ویش نه‌تیجه‌ی خه‌باتی به‌شێک له پارته دێرینه کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه،به‌ڵام بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێۆ لاوان‌دا وه‌ک پێویست کاری بۆ نه‌کراوه،به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسی دار باسی لێکراوه و گوایه هه‌ڵگرتنی ئه‌و شوعاره تووشی کوشتن و نه‌مانمان ده‌کات، به‌شێکی دیکه له زه‌روره‌تی دروست بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ درۆست کردنی باوه‌ڕی به هێزی تێکۆشان له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا له نێۆ هزر و توانای کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا. هه‌روه‌ها پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان :به مه‌به‌ستی هێندێک نۆێخوازی له ناو جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ زیاترخزمه‌ت کردن به مه‌سه‌له‌ی جۆگرافیایی کوردستان و په‌نابه‌ران ومه‌سه‌له‌ن ژنان و زۆر کێشه‌ی دیکه‌ی ئه‌مڕۆیی له کوردستان دامه‌زراوه. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌وینداران وکه‌سانی چالاک له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له ده‌وری به‌رنامه‌ی خۆی کۆکاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی بڵاو کردنه‌وه‌و کارکردنی بێ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ده‌توانین بڵێێن که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی لاوان وڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ خوازی کوردستانه‌و،زۆربه‌ی ئه‌ندامان وهاو بیرانی چالاک له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نێوان 18 ساڵ تا 40 ساڵانن.
2. ئامانج و ستراتیژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
1.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان^ نێشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانی یه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردوه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌روسنووری زۆر ملی یان ده‌زانێ ودانیان پێدا نانێت،به‌ڵام له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ناسکه دا،پسک به پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه نگاندنێکی سیاسی وستراتیژی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئیستای تایبه‌ت ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان واته کوردستانی بن ده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
2. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت،هه‌وڵ ده‌دا بۆبه جێگه‌یاندنی مافه‌کانیان به پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ.که بێجگه له گه‌لی کورد ئه‌م که‌مینانه‌ش له کوردستان ده‌ژین بریتین له ئازه‌ری وئه‌رمه‌نی،له پرۆژه وسیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وانه‌ی کوردستان به هاوڵاتی کوردستانی ده‌ناسرێن،مافی هه‌رکه‌مینه یه‌کی دانیشتووی خاکی کوردستان وه‌ک هاووڵاتی یه‌کی کوردستان چاوی لێده‌کرێت وده‌پارێزێت.
3.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،به گۆێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات، له‌و پێوه‌ندی یه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێی وایه که هه‌ر چواربه‌شه‌داگیرکراوه‌که‌ی کوردستان،خه‌بات بکه‌ن بۆسه‌ربه‌خۆیی وبتوانن به‌شێوه‌ی کۆنفیدراڵی له ژێر چه‌تری فیدراسۆێنی کوردستانی گه‌وره‌دا یا ڕێکخراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی کوردستاندا یه‌ک بگرنه‌وه.
4.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : لاینگری ئاشتی وهێمنایه‌تی جیهانه،له خه‌باتی گه‌لانی بن ده‌ست وچه‌وساوه بۆئازادی ودیمۆکراسی وله نێۆبردنی زوڵم وزۆری وچه‌وسانه‌وه پشتیوانی ده‌کات، بۆ دابین کردنی مافی مرۆڤ به گۆێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراته‌کانی جیهان تێده‌کۆشێ.
به‌رنامه‌ی خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی شۆڕش.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : له‌هه‌ل و مه‌رجی ئیستای خه‌بات دا له هه‌موو ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی،کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌هه‌ربه‌شێکی کوردستان وه‌ده‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌کات.هه‌رهه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ به پله‌یه‌ک ده‌زانێ بۆ بردنه پێشێ خه‌بات به‌ره‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی . به‌ڵام پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ! وێرای پشتیوانی له هه‌رچه‌شنه سه‌رکه‌وتنێکیش له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، واز له چالاکی وتێکۆشانی سه‌ربه‌خۆییخوازی خۆی ناهێنێ، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره بتوانێ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ داوکاری سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ستبێنێ.
3. کاروچالاکایه‌کانی پارتی له ماوه‌ی 8 مانگ و نیودا.
کاتێک که ئێمه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان‌مان ڕاگه‌یاند،وێرای چه‌ندین په‌یام و بروسکه‌ی پیرۆزبایی له لایان زۆر حیزب و ڕێکخراوو که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وڕۆشنبیر و ونیشتمان په‌روه‌ری کوردستانی،له هه‌مان کاتدا له لایان هیندێک که‌سه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌کرا یه‌وه،که گوایا ئه‌م پارته ته‌مه‌نی له مانگێک زیاتر تێ ناپه‌ڕێ وکۆتایی به ته‌مه‌نی خۆی دێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ده‌زگای سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر پڕ‌و پاگه‌نده‌ی بۆ دروست ده‌کردین زۆر هه‌وڵیده‌دا ئه‌م پارته دروست نه‌کرێت،به ناوی ئێمه‌وه نامه‌و ئیمه‌یلیان بۆ زۆر که‌س ده‌نارد،زۆر که‌سیان به ناوی ئێمه‌وه ته‌هدید ده‌کرد،زۆر کار‌و هه‌ڵس و که‌وتی نامرۆڤا نه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام به خۆشی یه‌وه ئه‌وا خه‌ریکه پێ ده‌نێینه 9 مانگ وهه‌ر وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنمان کۆڕی خه‌باتمان به گه‌رمی‌و به باشی به ڕێوه ده‌ڕوات.
مانگێک به سه‌ر دامه‌زراندنی پارتمان تێپه‌ڕیبوو که له لایان کۆنگره‌نی نیشتمانی کورد له ئه‌مریکا به ڕه‌سمی وه‌ک پارتێکی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بانگهێشتن کراین،بۆ به‌شدا ری کردن له 18 یه‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌یان له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا. له‌و سه‌ردانه‌مان بۆ ئه‌مریکا وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرا،که پێک هاتبوون له سه‌دان کوردی نه‌ته‌وه‌یی له گشت به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی کوردستان وچه‌ندین ئه‌مریکی ومیوانی دیکه،شایانی باسه که وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی زۆر به باشی له لایان کورده‌کانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا، که ناوه‌ڕۆکی وتاره‌که ئاماژه کردن بوو به سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له گشت به‌شه‌کانیدا و به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،هه‌مان کات توانیمان له‌گه‌ڵ چه‌ند نۆێنه‌ری پارت ولایه‌نه کانی کوردستانی و هه‌روه‌ها چه‌ندین نووسه‌ر و ڕێکخراوی ئه‌مریکی دۆستی کورد ناسراوی په‌یدا بکه‌ین و خۆمانیان پێ بناسێنین.که یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بوو،توانیمان له‌گه‌ڵیان کۆبینه‌وه‌و باسی هه‌ل ومه‌رجی ناله‌باری په‌نابه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تورکیا‌و سنووری نێوان ئێراق و ئۆردونمان بۆ باسکردن.
هه‌روه‌ها له له مانگی 4 واته 2 مانگ پاش دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له لایان ڕێکخراوی هاوده‌نگ له ئه‌ڵمانیا ده‌عوات کراین بۆ کۆنفرانسێک له ژێر ناوی فیدراڵی یا سه‌ر به‌خۆیی بۆ کوردستان، ئه‌و کۆنفرانسه به‌به‌شداری 7 حیزب و ڕێکخراو و چه‌ندین که‌سایه‌تی ئاکادیمی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری کۆڵنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو،که له‌وێشدا پارتی سه‌ر به‌ستیی کوردستان له وتاری خۆیدا به ڕوونی تیشکی خسته سه‌ر زه‌روره ته‌کانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان. هه‌روه‌ها له مانگی 4 و 5 دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نه‌رویج توانی سه‌ردانی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج بکات،کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێکی تایبه‌تی وه‌زا ره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست پێک بێنێ. هه‌روه‌ها توانراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارت وسیاسه‌توانێکی نه‌رویجی کۆبوونه‌وه‌و دیدار پێک بێنێ و کێشه‌ی کوردستان وناساندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی ئامانجی سه‌ره‌کی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کان بوو،که تا ئیستاش ئه‌وشێوه کۆبوو نه‌وه‌و دیدارانه به‌رده‌وامن.
له مانگی 7 ی ئه‌م ساڵ واته 5 مانگ به سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، نۆێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی سه‌ردانی باشوری ڕزگار کراوی کوردستانی کرد، له‌و سه‌ردانه‌دا که نزیکه‌ی 50 ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو توانرا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبێته‌وه،له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وێرای باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان، باسی هه‌ل ومه‌رجی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگاکانی کاوه‌و باریکه به‌شی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که بوو.له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤاری کوردی له باشوری کوردستان به نووسینی ڕێپۆرته هه‌واڵ و تووێژ له‌گه‌ڵ وته‌بێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی باسیان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد، له‌و سه‌ردانه‌ماندا بۆ باشووری کوردستان، توانڕاوه سه‌ردانی چه‌ندین پارت ولایه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک حیزبی دێمۆکرات، کۆمه‌ڵه ی زه‌حمه‌تکێشان وشۆڕشگێڕانی کوردستان،یه‌کێتی شۆڕ شگێڕانی کوردستان که ئیستا بوونه‌ته پارتی ئازادی،سازمانی خه‌بات،یه‌کێتی دیمۆکراتی کوردستان، هه‌روه‌هادیدار وچاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ چه‌ندپارتێکی باشوری کوردستان وه‌ک پارتی دیمۆکراتی کوردستان،یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان،پارتی کاری سه‌ربه‌خۆی کوردستان، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان،حیزبی شویعی کوردستان هه‌بووه، بێجگه له‌وه‌ش دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردستانی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک هێنراوه.له هه‌مان کاتدا به ده‌یان کوردی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان دانیشتوو له باشووری کوردستان له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕێکخران وله چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی بنکه‌و نووسینگه‌ی پارتیمان ده‌بن له باشووری کوردستان.
4. بۆ سه‌ربه‌خۆیی پیویسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا کاری بۆ بکرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی باسێکی کورت له سه‌ر زه‌روره‌ته‌کانی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین، پێویسته ئاورێکی سه‌رپێی به سه‌ر مێژووی کوردستاندا بده‌ینه‌وه‌و،بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئێمه بۆ داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین،
به‌ڕیزان : ئێمه‌ی کورد یه‌کێکین له‌گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م جیهانه‌یه که‌تائێستاش خاوه‌نى کیان و ده‌وڵه‌ت وسه‌ربه‌خۆیى خۆمان نین،نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له‌هێج شۆێنێکێ دیکه‌وه نه‌ها توون وخاکی گه‌لێکی دیکه‌مان داگیر نه‌کردوه، مێژو ده‌یسه‌لمێنی که گه‌لی کورد وا خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکى له مێژینه‌و خه‌باتێکى بێ پسان و دورو درێژ‌و خوێناوییه، هه‌زاران ساڵه له‌و نێشتمانه پڕ پیت و ده‌وڵه‌مه‌نه‌ده ده‌ژى که‌ناوى کوردستانه .کۆڵنه‌ده‌رانه‌و بێ‌وچان هه‌رده‌م بۆ پاراستنى زمان و کولتور‌و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى خۆى که‌له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه هه‌وڵى له‌ناو بردن و سڕینه‌وه‌ى دراوه خه‌باتی کردوه،تاگه‌یشتن به‌کاروانى شارستانیه‌تى جیهان وژیانێکى سه‌ربه‌ست وئازاد خه‌باتى کردوه.هه‌رچه‌نده له‌م پێناوه‌دا توشى هه‌ڵدێروکه‌ندو کۆسپ و زۆرجارا نیش به‌په‌لامارى هه‌میشه‌یی دوژمن که‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جینۆ سایدى ڕه‌گه‌زى،کیمیا باران وئه‌نفال وتاچاوترسان وتیرۆرکرنیش،به‌ڵام چرکه ساتێکش له‌خه‌باتى خۆى له‌به‌رامیه‌ر دوژمنى شوینیستى نه‌وه‌ستاوه وشێلگیرانه به‌ربه‌ره‌کانى کردووه،گه‌لی کورد هه‌رده‌م قاره‌مانانه‌خۆڕاگر بووه تا کاروانى خه‌باتى گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناخه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خه‌باتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی تایبه‌ته به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان من له درێژه‌ی باسه‌که‌م دا زیاتر تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و به‌شه داگیرکراوه‌ی وڵاته‌که‌مان.ڕۆژهه ڵاتی کوردستان که له بواری جۆگرافیاییه‌وه به هۆی سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی حکومه‌ته شۆفینیسته‌کانه‌وه به‌ئێرانه‌وه لکێنراوه، حکومه‌تی تاران به‌وه‌ش کۆڵی دڵی دانه‌مرکاوه نیشتمانی کورد ومه‌ڵبه‌نده کورد نشینه‌کانی به چه‌ند پارێزگا دابه‌ش کردوه،هه‌وڵیانداوه ساڵ به ساڵ له ئه‌تله‌س وجۆگرافیایی ده‌ست کردی خۆیان له شاروناوچه‌کانی کوردستان بقرتێنن وبیخه‌نه سه‌ر جۆگرافیایی گه‌لانی دیکه وبه تایبه‌ت ناوچه فارس نشینه‌کان. ڕووبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاد له 200000 کیلۆمیتری چوارگۆشه‌یه،به‌ڵام له ڕوانگه‌ی داگیرکه‌رانه‌وه به 150000 کیلۆمیتری چوارگۆشه‌ش پێوانه ناکرێت. ئاپۆره‌ی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا 13 میلیۆن مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێرای ده‌یان خه‌بات وجوڵانه‌وه ی نیشتمان په‌روه‌رانه له ماکۆوه تا ئه‌یوان، له‌هه‌موویان گرنگتر که بۆ یه‌که‌م جار ده‌وڵه‌تی کوردی له کوردستان له‌و به‌شه‌دا دروست کرا،که ناوی کۆماری کوردستان بوو، کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی کوردستان،که ئه‌م ڕۆ بووه‌ته مێژوویه‌کی پڕله شانازی هه‌موو کوردستان،یه‌کێکه له خه‌باته نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان ڕاگه‌یاندبوو،هه‌رچه‌ند که هه‌ل ومه‌رجی ئه‌وکات ڕێگای نه‌دابوو که ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه بتوانێت بگاته زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان، به‌ڵام له‌ناوچه‌کانی موکریان وبه‌شێکیش له ناوچه‌کانی ئه‌رده‌ڵانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان حوکم داریان کردبوو،هه‌روه‌ها به‌شێک له خه‌باتیگێرانی باشووری کوردستانیش به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا موسته‌فای بارزانی له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌شداریان کردبوو،به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و کۆماره ته‌نیا 11 مانگ ته‌مه‌نی هه‌بوو، له لایان هێزه‌کانی حاکمی ئه‌و کاتی ئێران هێرش کرایه سه‌ری وکۆتای به ته‌مه‌نی حکومه‌تی کوردی له‌ڕۆژهه ڵاتی کوردستان هێنا.
به‌ڕیزان جا گه‌لێک که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو مێژووه بێت وجیاوازی ڕه‌گه‌زی و زمان و که‌لتور له گشت بوارێک‌دا له‌گه‌ل داگیرکه‌راندا هه‌بێت،بۆ ده‌بێت خه‌باته‌که‌ی ته‌رخان نه‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
به‌شدارانی به‌ڕێز! سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ڕه‌وای ئێمه‌یه، ئێمه داوای داگیرکردنی خاکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکه‌ین،ئێمه خاکمان براوه‌و داگیرکراوه‌و ده‌بێت قۆناخی خه‌باتمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ ڕزگار کردنی خاکه‌که‌مان له ژێرچنگی داگیرکه‌ردا.ئێمه ده‌بێت داگیر له کوردستان ده‌ربکه‌ین. ئه‌و هه‌موو‌به‌ڵگه‌ڕاستیانه‌ی مێژووی وجۆگرافیایی کوردستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که بێجگه له سه‌ربه‌خۆی سیاسی و ئابوری وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی وبووژاندنه‌وه وگه‌شه پیدانی کولتور‌و زمان وئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی،هیچ شوعارێک وتاکتیکێکی دیکه‌ش ناتوانی ڕزگارمان بکات.
گه‌لی کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له بن ده‌ستی وڵاتێکی داگیرکه‌ردایه که چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی دیکه وه‌ک دراوسێێ کوردستانی تێدا ده‌ژی و خاکی ئه‌وانیشیان داگیر کردوه،له درێژه‌ی مێژووی ئه‌و داگیرکردنه‌دا بێجگه له نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری فارس،نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به گشتی له نیشتمانی داگیرکراوی خۆیاندا له‌هه‌رچه‌شنه مافێکی ڕه‌وایی نه‌ته‌وایه‌تی بێبه‌شکراون،له وڵاتێکی ئاوا فره نه‌ته‌وه دا که نه‌ته‌وه کانی تر له ژێر سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی وکۆمه‌ڵاتی وفه‌رهه‌نگیداچه‌وسانه‌ته‌وه وله هه‌موو مافێک ته‌نانه‌ت له خۆێندن به زمانی زگماکیش بێ به‌شکرابن،ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاستی وحاشا هه‌ڵنه‌گره که گه‌لی کورد زیاد له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران خه‌باتی کردوه قوربانی داوه،به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به خۆشیه‌وه ده‌بینین که خه‌بات بۆ ڕزگاری له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران له نێو گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه،ئه‌مه‌ش ئۆمێدێکی زیاتر به په‌ره سه‌ندنی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی ده‌دات،ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردی بن ده‌ستی ئێران وه‌ک ته‌نیا گه‌لێک له ناوچه‌که‌دا خه‌بات بکات بۆ سه‌ر به خۆیی گومان له‌وه‌دا نییه که خه‌باتێکی یه‌کجار دژوار ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و5 گه له هه‌موویان خه‌بات بکه‌ن بۆ جیابوونه‌وه له ژێر چنگی ده‌سه‌ڵاتی هه‌زاران ساڵه‌ی ئیمپراتۆری فارسی،ئیدی ڕێژیمی حاکم به چۆکدا دێنێ وده‌سه‌ڵاتی نیزامی له چنگدا نامێنی،ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ به ئێران ناسراوه، ته‌نیا 25 % له نه‌ته‌وه‌ی فارس پێک هاتووه، 75 % له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کورد،ئازه‌ری عه‌ره‌بی ئه‌حواز، به‌لوچ،تورکمه‌ن سه‌حرای هتد،پێکهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و 75 % له‌و وڵاته جیابوونه‌وه هیچ توانای به‌رگری کردنێک له وڕێژیمه‌دا به دی ناکرێت،به بۆچوونی ئێمه هیچ زلهێزێکی ئه‌م جیهانه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانیشه‌وه ناتوانن به‌ر له داخوازی 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست بگرن که داوای جیابوونه‌وه ده‌که‌ن،دیاره وه‌ک ئه‌مڕۆ له عێراقی عه‌ره‌بی ده‌بینین که گه‌لی کورد ته‌نیا نه‌وه‌ته‌یه‌کی غه‌یره عه‌ره‌به له ناوچه‌که‌دا له لایان شۆفینیستی عه‌ره‌بیدا خاکی داگیر کراوه، ڕۆژانه ده‌بینین که چه‌نده کۆسپ دێنه ڕیگای باس کردنی سه‌ربه‌خۆیی له‌و به‌شه نیمچه ڕزگار کراوه‌ی کوردستان،هۆکاره‌که‌شی بێجگه له ناڕه‌زای وڵاتی تورکیا،هاوکات 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی به ناوی ئیسلامیش دژایه‌تی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌و ناوچه ده‌که‌ن.جا 4 گه‌ل له وڵاتی داگیرکه‌ری ئێران جیاببنه‌وه، نه‌یارانی کورد ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا باز بده‌ن و بێنه ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دژایه‌تی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بکه‌ن. دیاره ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،که ده‌بێته به سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو ژیرانه به‌رنامه ڕێزی بۆ بکه‌ن و بتوانن به یه‌ک ده‌نگی پلانی بۆ داڕێژین.ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێ به هه‌ڵگرتنی شوعاری فیدراڵئ گوایه ده‌رو درواسێ تۆزێک نه‌رم بکه‌ینه‌وه،ئه‌وا شتێکی ڕوونه‌وه که هه‌موو نه‌یارێکی کورد ده‌زانی کورد مه‌به‌ستی له فیدراڵیش هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه له ئاینده‌دا،جا که‌وابێت بۆ هه‌ر له ئیستاوه پێش ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمه دروشم و شوعاری خه‌باته‌که‌مان نه‌که‌ین به سه‌کۆی پێگه‌یاندن و ئاماده کردنی خه‌ڵکمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له پاش ڕوخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی،چی دیکه پێویست ناکات که دیسان 20 ساڵی دیکه‌ش چاره نووسی گه‌له‌که‌مان له ژێر ناوی فیدراڵی یائۆتۆنۆمی دوا بخه‌ین،ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و هه‌له هه‌ڵکه‌وتووانه که‌ڵک وه‌رنه‌گرین، دیسان دوژمنه‌کانمان له بوارێ هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆیان ده‌گرنه‌وه‌و دژمان به ره‌نگارده‌بنه‌وه،به داخه‌وه زۆرجاریش له لایه‌ن هیندێک له پارته کوردیه‌کانه‌وه، باس له‌وه ده‌کرێت که هه‌ڵگرتنی ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیی زه‌نگێکی خه‌ته‌ره بۆکورد ونابێت باسی لێوه بکه‌ین. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،ده‌ڵێێن نه‌خێر داواکردنی مافی سه‌ربه‌خۆ یی بۆ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک مافێکی ڕه‌وایه‌و بۆده‌بێت به تووندوخه‌ته‌رناک چاوی لێ بکرێت،ئه‌وه دوژمنانی چه‌ند ساڵه‌مانن وایان لێکردوین له به‌کارهێنانی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆفمان هه‌بێت، ئێمه ی کورد به ده‌یان و هه زاران شه‌هیدمان داوه له پێناو داوای زۆر بچووک له ئاستی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کوردا.که‌وابێت مێژووی پێێ سه‌لماندووین ئێمه به شه‌هید بوون و تۆقاندن واز له مافه کانی خۆمان ناهێنین،با دوژمنانمان له پێناو سه‌ربه‌خۆییش بڕێک هه‌ڕه‌شه وتۆقا ندن به‌کار بێنن،ئه‌وان به هه‌موو شێوه خه‌باتێکی کورد ناڕازین،داوای فیدراڵی بکه‌ی هه‌رلای ئه‌وان تاوانه که وابێت سه‌ربه‌خۆیش هه‌رهه‌مان تاوانه.به بۆچوونی ئێمه سه‌ربه خۆیی ئه‌وه ته‌نیا ڕێگای ڕاست ودروستی ئێمه‌یه و نابێت لێی بسڵه وینه‌وه، ئه‌گه‌رده‌ڵێن ئه‌وشوعاره ئیستا کاتی نه‌هاتووه ئه‌وا هه‌رگیز کاتی نایه‌ت، ده‌بێت ئێمه‌ی کورد بۆخۆمان ئه‌و کاته دروست بکه‌ین،له ڕوانگه‌ی جیهانیشه‌وه بێجگه له‌و 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌ی کوردستان نه‌بێت هیچ وڵاتێکی دیکه ناتوانێ به مافی ڕه‌وای 50 ملۆێن خه‌ڵک بڵی تاوانه،ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه باوه‌ڕیان به‌جاڕ نامه‌و یاساکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه‌وه هه‌بێت.له‌وێدا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت،بۆ ئه‌و کاره‌ش پێویسته کورد خاوه‌نی دیپلۆماتێکی کارامه‌و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو یه‌ک ده‌نگ بێت،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و داوایه بگه‌یه‌نێته گۆی جیهانه‌وه. شۆفینیستی حاکم له ئیران‌دا له ماوه‌ی سه‌دان ساڵ پێشه‌وه وتا ئیستاش بێجگه له که‌م کردنه‌وه‌ی جۆگرافیایی خاکی کوردستانه‌وه ،هه‌میشه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد له ئێران جیابێته‌وه له بواری ئابوردیدا هیچی نی یه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی له برسا ده‌مرن،به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم که ئه‌م پڕوپاگه‌نه‌ده دوور له راستیه تاڕاده یه‌کی که‌م شک و وگومان خستبووه‌ته نێۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ماند،به‌ڵام به پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی که ئێمه له‌و ماوه که‌مه‌دا له بواری ئابوری کوردستان دا ده‌ستمان که‌وتووه،ته‌نیا نه‌وتی ناوچه‌ی کرما شان 15% دا هاتی ته‌واوی ئێران دابین ده‌کات، هه‌روه‌ها خاکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی خاکی کوردستان پڕه له سامانی ئابووری، وه‌ک نه‌وت، زێڕ،گۆگرد کشت و کاڵ وهتد. به‌ڵام داگیرکه‌ران هه‌رگیز نه‌یانویستووه سامانه‌کانی ئه‌و ناوچانه ئاشکرا بکه‌ن. ئه‌وان له‌وه ترساون که ئه‌گه‌ر سامانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌و ناوچانه ئاشکرا بکرێن بیری سه‌ربه‌خۆیی له نێو کوردان‌دا زیاتر گه‌شه ده‌سێنێت.ئه‌گه‌ر ئابوری کوردستان بکه‌وێته‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و زۆر به ڕاست گۆیانه که‌ڵکی لێ وه‌بگیرێت ده‌توانێ به باشی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت. زۆر وڵاتی دیکه له‌م جیهانه‌دا سه‌ربه‌خۆییان به ده‌ست هێناوه که به قه‌ت 30% کوردستان داهاتیان نه‌بووه، به‌ڵام توانیویانه خۆیان ئیداره بکه‌ن،
ئامانجه‌کانی پسک له‌سه‌ر جۆگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئا : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌وڵ ده‌دا
بۆناساندنی ته‌واوی جۆگرافیای خاکی کوردستان به‌سنوره‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێمان وه ک فارس،ئازه‌ری وعه‌ره‌ب،پارتی سه‌ربه‌ستیی هه‌وڵده‌دا به به‌ڵگه‌ی مێژووی به پشتیوانی دادوه رانی جیهانی :بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌وشارو ناوچانه‌ی که له‌سه‌رکوردستان دابراون بۆ ناوجۆگرافیای گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی که جۆڵانه‌وی سیاسی ڕۆژهه ڵا تی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ته‌نیا 4 پارێزگا به کوردستان ناسراوه،به‌رنامه‌وپرۆژه‌ی داهاتووی پارتی سه‌ربه ستیی کوردستان بۆزیادکردنی پارێزگا کانی کورد ستان له 4 پارێزگا بۆ 7 پارێزگا پارێزگا،به کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاینده‌ی کوردستان، به‌م شێوه‌یه خواره‌وه‌یه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گرین. پارێزگای کرماشان.پارێزگای ئیلام ،پارێزگای لوڕستان،پارێزگای ئورمیه،سنه، هه‌ورامان ،موکریان.
5. به‌ره‌ی گه‌لانی سه‌ربه‌خۆخوازی بن ده‌ستی ئێران.کورد،عه‌ره‌بی ئه‌حواز،به‌لوجستان،ئازه‌ربایجان. تورکمه‌ن سه‌حرا، باسی بڕیارنامه‌که و ئاکامه‌کان.
هه‌روه‌ک باسمان کرد که 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست له ئێران‌دا هه‌یه، ئیستا بێجگه له کوردستان، خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی له نێو گه‌لانی دیکه به‌رده‌وامه، ئه‌و نه‌ته‌وانه له مێژ سه‌رقاڵی دروست کردنی به‌ره‌یه‌کن که بتوانن ده‌نگی هه‌ر 5 نه‌ته‌وه‌که له‌و به‌ره‌دا به گۆیی جیهان بگه‌یه‌نه‌نن، له دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نیوان ئه‌و نه‌ته‌وانه له وڵاتانی سوید و دانیمارک وبریتانیا وئه‌ڵمانیا،له مانگی سه‌پته‌مبه‌ری ئه‌م ساڵدا،له هه‌ردوشاری تۆره‌نتۆ وئۆتاوا له نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌دا کۆنفرانسی دروست کردنی ئه‌وبه‌ره‌یه پێکهات. ئه‌م کۆنفرانسه له لایه‌ن ( ناوه‌ندی ئه‌حوازی که‌نه‌دی مافی مرۆڤ) به‌ڕێوه چوو. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایان ئه‌و ناوه‌نده‌وه ئاگادارکراینه‌وه، که ئه‌وان ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه له که‌ندا له ڕۆژه‌کانی 26و 28 سه پته‌مبه‌ر2کۆ بوونه‌وه‌ی جیاواز پێک بێنن .یه‌ک له‌سه‌ر دروست کردنی به‌ره ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران، ئه‌وی دیکه‌ش له ناو بینایی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا،ئێمه‌ش ئاماده‌ی خۆمان بۆ به‌شداری له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که ده‌ربڕی. ئاکامی کۆبوونه‌وه‌کان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بووه..کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م 26. سه‌پته‌مبه‌ر،له ڕۆژی 26 ی سه‌بته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ربه 4 ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی له شاری تۆره‌نتۆ له که‌نه‌دا،کۆبوونه‌وه له نێوان پارت و لایه‌نه کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لا نی بنده‌ستی ئێران پێک هات،که ئه‌م پارت ولایانانه‌ی تێدا به‌شدار بوو. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته وه‌یی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،کۆنگره‌ی جیهانی دیمۆکراتی ئازه‌ربایجانی باشوور، جوڵا نه‌وه‌ی هۆشیاری گه‌لی ئازه‌ربایجانی باشوور (کامۆح)،پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ر بایجانی باشوور.پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان،کانوونی سیاسی وفه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی تورکمه‌ن،جوڵانه‌وه‌ی تورکمه‌نستان،به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئازادی به‌خشی ئه‌حواز، ئه‌نیستۆی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی. له و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له سه‌ر2 خاڵی گرنگ باس کرا،که پێشتر پارت ولایه‌نه‌کانی لێ ئاگادار کرابووه.خاڵی یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی چالاک کردنی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران،که پێشتر له وڵاتانی بریتانیا‌و سوید و دانیمارک و ئه‌ڵمانیا چه‌ند جار کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر گیرابوو.له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به کۆی ده‌نگی زۆر ینه‌ی به‌شداربووان، ناوی به‌ره نرا به ( به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی بن ده‌ست بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی ( ئێران) دیاره زۆر خاڵی دیکه‌ی ڕێکه‌وتن له سه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه ماوه که ڕاگیراوه بۆکۆبوو نه‌وه‌ی ئاینده‌ی نێوانمان، خاڵی دووه‌م پێداچوونه‌وه‌ی پێناسه وبڕیارنامه‌ی به‌ره و زیاد کردنی چه‌ند خاڵێکی گرنگ له‌و بڕیار نامه‌یه که شایانی وتنه زۆربه‌ی ئه‌وخاڵانه له لایان نۆێنه‌رانی هه‌ردوو پارتی کوردی به‌شداره‌وه پێشنیار کرابوون،له پاش پێداچوونه‌وه‌ی گشتی خاڵه‌کان وبه واژۆی هه‌موو لایه‌نه کانی به‌شدار،بڕیار دراکه‌له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری لایه‌نه‌کان بدرێت به په‌رله مانی که‌نه‌دا. کۆوونه‌وه‌ی دووه‌م له 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری پارت ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا. له ڕۆژی 28 ی سه‌بته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر به 6ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی له شاری ئۆتاوا له نێۆ بینایی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌به‌شداری چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک وکاناڵ ڕاگه‌یاندنێکی که‌نه‌دی، کۆنفرانس له نێوان پات ولایه‌نه‌کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران پێک هات.له نێۆ په‌رله‌ماندا بانگێشه‌ی لایه‌نه‌کان کرا که به نۆره وتاره‌کانیان بخۆێنه‌وه،ئێمه‌ش وه‌ک ووته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نۆره‌ی خۆمدا وتارمان پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرد،له‌و وتاره‌دا تیشکمان خسته سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان وڕۆڵی ئاشتیواخوازی گه‌لی کوردله گشت به‌شه داگیرکرا دوه‌کانیدا، پاشان ئاماژه‌مان به‌جۆگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد،هه‌روه‌ها باسی زه‌روره‌ته‌کانی سه‌ربه‌خۆی بۆگه‌لی کوردوگه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست هێنایه گۆڕێ،له درێژه‌ی وتاره‌که‌مدا وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوامان کرد له وڵاتی که‌نه‌دا که یه‌کێکه له وڵاته گرنگه‌کانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه،که‌له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه داوابکه‌ن له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی که له‌پاش ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رپه ره ستی له ڕێفراندۆمێکی گشتی بکه‌ن له کوردستان وباقی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بێته‌وه که گه‌لی کورد‌و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستیش سه‌ربه‌خۆییان به ئاره‌زووی خه‌ڵکه‌که‌یان هه‌ڵبژاردووه‌و به تاکه ڕێگای چاره‌سه‌ری ده‌زانن.
ئه‌وی که جێگای خۆشحاڵی بوو،له‌و 2 کۆنفرانسه‌دا ئێمه واته پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک 2 پارتی کوردی له‌وێ به‌شدار بووین،که به‌ڕیز کاک ئه‌میری قازی ته‌شریفی له‌وێ بوو، ئێمه پێکه‌وه هاوبیری ته‌واو له نێوانماندا بوو،له زۆر مه‌سه‌له‌ی جۆگرافیایی کوردستان که ده‌هاته گۆڕێ هاوبیر بووین پێکه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زاییمان ده‌رده‌بڕی و وڵامی به‌رامبه‌ره‌که‌مان ده‌دایه‌وه، به خۆشی یه‌وه هیچ شتێکی وا نه‌بووه که بیره‌کانمان له‌و بواره‌دا یه‌ک نه‌بێت،هه‌ردوای پێشکه‌ش کردنی سه‌رجه‌می وتاری لایه نه‌کان، نۆێنه‌ری په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌ڕێز( ئه‌لغابارا) به ناوی په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد، له قسه‌کانی دا به‌ڵێنی به به‌شدار بووان دا که سه‌رجه‌م داخواز ییه‌کان وبڕێارنامه‌که‌ش بباته نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه‌و باسی له‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌روه‌ها له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌ماندا 5 که‌س وه‌ک نؤینه‌ری هه‌ر 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ستی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رێز ئه‌لغابارا بڕیار نامه‌ی په‌سه‌ند کراوی ڕۆژی 26 ی سه‌پته‌مبه‌ر و سه‌رجه‌م وتاری پێشکه‌ش کراوی لایه‌نه‌کانیان گه‌یانده ده‌ستی که‌سانی به‌رپرس له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا. پاشان به ماڵ ئاوای کردن لایه‌نه کان له یه‌کتری ساڵۆنی په‌رله‌مانی که‌نه‌دایان به جێ هێشت،
له کۆتایی باسه‌که‌ماندا: به پێویستی ده‌زانم له ڕێگه‌ی ئه‌م سیمیناره‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی سه‌رجه‌می پارته‌کان و ڕۆشنبیران وکه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین، که هه‌رچی خێراتره هه‌نگاوهه‌ڵگرن بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،هه‌روه‌ک ده‌بینین ئاڵۆگۆڕه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن وبه‌ڵام به داخه‌وه رێکه‌وتنی ئێمه‌ی کورد له نێۆ خۆماندا به ساڵان کۆتایی نایه‌ت. ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک له پارت ولایه‌نی هه‌موو چین وتۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت. مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ره ووته بێژی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له ڕوانگه‌ی دونیای ده‌ره‌وه و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێرانیشه‌وه. بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو ده‌توانێ وه‌زنێکی گه‌وره‌ی کورد پێشان بدات به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی کوردستان و زلهێزانی جیهانی . بوونی به‌ره‌که‌یه‌ک : ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و تایفه گه‌ری بپارێزێ، به‌ره ڕێگر ده‌بێت له یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێکی کوردی. به‌ره ده‌توانێ له‌هه‌رکاتێکدا ئاڵ وگۆڕێک له ئێران ڕووبدات وڕێژیمی ئێران بڕو خێت،وه‌ک حکومه‌تێک ئه‌رکی کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ببات جارێکی دیکه ده‌یڵێنه‌وه که زۆر پیویسته که پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له نێۆ به‌ره‌یه‌ک یا کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا به چه‌ندین پروتوکۆڵ و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوه‌چه‌کانی کوردستان له پاش ڕووخانی ڕێژیم خۆیان ئاماده بکه‌ن.