نه‌نه ئامه
نووسینی به‌ڕێز: م . حه‌مید عه‌زیز
نه‌نه ئامه که ده‌تبینی کافر‌و موسوڵمان به‌زه‌یی پیا ئه‌هاته‌وه ، به‌ته‌نیا له که‌لاوه‌یه‌کدا ئه‌ژیا که گه‌نجی ئه‌و گه‌ڕه‌که به‌کۆمه‌ڵ یارمه‌تیان دابوو ژورێکیان به‌ته‌نه‌که و په‌رژینێکیشیان به گوێنی بۆ دروست کردبوو به‌ڵام نه دڵۆپه‌ی زستان و نه ڕه‌شه‌بای هاوین نه‌یده‌هێشت پشوو بدات و بخه‌وێ ته‌نها یه‌ک ده‌ست که‌ل و په‌لی کۆنی ته‌نکی هه‌بوو به‌زستان و به‌هاوین هه‌ر ئه‌و جله‌ی له‌به‌ردا بوو .
نه‌نه ئامه .. !
کورته چیرۆک
م . حه‌مید عه‌زیز
نه‌نه ئامه ژنێکی به‌ته‌مه‌نی ناوچه‌ی گه‌رمیان بوو ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری حه‌فتاو پێنج ساڵێک ده‌بوو نه‌نه ئامه پاشماوه‌ی ئه‌نفال بوو ژیانێکی زۆر ناخۆش و ناڕه‌حه‌تی هه‌بوو له گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشینی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ژیا ، ژیانێک سه‌رتاپا کوله‌مه‌رگی ، که‌سیشی نه‌مابوو دوو کوڕ‌و کچێکی به ماڵ و منداڵیانه‌وه ئه‌نفال کرابوون و مێرده‌که‌شی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر مردبوو .
نه‌نه ئامه که ده‌تبینی کافر‌و موسوڵمان به‌زه‌یی پیا ئه‌هاته‌وه ، به‌ته‌نیا له که‌لاوه‌یه‌کدا ئه‌ژیا که گه‌نجی ئه‌و گه‌ڕه‌که به‌کۆمه‌ڵ یارمه‌تیان دابوو ژورێکیان به‌ته‌نه‌که و په‌رژینێکیشیان به گوێنی بۆ دروست کردبوو به‌ڵام نه دڵۆپه‌ی زستان و نه ڕه‌شه‌بای هاوین نه‌یده‌هێشت پشوو بدات و بخه‌وێ ته‌نها یه‌ک ده‌ست که‌ل و په‌لی کۆنی ته‌نکی هه‌بوو به‌زستان و به‌هاوین هه‌ر ئه‌و جله‌ی له‌به‌ردا بوو .
ڕۆژێکیان له مانگی ده‌ی 2006/10 که گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنی کوتله‌و کوتله‌بازی یه‌که‌ی یه‌کێتی ده‌بێت و چه‌ند که‌سێکیش بریندار‌و چه‌ند که‌سێکیش له شوێنه جیاجیاکانی کوردستان ده‌کوژرێ و هه‌ر له‌سه‌ر حسابی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ماڵی قایمقام به‌ر ده‌سڕێژی گووله ده‌که‌وێ و له‌ده‌ربه‌ندیخانیش خه‌ڵکی سوێند ئه‌درێ که ده‌نگ بدات و سوێنی شه‌ره‌ف و ته‌ڵاق و که‌ئه‌مه به‌ڕاستی جێ ی ناڕه‌حه‌تی خه‌ڵک بوو چونکه به‌کامێرای مۆبایلیش که‌سه‌که‌و ووته‌کانیش تۆمار کرابوون وه‌ک و به‌ڵگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد . به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌یروسه‌مه‌ره بوو ، له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا سه‌دامی خوێن ڕێژی لێ ده‌رکه‌ی ، هه‌ڵبژاردنی له‌و شێوه‌یه ڕووی نه‌داوه . وه‌ک و خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌یگێڕنه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ڵبژاردن نه‌بووه ئیدی هه‌موو شتێک بووه . ڕۆژێکیان چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێک و که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی له‌سلێمانی یه‌وه ده‌ڕۆن بۆ لای نه‌نه ئامه بۆ چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی سازکردنی ڕیپۆرتاژێک له‌گه‌ڵیداو مسۆگه‌رکردنی بابه‌تێکی تێر‌و ته‌سه‌ل و ئاماده‌کردنی بۆ هه‌ڵگرتنی له‌ئه‌رشیفدا بۆ یادی ئه‌نفال . ڕۆژنامه‌نوسێکی گه‌نج که‌ناوی هاوین ده‌بێ ئه‌چێته پێشه‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی پرسیار له نه‌نه ئامه بکات خۆی پێ ئه‌ناسێنێ و ئه‌ڵێ :
- من ڕۆژنامه‌نوسم له سلێمانی یه‌وه هاتووم ناوم هاوینه . به‌په‌له نه‌نه ئامه قسه‌که‌ی له‌ده‌م
وه‌رده‌گرێ و ئه‌ڵێ :
- به‌م گه‌رمایه . ?
- چی به‌م گه‌رمایه . ?
- به‌م گه‌رمایه ناوت هاوینه ?
- چی یه پورێ ئه‌ڵێی ڕائه‌بوێری .. !
- نه‌وه‌ڵڵا کوڕی خۆم ڕابواردن نازانم به‌ڵام وه‌ڕس بووم لێتان .. !
هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌کێک دێت و قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کات ، هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌کێک وێنه‌ی ژوره ته‌نه‌که‌که‌م ده‌گرێ . ئه‌ڵێن به‌رگی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان هه‌مووی وێنه‌ی من و ژوره ته‌نه‌که‌که‌مه به‌ڵام سودی چی یه من به‌هاوین ناتوانم له‌به‌ر گه‌رما بخه‌وم و به‌زستانیش له‌به‌ر سه‌رماو ڕه‌شه‌با هه‌ڵه‌کڕوزێم . خۆ من ئه‌زانم له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و حیزبه‌کانتان هاتوون بۆلام .. به‌ڵام فه‌رموو کوڕی خۆم دڵت ناشکێنم ئه‌ڵێی چی .?
هاوینی ڕۆژنامه‌نوس گوڕی دایه خۆی و پرسی :
- پورێ گیان هه‌ستت چی یه تۆ له‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه که ئه‌نفاله ڕزگارت بووه .?
- کوڕی خۆم هه‌ستی چی .? خۆزگه ئه‌نفال بکرامایه و بیانکوشتمایه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بڕۆشتمایه‌و قه‌د ئه‌م ڕۆژه‌م نه‌دیایه به‌چاو چونکه ئێستا ڕۆژی سه‌د جار ئه‌نفال و مردن به‌چاوی خۆم ده‌بینم . که‌سێک له‌ناو ئه‌و هه‌موو کۆشکه به‌رز‌و زه‌وی و زاره‌ی خوداوه‌ندا له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبیله جوان و نوێیانه‌دا ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو بیره نه‌وتانه‌داو ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که‌به‌ناوی ئێمه‌ی ئه‌نفالکراوه‌وه وه‌رگیراوه ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو کارگه‌ی ئارده (مه‌عمه‌لی ئارد ) ده‌دا بژی له‌تێ نانی پێ ڕه‌وا نه‌بینرێ و ژورێک نه‌بێ تێیدا بحه‌سێته‌وه .. ! ئه‌بێ هه‌ستم چی بێ کوڕی خۆم خۆزگه بمردمایه‌و ئه‌م ڕۆژه‌م نه‌دیایه به‌چاو . توخوا ئه‌مه ناو ئه‌نێی ژیان .? نه‌نه ئامه دڵی پڕ بوو به‌زه‌یی به‌خۆیدا هاته‌وه‌و ده‌ستی کرد به‌گریان . دووای تۆزێ ڕۆژنامه‌نووسێکی تر پرسیاری لێکردوو ووتی :
- باشه پورێ گیان که‌سێک لایه‌نێک حیزبێک لایان لێ نه‌کردوویته‌وه .?
- وه‌ڵڵا کوڕی خۆم حیزب له‌به‌ر خۆیان و ده‌وروپشتیان ئاگایان له‌که‌س نی یه که‌س لای لێ نه‌کردومه‌ته‌وه ته‌نها خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که نه‌بێ یارمه‌تییان داوم یاخوا ماڵیان ئاوابێت . نه‌نه ئامه ده‌سته‌کانی به‌رزکرده‌وه‌و سه‌یری ئاسمانی کرد‌و به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌کانی و ئه‌یووت :
- خودایه له‌جه‌نگه‌ڵستانیش بامایه گیایه‌ک ده‌بوو بیخۆم و ڕوحمی تۆ ئه‌یهێشتمه‌وه ، به‌ڵام سه‌د شوکوریش به‌به‌شی تۆ خوایه گیان ناشوکوری ناکه‌م . خۆ له‌شارو مه‌ده‌نی یه‌تدام که‌چی دوکه‌ڵی چرای دنیام کرده سی یه لاوازه‌کانمه‌وه هه‌موو شه‌وێ چاوم هه‌ڵه‌گڵۆفم و خه‌وم ئه‌زڕێ چونکه هێنده موسوڵمانین نه‌وته‌که‌ش فێڵی تیاده‌که‌ین ئاو‌و شتی تری تێ ده‌که‌ین له‌پێناوی ده‌وڵه‌مه‌ند بووندا ، به‌خوا هه‌موومان مردنمان بیرچۆته‌وه کوڕی خۆم ..! بۆیه چراکه غاز ده‌کات و چاوی منیش ته‌حه‌مولی ناکات . دووای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێکی زۆر‌و وێنه گرتنێکی زۆر ڕۆژنامه‌نوسه‌کان و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنییه‌کان ماڵ ئاوایی له نه‌نه ئامه ده‌که‌ن و ده‌ڕۆن . نه‌نه ئامه دووای ڕۆیشتنی میووانه‌کانی ده‌ڕوات بۆ نانه‌واخانه‌ی گه‌ڕه‌که‌که‌یان که کوڕێکی گه‌نج ناوی حه‌مه ده‌بێ له‌وێ کارده‌کات و هه‌موو ڕۆژێ به‌بێ پاره دووسێ نان ده‌دات به نه‌نه ئامه ئه‌ویش ئه‌و نانه به‌ئاوه‌وه یان به‌ته‌ماته‌یه‌که‌وه ڕۆژی پێ ئه‌باته سه‌ر . له‌و کاته‌ی به‌ڕێگاوه که نه‌نه ئامه به‌ره‌و نانه‌واخانه‌که ئه‌ڕوات له ڕێگا چاوی ئه‌که‌وێ به قاله که کابرایه‌کی ماستاوچی یه و پێشمه‌رگه‌یه له مه‌قه‌ڕه‌که‌ی لای ماڵیان که کاتی خۆی کۆنه ( .. ) ه دووای چاک و چۆنی نه‌نه زۆر ڕێزی لێ ناگرێ و له‌ڕاستیشدا حه‌زی پێ ناکات چونکه ئه‌م پیاوه کاتی خۆی پیاوی ڕژێم بووه‌و به‌ڵام ئه‌مڕۆ جێی خۆی کردۆته‌وه له‌و مه‌قه‌ڕه و به‌سه‌رو باڵایاندا هه‌ڵده‌دات و پاره‌یه‌کی مانگانه‌ی چاک وه‌رده‌گرێ و ژیانی باشه‌و ئیشی ئه‌ڕوات . کا‌برای ماستاوچی که‌ئه‌بینێ نه‌نه ئامه سارد‌و سڕه له‌گه‌ڵی و ڕێزی لێ ناگرێ سه‌یرێکی نه‌نه ئامه ئه‌کات و به‌ته‌وسێکه‌وه ئه‌ڵێ :
- شوکور ماوی ڕزگارت بوو له‌ئه‌نفاله‌که‌و نه‌مردی ، که‌سیشت نه‌ماوه ببن به‌ئه‌رک به‌سه‌رته‌وه ..!
چیت ئه‌وێ ئیتر پاشای ماڵی خۆتی له‌تێ نان به‌شی ڕۆژێکت ده‌کات هه‌رگیز توشی زه‌خت و شه‌کره‌ش نابیت ، دووریت له چه‌وری و سوێری و شیرینی یه‌وه ، له‌ژورێکی ته‌نه‌که‌شدای کرێ خانوو پاره‌ی ئاو‌و کاره‌باش ناده‌ی ، ئه‌مه بۆ که‌م که‌س ڕێک ده‌که‌وێ ده شوکری خوا بکه بۆ هه‌میشه ئه‌بۆڵێنی .?
. نه‌نه ئامه له‌م جۆره ناپیاوو بێ ویژدانانه‌ی زۆر دیووه بۆیه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ :
- وه‌ڵا ڕاست ده‌که‌ی براکه‌ی باوکم ئه‌وه نی یه له‌شارو شارستانیدا ده‌ژیم و ماڵ به ماڵ ناگه‌ڕێم به‌دووای ده‌به‌یه‌ک ئاوی خواردنه‌وه ، ئه‌وه نی یه له‌ناو ئه‌و هه‌موو کارگه‌ی ئارده‌دا له‌تێرییا خه‌ریکه بته‌قم ، کوره ئه‌وه نی یه له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه ماڵه‌کانمان به‌هاوین فێنکه‌و به‌زستانیش گه‌رم ، خۆ من له‌کۆشکدا ده‌ژیم ئه‌وه له‌به‌رچاوی ئێوه یه‌ک ژووری ته‌نه‌که‌یه و له‌ڕولاوازو زه‌عیفم .
به‌سه‌ری تۆ که تۆ ئێستاش هه‌ر به‌و بایه ئه‌ژیت که‌له به‌غداوه دێت ، به‌یانیان وه‌ک و ژنه ئه‌وروپایی یه‌کان وه‌رزش ئه‌که‌م بۆیه وا ڕه‌شیقم ڕۆحی ڕه‌وانم .. ! ئاگات له‌م هه‌موو برنج و ڕۆنه یه خۆی ئه‌کا به‌ماڵمانا ، پیاو نازانێ چی لێ بکات هه‌مووی له‌سایه‌ی سه‌ری تۆوه‌یه شوکور غیره‌ت ئه‌بارێ ئه‌مڕۆ .? کوره ئێمه تێرین کوڕی باوکم بیبه‌ن بۆ قایمقام و مه‌نسوله‌کان هه‌ژار‌و به‌سه‌زمانن ڕاخه‌ریان نی یه فه‌قیرانه . ئێوه تێکۆشه‌رن و خه‌باتگێڕن بۆیه حاڵی میلله‌تتان ئاوا چاکه ! هه‌موو شوکور باشین له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه .! کاتی خۆیشی هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی کۆن بوویت وانی یه !? هه‌مووی پێشمه‌رگه‌ی کۆنه خۆ که‌س پێشمه‌رگه‌ی نوێ نی یه ..! ئه‌وه نی یه هه‌ژارن و به‌پاس هاتوچۆ ئه‌که‌ن کوره وه‌ڵڵا ئه‌مه عه‌داله‌ت نی یه به‌خوا .. ئێوه هه‌مووتان کرێچی و بێ ئۆتۆمبیلن و ئێمه‌ی میلله‌تیش هه‌رده‌م ماڵه‌کانمان چراخان بێت ، کوره براگیان ئاوی به‌لوعه‌مان بۆچی یه به‌خوا باوکم هه‌مووی ئاوی بانی خێڵان ده‌خواته‌وه ئاوی پاقژکراوی شوشه و پلاستیک ده‌خۆینه‌وه ، له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه ئه‌مه‌نه خۆش حاڵین خه‌ریکه ئه‌ته‌قین ..! به‌ڵام قایمقام و پارێزگار گورچیله‌یان ته‌واو نی یه فه‌قیرانه ئه‌وه‌نده‌ی ئاوی لیخنی بیر‌و کارێزو باراناو ده‌خۆنه‌وه ته‌ندروستیشیان تێکچووه ، وه‌ڵا فه‌قیرانه به ئاوی باراناو جل و به‌رگ و قاپ و حاجه‌ت ده‌شۆن .! کوره به‌قورئان وانابێ خه‌جاڵه‌تیان کردووین ئه‌مانه خۆیان به‌سه‌زمانانه له‌خێمه‌یا ده‌ژین و دڵۆپه نایه‌ڵێ منداڵه ناسکۆڵه‌کانیان بخه‌وێ .! ئێمه‌ش کۆشکه‌کانمان به‌ره‌و ئاسمان سێ قات و چوار قات به‌رز کردۆته‌وه .. ! منداڵی ئه‌وان له‌بێ قوتابخانه‌یی پاشه‌ڕۆژیان هه‌مووی فه‌وتا ، باوکم وه‌ره سه‌یری منداڵی کرێکار و حه‌ماڵ و عه‌لاگه فرۆش بکه هه‌موویان له‌مه‌کته‌بی ئه‌مریکی و مامۆستای تایبه‌تیان بۆ گیراوه باوکم به‌قورئان خوا قبوڵی ناکات ئه‌و هه‌موو غه‌دره له‌م مه‌سئولانه ئه‌که‌ن . تۆش ئه‌زانی ئه‌مانه غه‌دریان لێکراوه بۆیه هه‌ر خه‌ریکی خزمه‌ت و ماستاوکردنی بۆیان ..! ، تۆ سه‌یری ئه‌م میلله‌ته دزو جه‌رده‌یه چۆن هه‌قی ئه‌م مه‌سئولانه‌یان خواردووه به‌ناهه‌ق ، تۆسه‌یری ئه‌م عه‌داله‌ته خه‌ڵکی هه‌مووی ئۆتۆمۆبیلی ئاخر مۆدێل و جوانی پێ یه که‌چی ئه‌م مه‌سئوله قوڕبه‌سه‌رانه به‌هه‌زار شه‌ونخونی و ده‌ردی سه‌ری تا لادایه‌ک ئه‌کڕن گیانیان ده‌ره‌چێ که‌چی به‌غیلیشیان پێ ئه‌به‌ن و بوختانی فایل و جاسوسیشیان بۆ ئه‌که‌ن ، فایل .. !! وه‌ڵا ئاگاین له‌هیچ نی یه فه‌قیرانه . تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه جوانه چه‌ند له‌خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردا بوو به‌خوا مه‌گه‌ر هه‌ر له ووڵاتی سویدا هه‌ڵبژاردنی وا پێشکه‌وتوو ڕوویدابێ و بووبێ ، نه‌به‌خوا که‌س ته‌قه له‌که‌س ناکات و که‌سیش نه‌کوژراوه‌و ته‌قه‌ش له‌ماڵی قایمقام نه‌کراوه و که‌سیش بریندار نه‌بووه ، شوکور ئاوه‌دانی یه ئه‌وه‌نی یه گورگ و مه‌ڕ به‌یه‌که‌وه دۆمینه ئه‌که‌ن ..! ئه‌وه‌نی یه مه‌نسوله‌کان چه‌ند خه‌می ئێمه‌یانه ، به‌خوا باوه‌ڕ ناکه‌م شه‌وان بخه‌ون نه‌ک له‌به‌ر فه‌شه‌ل و دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌بابه حه‌یفت نه‌کرد ، له‌به‌ر ئێمه‌ی تێروته‌سه‌ل که نه‌وه‌کو له‌خۆشیاندا بته‌قین .. ! چونکه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ژارانه‌وه هه‌بوو ئینجا په‌یوه‌ندی به ئاو‌و کاره‌باو بێ کاری یه‌وه هه‌بوو ..! ئه‌م نیشتمانه خه‌ڵکی وه‌ک و ئێوه‌ی تێدا بێت که خۆشتان کاندید کردووه بۆ خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته ئیدی چۆن له‌خۆشی ئێوه ئه‌نفال و ئازیزانمان بیر ناچێته‌وه که به‌ناهه‌ق کوژراون و خراونه‌ته گۆڕه به‌کۆمه‌ڵکانه‌وه .. ! خه‌جاڵه‌تتان کردووین به‌م ئیشه جوانانه ، به‌خوا من بزانم ئێوه ئاوا دانانیشن .. به‌ته‌مان سێ به‌شه‌که‌ی تریش ڕزگار بکه‌ن .. !!! . جا بۆ نه پیاوی ئازا هه‌موو شتێکی له‌ده‌ست دێ ..! کا‌برای ماستاوچی و کۆنه ( .. ) به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه سه‌یری نه‌نه ئامه‌ی کردوو سه‌رێکی باداو ووتی :
- به‌خوا باوکم ئه‌میش تێک چوو .
2006-10-29 19:59:01
19 ساڵ و 3 مانگ و 7 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان