بارودۆخی ئیلامم چۆن دی ? (سه‌فه‌رێکی فه‌رهه‌نگی و کوردناسی، بۆ ناوچه‌ی ئیلام).
نووسینی به‌ڕێز: ح . س. سۆران
به‌ڵام کۆڕ {ئه‌نجومه‌ن} ی ئه‌ده‌بی فۆڕمی هه‌یه، که کاره‌کانی پتر به زمانی فارسین. له‌م شاره، نووسه‌ر، هۆنه‌ر، هۆنه‌رمه‌ند و ڕووناک‌بیری کورد زۆرن. ته‌نانه‌ت، کاک { سارایی} دیوانه‌که‌ی سه‌روه‌ر غوڵام ره‌زا خانی ئه‌رکه‌وازی به کوردی چاپ و بڵاو کردوه‌ته‌وه. چه‌ند دڵسۆزی دیکه‌ش، کتێبی شاکه و خان مه‌سوور و
به ناوی کوردستانی گه‌وره.
بارودۆخی ئیلامم چۆن دی?
{ سه‌فه‌رێکی فه‌رهه‌نگی و کوردناسی ، بۆ ناوچه‌ی ئیلام } .
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، شه‌ش دانه پارێزگه‌ی کورد هه‌ن ، که بریه‌تین له‌مانه : ئازربایجانی رۆژاوایی { که تورکیشی زۆر لێیه‌ی } ، کوردستان ، کرماشان ، ئیلام ، لوڕستان و خۆراسانی باکووری . خۆراسانی باکووری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه و چه‌ند ساڵێکه ، له خودی پارێزگه‌ی خراسان جوێ کراوه‌ته‌وه . له چه‌ند پارێزگه‌ی دیکه‌ی ئێرانیش کورد زۆرن ، به‌ڵام دانیشتوانی کوردی ئه‌وانه که‌مایه‌تین ، وه‌ک : خوراسانی ره‌زه‌وی ، هه‌مه‌دان ، چوار ه‌حاڵ و به‌ختیاری و کوهکیلوویه و بویه‌ر ئه‌حمه‌د . له چه‌ند پارێزگه‌ش ، تاقلوتۆقل کورد هه‌یه ، وه‌ک : مازه‌نده‌ران ، فارس ، تاران و قه‌زوێن .
له مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ { 2006 } دا ، سه‌فه‌رێکم کرد بۆ ناوچه‌ی ئیلام ، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان . لێره‌دا ، زۆر به کورتی له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و گه‌شته ، له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی و کوردناسیه‌وه ، باسێکتان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌وێ ، پێشکه‌ش ده‌که‌م :
1-زمان :
زمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی پارێزگه‌ی ئیلام ، زاراوه‌ی که‌ڵوڕی ، لوڕی و فه‌یلی زمانی کوردیه . ده‌نکه ده‌نکه ، زۆر که‌م ، فارسیشی لێ یه . به‌ڵام خه‌ڵکه که ، هه‌مو هه‌ر به‌و زاراوه کوردیانه قسه ده‌کان ، جا مه‌گه‌ر بۆ وتووێژی فۆڕمی و ئیداری ، به فارسی بدوێن .
2-جلوبه‌رگ :
خه‌ڵکی شاری ئیلام ، له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ، زۆربه‌یان لیباسی عه‌جه‌میان له‌به‌ر دایه ، مه‌گه‌ر هێندێک له ئافره‌ته‌کان ، که سیپاڵی کوردی ده‌که‌نه به‌ر . هێندێک له پیاوانیش ، له شاری ئیلام ، پاتۆڵ ده‌که‌نه به‌ر و چه‌شنه مێزه‌رێکی کوردی ده‌به‌ستن به سه‌ره‌وه . له زۆربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگه‌ی ئیلام ، جلوبه‌رگی کوردی ، پتر له خۆدی شاری ئیلام باوه .
3-بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی :
له شاری ئێلام کلاسی فێرکاری فۆڕمی زمانی کوردی نیه ، جا مه‌گه‌ر له ماڵان و ئه‌ملا و ئه‌و لا ، به چه‌شنی وه‌ڵاشم . به‌ڵام کۆڕ {ئه‌نجومه‌ن} ی ئه‌ده‌بی فۆڕمی هه‌یه ، که کاره‌کانی پتر به زمانی فارسین . له‌م شاره ، نووسه‌ر ، هۆنه‌ر ، هۆنه‌رمه‌ند و رووناکبیری کورد زۆرن . ته‌نانه‌ت ، کاک { سارایی } دیوانه‌که‌ی سه‌روه‌ر غوڵام ره‌زا خانی ئه‌رکه‌وازی به کوردی چاپ و بڵاو کردوه‌ته‌وه . چه‌ند دڵسۆزی دیکه‌ش ، کتێبی شاکه و خان مه‌سوور و ... ، یان به کوردی چاپ کردوه . له‌م شاره ، بڵاڤۆکی ناوچه‌ییش هه‌ن ، که زۆربه‌یان به زمانی فارسی شت ده‌نووسن . رادیۆ و تێلێڤیزیۆنی زمانی کوردیش له شاری ئیلام هه‌یه ، که تایبه‌تی ئه‌و پارێزگه‌یه‌یه .
4- زانستگه و زانکۆ :
له شاری ئیلام ، زانستگه‌ی ده‌وڵه‌تی ، ئازاد و ...هه‌ن ، به‌ڵام له زانستگه و زانکۆ ، زمانی کوردی به چه‌شنی فۆڕمی ته‌دریس ناکرێ .
5- شارگه‌لی دیکه‌ی پارێزگه‌ی ئیلام :
هێندێک له شارگه‌لی دیکه‌ی پارێزگه‌ی ئیلام ئه‌مانه‌ن : ئه‌یوان ، مێهران ، ئابدانان ، مه‌لیکشاهی ، د‌ێهلوڕان ، که هه‌رچه‌ند ئه‌ز ده‌رفه‌تم نه‌بو بۆ ئه‌وانه بچم ، به‌ڵام ده‌یانوت له‌وانیش بارودۆخ ، هه‌ر به چه‌شنی خودی شاری ئیلا‌مه
به‌ڵام به گشتی ، وه‌ک ته‌واوی ناوچه‌ی کورده‌واری جیهان ، له شارۆچکه و گوند و هه‌واره کان ، داب و باوی ره‌سه‌نی کوردی زۆرتر پارێزراوه .
6-هه‌ستی کوردایه‌تی :
به گشتی خه‌ڵکی پارێزگه‌ی ئیلام ، هه‌م کوردن و هه‌م خۆیان به کورد ده‌زانن . هه‌ستی دڵسۆزی کوردایه‌تیش زۆر به‌هێزه . به تایبه‌ت ، ده‌یانوت له بیست ساڵی رابوردو دا ، به هۆی گوێ گرتن له رادیۆ و تێلێڤیزۆنه کوردیه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ره‌وه ، رێنێسانسێکی هه‌ره زه‌مه‌نی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌م پارێزگه‌یه ، رۆی داوه .
به هیوام له داهاتویه‌کی نزیک دا ، بتوانم سه‌فه‌رێکی فه‌رهه‌نگی و کوردناسی بۆ ناوچه‌ی لوڕستان و چاڵدورانی ماکۆش بکه‌م و بارودۆخی ئه‌وانیشتان ، عه‌رز بکه‌م .
تاران - 7ی گه‌ڵارێزانی 2706 { 2006 } .
2006-11-02 17:17:02
19 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان