پارێزه‌رانی سه‌رانی به‌عس و چه‌ند تێبينێک
نووسینی به‌ڕێز: وهاب شاه محمد/سويد
. له کاتێکدا خه‌ڵکی عيراق له زيندانه‌کانی به‌عس هه‌ڵده‌واسرا، خه‌ڵکی کورد هه‌موو جۆره گازێکی کوشنده‌ی له‌سه‌ر تاقیده‌کرايه‌وه، گونده‌کانی کوردستان يه‌ک له‌دوای يه‌ک له‌گه‌ڵ خاک يه‌کسان ده‌کرا، پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌رێوه ده‌چوو، ناوچه کوردستانێکان به‌زه‌بری چه‌ک ته‌عريب ده‌کرا، ملێۆنه‌ها خه‌ڵکی عيراق ئاواره‌ی هه‌نده‌ران
پاش روخانی به‌عس، زۆربه‌ی زۆری سه‌رانی به‌عس له‌لايه‌ن هێزه‌کانی عيراقی تازه‌و هێزه‌کانی فره ره‌گه‌زه‌کانه‌وه ده‌ستگيرکران له کاتێکدا زۆر له چاوديرانی سياسی له‌و باوه‌ره‌دابوون که سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی تا دوا هه‌ناسه‌ی خۆيان شه‌رده‌که‌ن و به‌هيچ جۆرێک خۆيان ناده‌نه ده‌سته‌وه. ئه‌م بۆچوونه هۆيه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ترسی رژێمه‌که له سازادانيان له‌لايه‌ن خه‌ڵکيوه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی رابردوويان ده‌رهه‌ق به پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی عيراق ئه‌نجاميان دابوو که خاکی ئه‌م وڵاته‌يان کردبوه گۆرستانێکی به‌کۆمه‌ڵی گه‌وره بۆ هه‌موو ئه‌و که‌س ولايه‌نانه‌ی که دژايه‌تی ئه‌م رژێمه‌يان ده‌کرد يان خۆيان له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه نه‌خۆشه‌که‌ی نه‌ده‌گرته‌وه. دياره مێژوو هه‌ميشه ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌نده بووه سه‌باره‌ت به ترسنۆکی دکتاتۆره‌کان له کاتی ته‌نگانه و لاپه‌ره‌ی مێژووی ميله‌تان پره له نموونه‌ی له‌و جۆره. هتله‌ر، مۆسۆلينی ئيتاليا، شاوشيسکۆی رۆمانيا، ميلۆسۆڤيجی يوگسلافيای کۆن سه‌دام وه زۆر له ده‌سه‌ڵاته ديکتاتۆره‌کانی تری جيهان که‌سانێک بوون که له‌کاتی له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاته‌کانيان يان ده‌ستگيرکردنيان زۆر لاواز‌و ترسنۆک بوون. ديکتاتۆره‌کان هه‌ميشه به‌وه به‌ناوبانگن که به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سيڤيل وبێهێز شێرن به‌ڵام به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی تر له‌که‌روێشکێک ترسنۆکترن.
سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی له‌ماوه‌ی سی و پێنج ساڵی رابردوويان بێجگه له‌و هه‌موو تاوانانه‌ی دژ به خه‌ڵکی ئه‌نجاميان داوه خزمه‌تێکی ئه‌وتۆی پێکهاته‌کانی عيراقيان نه‌کردوه بێجگه له‌و که‌س و لايه‌نانه نه‌بێت که بێ هيچ جۆرێک هه‌ستی ئينسانیان نه‌بوه‌و هه‌موو فه‌رمانه‌کانی به‌عسيان ئه‌نجامداوه. ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ته‌نها قازانجی بۆ ئه‌و که‌س و لايه‌نانه بووه که ته‌نها وه‌ک سه‌ربازێکی که‌ڕو ڵاڵ کاريان بۆ رژێمه‌که کردوه‌و باوه‌ری ته‌واويان به فه‌لسه‌فه سيکوپايته‌که‌ی به‌عس هه‌بوه که سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ به‌رنامه ره‌گه‌زپه‌رستێکه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان ده‌گه‌رێته‌وه.
ئه‌مانه گه‌وره‌ترين زه‌ره‌رمه‌ند بوون له له‌ناوچوونی رژێمی به‌عس که ساڵه‌های ساڵ پاره‌وپوولی خه‌ڵکی زۆڵملێکراوی عيراقيان ده‌خسته گيرفانه برسێکانيان. ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ شيوه‌ن و به‌رگری له سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌که‌ن سوود له ره‌وشه ديموکراسێکه‌ی ناو عيراق وه‌رده‌گرن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که هه‌موو ئه‌و تاوانه‌ی رووبه‌رووی ئاغاکانيان ده‌کرێته‌وه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌و له چوارچێوه‌ی داگيرکردنی عيراق زيندانی بکه‌ن.
پارێزه‌رانی سه‌رانی به‌عس به‌شێکی ئه‌و لايه‌نانه‌ن که له ماوه‌ی سی و پێنج سالی رابردوو خێروخێراتی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی عيراق ده‌چووه گه‌رفانيان که ساڵانه خۆی ده‌دا له ملێۆنه‌ها دۆلار و کۆپۆنی نه‌وت. له کاتێکدا خه‌ڵکی عيراق له زيندانه‌کانی به‌عس هه‌ڵده‌واسرا، خه‌ڵکی کورد هه‌موو جۆره گازێکی کوشنده‌ی له‌سه‌ر تاقیده‌کرايه‌وه، گونده‌کانی کوردستان يه‌ک له‌دوای يه‌ک له‌گه‌ڵ خاک يه‌کسان ده‌کرا، پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌رێوه ده‌چوو، ناوچه کوردستانێکان به‌زه‌بری چه‌ک ته‌عريب ده‌کرا، ملێۆنه‌ها خه‌ڵکی عيراق ئاواره‌ی هه‌نده‌ران ده‌بوون، مزگه‌وت و حوسێنێکانی خه‌ڵکی شيعه له خواروو وێران ده‌کرا، خه‌ڵکی کورد و شيعه ره‌وانه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانی بيابانه‌کان ده‌کران و له‌وێش زينده به‌چاڵ ده‌کران، ئه‌هواره‌کانی ناوجه‌ی شيعه‌کان وشک ده‌کرا، پارێزه‌رانی ئه‌مرۆی سه‌رانی به‌عس به‌بێ هيچ غه‌مێک له پايته‌خته‌کانی ئه‌م وڵات وئه‌و وڵات شه‌وانيان ده‌برده سه‌ر به‌و پاره‌وپووله‌ی خه‌ڵکه لێقه‌وماو برسێکه‌ی عيراق وه خۆيان و ماڵوماليان که‌يف و سه‌فای خۆيان ده‌کرد.
راسته زۆربه‌ی هێزه سياسێکانی ئه‌مرۆی عيراق و ئه‌مريکا کار بۆ پێکهێنانی سيستێمێکی ديومکراسی و مه‌ده‌نی ده‌که‌ن که تيايدا هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌م وڵاته ئازادانه‌و بێ هيچ جۆره فشارێک له رێگای دامووده‌زگاکانی ياسايه‌وه يان له رێگای پارێزه‌رانی ياسايه‌وه به‌رگری له مافه‌کانی خۆی بکه‌ن و سکاڵای خۆيان بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی و حکومی، به‌ڵام سووکايه‌تی کردن به هه‌موو قوربانيانی تاوانه‌کانی سه‌رانی به‌عس و هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانيه‌ی که خه‌ڵکی له ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی رابردوو دووچاری بوو نابێت به‌هيچ جۆرێک رێگای پێبدرێت له‌لايه‌ن ئه‌م پارێزه‌رانه‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خۆيان وه‌ک پارێزه‌ر بۆ به‌رگری کردن له سه‌رانی به‌عس ته‌رخانکردوه‌و به‌شداريان له دانشتنه‌کانی ئه‌و دادگايه کردوه زۆر بێ شه‌رمانه سوکايه‌تی به قوربانێکانی تاوانه‌کانی به‌عس و شايه‌د و خودی دادگاکه ده‌که‌ن وه سوود له ره‌وشه سياسێکه‌ی ئه‌مرۆی عه‌راق وه‌رده‌گرن له‌و کارانه‌يان.
ئه‌مانه به‌هيچ جۆرێک رێز ناگرن له قوربانيانی گۆره به‌کۆمه‌ڵکان، يان ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له زيندانه ترسناکه‌کانی به‌عس کوژران و له سێداره‌دران. ته‌نانه‌ت رێزيش له که‌سوکاری ئه‌و قوربانيانه ناگرن که تاکو ئێستا برينه‌کانيان سارێژ نه‌بۆته‌وه. راسته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وديموکراسی رێگا به به‌رگريکردنی تاوانباران ده‌دات و هه‌موو مافه‌کانيان ده‌پارێزیت له چوارچێوه‌ی ياسادا، به‌ڵام کاتێک مه‌سه‌له‌که ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه به قوربانی ناوببرێن و خه‌ڵکیش به تاوانبار و هه‌موو جۆره سووکايه‌تێکيش به‌و خه‌ڵکه بکرێت، ئه‌وکاته رۆڵی پارێزه‌ران وه‌ک خه‌ڵکاقنێکی پسپۆر له کاره‌کانيان نامێنێت وه له چوارجێوه ياساێکه دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌بنه لايه‌نێکی سه‌ره‌کی خودی تاوانه‌کان.
له‌هيچ کۆمه‌ڵگاێکی ديموکراسی جيهان ئه‌و جۆره سوکايه‌تی و ده‌م درێژيه‌ی پارێزه‌رانی سه‌رانی به‌عس په‌سه‌ند ناکرێت، داداگاو ده‌سه‌ڵاته ياساێکه ده‌توانێت به‌ناوی سووکايه‌تیکردن به قوربانيان، ئاڵۆزکردنی ره‌وشی سياسی و مه‌ترسی درووستکردن بۆ به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانی وڵات، چه‌واشه‌کردنی رای گشتی وه پێشل‌کردنی مافه‌کانی قوربانيان و که‌سوکاريان هه‌موو جۆره سزاێکی ياسای ئه‌و پارێزه‌رانه بدات.
عيراق تاکو ئێستا ره‌وشێکی ترسناکی هه‌يه‌و ئه‌و سيستێمه مه‌ده‌نی و ديموکراسيه‌ی کاری بۆ ده‌کرێت رووبه‌رووی مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه. زۆر لايه‌نی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی هه‌ن رۆژانه به‌رنامه‌و پيلانی جۆراۆجۆر بۆ گه‌رانه‌وه‌ی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس داده‌رێژن، يان کار بۆ ئاڵۆزبوونی ره‌وشه‌که ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روو له به‌ره‌ڵای وشه‌رێکی ناوخۆ گه‌وره بکات، بۆيه ده‌بێت زۆر به تووندی دژ به لێدوان و هه‌ڵوێستی پارێزه‌رانه‌ی سه‌رانی به‌عس راوه‌ستيين چونکه کاره‌کانيان ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌و پيڵانانه خۆی ده‌گرێته‌وه که بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس دارێژراوه.
ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی که داوای ئازادکرنی سه‌رانی به‌عس ده‌که‌ن و مه‌رجی ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی عيراق وناوچه‌که ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ئازادکردنی سه‌رانی به‌عس ناتوانن خۆيان بێلايه‌ن له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و ته‌نها رۆڵی پارێزه‌ر و به‌رگريکه‌ر ببينن، به‌ڵکو به‌شێکی زنجيره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پاشماوه‌کانی به‌عسن که ده‌يانه‌وێت ره‌وشه ئه‌منی وسياسی عيراق رۆژ به‌رۆژ روو له ترسناکتر بکات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و لايه‌ن و هێزانه‌ی به‌شی عه‌ره‌بی عيراق له‌به‌ر چه‌ند هۆێکی سياسی و ئه‌منی ناچارن بێده‌نگبن به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌کانی پارێزه‌رانی سه‌رانی به‌عس، ئێمه‌ی کورد هيچ هۆێک نيه پاڵمان پێوه‌بنێت که بێده‌نگ بيين و وه‌ک چاولێکه‌رێک ته‌ماشای ئه‌و رووداوانه بکه‌ين، بێده‌نگيمان پاشگه‌زبوونه‌وه‌يه له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و خه‌باته‌ی ساڵانێکی زۆر کارمان بۆی کردوه که تاوانبارانی ئه‌نفال و کيماباران داداگايی بکرێن و سزای خۆيان وه‌ربگرن.
راسته ئه‌مرۆ کار بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که ده‌سه‌ڵاته‌کان له عيراق له‌يه‌ک جيابکرێته‌وه‌و هه‌رێکێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه ئازادانه کاری خۆيان ئه‌نجامبده‌ن، ده‌سه‌ڵاتی ياساش ده‌بێت پێش هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆيه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام بێده‌نگی و هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن له ره‌وشێکی ئاڵۆز و ترسناکی وه‌ک ئێستای عيراق به‌هه‌ڵه ده‌خۆێنرێته‌وه‌و زياتر پاڵ به هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه ده‌نێت که چالاکانه تر دژ به پرۆسه ديموکراسێکه‌ی ئه‌م وڵاته کار بکه‌ن.
ده‌بێت حکومه‌تی کوردستان و هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌که‌ی کوردستان زۆر به تووندی وه‌ڵامی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی سه‌دام و سه‌رانی به‌عس بده‌نه‌وه‌و له‌وه‌ش زياتر رێگايان پێنه‌ده‌ن که سووکايه‌تی به قوربانيانی ئه‌نفال و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکه‌ن.
ده‌بێت حکومه‌تی کوردستان و هێزه کوردستانێکان هه‌ڵوێستێکی زۆر توند به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و که‌سانه ده‌ربرن که داوای ئازادکردنی سه‌رانی به‌عس ده‌که‌ن يان بانگه‌واز بۆ گه‌رانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس ده‌که‌ن.
2006-11-02 17:17:00
19 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان