مانای
نووسینی: ح. س. سۆران
" کرماشان " ، هه‌ر " کرمانجان " بوه ، که به مانای " کرمانجگه‌ل " یا " کوردانه " . گۆڕان و جێ به‌جێ بوونی پیتگه‌لی " ن " و " ج " ، له کوردستان شتێکی زۆر ئاساییه . چون له‌م وڵاته زۆرتر بیانی حاکم بوون ، ناوه‌کانیه‌ن به ویست و سه‌لیقه‌ی خۆیان گۆڕیوه ،
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
مانای " کرماشان " چیه ?
هه‌روه‌ک ده‌زانن ، " کرماشان " ،ناوی شار و پارێزگه‌یه‌کی گرنگه ،له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان . له‌م زنجیره باسه دا ، که راڤه و لێک دانه‌وه‌ی مانای جێگه جوغڕافیاییه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌یه ، ده‌مه‌وێ له سه‌ر مانای ناوی ئه‌م شاره راڤه بکه‌م :
زۆر که‌س تا ئێستا ، به بۆچوونی خۆیان ، مانای " کرماشان " یان لێک داوه‌ته‌وه و له‌م روانگه‌یه‌وه ، بیر وڕای خۆیان ده‌ربڕیوه ، که زه‌ق ترینی ئه‌وانه ، ئه‌مه‌یه ده‌ڵێن : "کرماشان" کاتی زو ، ناوی " قرمسین" بوه و وره‌ده ورده ، له ژێر پاکوتی چه‌رخی وشکه‌رۆی رۆزگار دا ، بوه‌ته " کرماشان " ، که ئه‌ز به بێ ئه‌وه‌ی بچمه سه‌نگه‌ری حه‌ز و ناحه‌زی ره‌خنه‌وه ، داوه‌ریه‌که ده‌ده‌مه ده‌ستی توانا و بیری زانای ئێوه‌ی ورد بین ?!
به‌ڵام ، به بۆچوونی من ، مانای وشه‌ی "کرماشان" ، به‌م چه‌شنه‌یه :
" کرماشان " ، هه‌ر " کرمانجان " بوه ، که به مانای " کرمانجگه‌ل " یا " کوردانه " . گۆڕان و جێ به‌جێ بوونی پیتگه‌لی " ن " و " ج " ، له کوردستان شتێکی زۆر ئاساییه . چون له‌م وڵاته زۆرتر بیانی حاکم بوون ، ناوه‌کانیه‌ن به ویست و سه‌لیقه‌ی خۆیان گۆڕیوه ، بۆ وێنه ته‌نانه‌ت ئێستاش هه‌ر چی ئێمه ده‌لێین کرماشان شاری کورده و ناوی کرماشانه ، به فارسی هه‌ر پێی ده‌ڵێن " کرمانشاه " و ته‌نانه‌ت له پاش رووخانی ده‌سته‌ڵاتی شاه، که به ویته‌ی ئاوایی ناوه شاهاویه‌کانیان ده‌گۆڕی ، ناوی کرماشانی بێ گوناهیشیان کرده "باخته‌ران " . ره‌نگه تا 10 ساڵیش به چه‌شنی فۆڕمی ، به کرماشانیان هه‌ر ده‌وت باخته‌ران ،تا له پاشان که‌شف بو، که ئه‌م شاره هیچ تاوانی شاخوازی نیه و دیسانه‌وه ، حولله سێ ، کردیانه‌وه کرماشان .
له کوردستانی گه‌وره زۆرتر وا باو بوه ، که ناوی ده‌ڤه‌ره‌کا‌ن به کۆ { جه‌مع } هاتوون و ، به‌م مه‌به‌سته ، { پاشکۆ } ی { ان } یان پێوه نووساندوون ، که بۆ کرماشانیش هه‌ر ئه‌م کاره‌یان کردوه ، ده‌نا ده‌بو { کرمانج } یا {کرمان} بوایه ر. هه‌ر وه‌ک وتم ، ناوی زۆر ده‌ڤه‌ری کوردستان به چه‌شنی کۆ دێن ، بۆ وێنه : ئه‌ره‌ڵان = ئه‌رده‌ڵ گه‌ل Ø› بابان = به‌به گه‌ل باباگه‌ل Ø› موکریان = موکری گه‌ل Ø› بادینان = بادین گه‌ل Ø› هه‌ورامان = هه‌وارم گه‌ل Ø› سۆران = سۆرگه‌ل = سوورگه‌ل Ø› گه‌رمیان = گه‌رما گه‌ل Ø› شه‌منزینان = شه‌مزین گه‌ل Ø› بۆتان = بۆت گه‌ل Ø› ئاکۆیان “ ئاکۆ گه‌ل Ø› با‌ڵه‌کان = باڵه‌ک گه‌ل Ø› بارزان = به‌رزان گه‌ل = به‌رزگه‌ل Ø› مه‌نگوڕان = مانگۆڕگه‌ل Ø› گه‌ورکان = گه‌ورک گه‌ل و ... .
به کورتی : کرماشان به مانای { کرمانجان } ه ، که یانی کوردان یا کوردگه‌ل .
تێبینی : ئه‌م راڤه‌یه بۆچوونی تاقه‌کاسی منه ، ره‌نگه بۆچونی دیکه‌ش ببێ، که ئه‌گه‌ر هه‌یه ، به پێی یاسای لێکۆڵینه‌وه ، به باوه‌شی ئاواڵه‌وه به‌ره‌وپیری ده‌چم . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، پێشنیارم ئه‌مه یه ، که پسپۆڕان و زمان ناسانی زاری کوردی ، ئه‌م باسه درێژه پێ بده‌ن ، تا بتوانین مانای ناوی جێگه جوغڕافیاییه کانی کوردستان په‌یدا بکه‌ین و بۆ روون کردنه‌وه‌ی مێژوی خۆمان ، که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرین .
تاران - 8 ی گه‌ڵارێزانی 2706 { 2006 } .
2006-11-02 17:17:01
19 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان