مادده و 14 بەند پێک هاتووه،له کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی بە ناو فەرهەنگی له ڕێکه وتی 9-6-1375 پەسند کراوه، جه خت ده کا که:مادده ی 1 بەندی 5" بە وتەی خۆیان به مەبەستی پاراستن و به هێز کردنی
ڕژێمی ئاخوندی ئێران تا چهنده پابهندی کۆنوانسیۆن و بهیاننامهی جیهانی داکۆکی کردن له مافی منداڵانه?.

ڕژێمی ئاخوندی ئێران کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان و بهیاننامهی جیهانی مافی منداڵانی پهسند کردووه و ڕۆژی جیهانی منداڵیش له ڕۆژمێری فهرمی ئێراندا هاتووه، لهو ڕۆژه دا بۆ چهواشه کردنی بیروڕای گشتی چهندین بهرنامهی جۆراوجۆر له ژێر ناوی منداڵ و مافی منداڵان بهڕێوه دهبا، بێ ئهوهی تا ئهمڕۆ دهرهنجامێکی بهرچاوی باشی لێ کهوتبێتهوه. له ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکیدا ههر له چرکه ساتهکانی دهست پێ کردنی پیرۆز ڕاگرتنی ئهو ڕۆژه دا له ئێران، له جێگای ئهوهی که مافی منداڵانی نهتهوهکانی ژێر دهستی وهک: کورد، بلوچ، ئازهری و... بپارێزرێ و به سروشتی ێترین مافی خۆیان که قسه کردنه به زمانی دایکی بگهن، به پێچهوانە،مافیان پێشێل دهکرێ.
منداڵانی نهتهوه ناوبراوهکان تهنانهت بۆ یادی ڕۆژی منداڵیش دهبێ به زمانی داسهپێندراو واته زمانی فارسی وتار و ههڵبهست بخوێننهوه و دهبێ خۆشحاڵی خۆیانیش ههر بهو زمانه دهرببڕن. باخچهی منداڵان له ئێرانی ئەمڕۆ یهکێکه له پلانهکانی حکومهتی ناوەندی بۆ داسهپاندنی زمانی فارسی به سهر نهتهوهکانی غهیره فارسدا.
بهم دواییانه به پێی ئهو بهخشنامانهی که له لایهن ڕێکخراوی بێهزیستی و اموزش وپرورش (پهروهرده و فێرکردن) به مامۆستایانی قوتابخانەکان و باخچهی منداڵان ڕاگهیهندراون، مامۆستاکان دهبێ تهنیا به زمانی فارسی قسه بکهن و وانه به قوتابیان بدهن. به پێی ئهو بهخشنامانه ههروهها به مامۆستاکان ڕاگهیهندراوه که به منداڵهکان بڵێن له ماڵهوهش ههوڵ بدهن به زمانی فارسی له گهڵ ئهندامانی ماڵهوهیان ئاخاوتن بکهن.
ئهو ههڵاواردن و جیاوازی پێکردنە نامرۆڤانەیە له کاتێکدا له سهر منداڵانی نهتهوه ژێر چهپۆکهکانی ئێران ئهنجام دهدرێت که ماددهی 30 ( داکۆکی کردن له کهمایهتیهکان)ی کۆنوانسویۆنی مافی منداڵان کە ئێرانیش واژۆ(ئیمزا)ی کردوە، جهخت دهکا که"منداڵانی کهمایهتیه نهتهوهیی و ئایینیهکان لەو وڵاتانهدا که تێیدا دهژین، مافی ئهوهیان هەیە که له گهڵ هاوڕێکانی دیکهی خۆیان به تاک و کۆ کهڵک له زمان، کولتور و ئایینی تایبهتی خۆیان وهربگرن.
سیاسهتی هەڵاواردنی ڕژێمی مەلاکان له هەقی منداڵانی غەیره فارس له گه ڵ بەیاننامەی جیهانی داکۆکی کردن له مافی منداڵان لە زۆر بواردا دژایه تی ته واوی هه یه. ئەو بەیاننامه جه خت دەکاکه:جیاوازی نه ته وه،ئایین وکولتوری دایک وباوک،مامۆستاو بیروباوەڕی زاڵ به سەر وڵاتدا ناتوانن ڕێگر بن لەومافانه ی که لە و بەیاننامەیەدا بۆ منداڵان دیاری کراون". سیاسەته دژه مرۆییەکانی ڕژێمی ئاخوندی له هەمبه ر منداڵانی نەتەوه ژێر دەستەکانی ئێران که بە مەبەستی به فارس کردنی ئەوان ئەنجام دەدرێت نەک هەر پابەندی کۆنوانسیۆنی ناوبراو نه بووه به ڵکو به ته واوی پێشێلی کردووه. له کاتی دۆبلاژ کردنی فیلمه کارتۆنیەکاندا ئەگەر به باشی سەرنجیان پێ بدەییین دەبینین که هەمیشه کەسایەتیه ناحەزوناشیرنەکان بە زمانی فارسی له سه رشێوازی زمانی کوردی،ئازه ری و...دۆبله ئەکه ن.له کرماشان،سنه و...له قوتابخانەکان و له سەر کەناڵه تی ڤی یه ناوچەییەکان کاتێک مناڵێک وشه ی کوردی به کار دێنێ پێی پێ ئەکەنن و گاڵتەی پێ ئەکه ن، ئه وه بۆته هۆی ئه وه ی که مناڵی کورد پێی شه رم بێ به زمانی دایکی خۆی قسه بکات. ئه گەر به وردی له بەرنامه و کاری ئه و کەناڵه تی ڤی یه ناوچەییانه وورد وەبین جوان هه ست دەکەیین که هەمیشه هه وڵ دەدەن نەتەوه غەیره فارسەکان وه ک کورد،به لوچ،ئازه ری و...به نەزان ودوا که وتو و، فارسەکان به زانا وپێشکەوتو به خەڵک بناسێنن. ئەمه له کاتێکدایه که کۆنوانسیۆنی مافی منداڵ به ئەڕکی سه ر شانی ئەو دەوڵەتانه ی ده زانێ که ئه وکۆنوانسیۆن وبەیاننامەیان په سه ند کردووه، له هه ر جوره ڕه فتارێکی به کەم چاو لێکردن وهەڵاواردن و جیاوازی پێ کردن خۆیان بپارێزن. کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان(ماددەی 29، مەبەستەکانی پەروەردە) پێ داده گرێ که: دەوڵەتانی ئەندام ده بێ:ا- له بەرامبه ر دایک وباوک، پێناسەی کولتوری،زمان و بایەخه نەتەوەییەکانی وڵاتی دایک و باوکی، په یوه ندیه کی باشی هه بێ وڕێز دانان بۆ فه رهه نگی وڵاتان و گەلانی تر بەهێز بکات. ب- منداڵ دەبێ بۆ ژیان له ناو کۆمەڵگایەکی ئازاد و له سەر بنەمای لێک تێگەییشتن، تحمل کردنی بیروڕای جیاواز،مافی وەک یەک ژیان بۆ ژن و پیاو،خۆش ویستنی گەلانی تر پەروەرده بکرێت. ئه گەر تا ئێستا شۆڤینیزم وخۆ به گه وره زانینی فارس به شێوه یه کی شاراوه و له ژێر پەردەدا له لایەن دەسەڵاتدراانی(پهلوی-ئیسلامی) ئەنجام دەددرا،ئەمڕۆکه ئەو سیاسەته چەپەڵه به شێوەیەکی ئاشکرا ئه نجام دەدرێ و ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی بە ناو فەرهەنگی که یەکێکه له ئۆرگانەکانی سەر به حکومەتی ئاخوندی ئەڕکی بڵاوکردنەوه و پەرەپێدانی ئاشکرای گەوره خوازی فارسی به ئەستۆ وەیه. ئه مڕۆکه له ئێراندا،زمان وکولتور و پێناسەی نەتەوەکانی ژێر چەپۆک بونەته کەرەسەی یاری پێکردنی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی بە ناوفەرهەنگی ڕژێمی ئاخوندی. ئەنجومەنی ناوبراو که سیاسەتی سەرەکی ئەو، ئینکار کردنی هەبون و پێناسەی نەتەوه غەیره فارسەکانه، تا ئەمڕۆ چەندین بڕیارنامه یلەو پێناوەدا پەسەند کردون. ئەو پەسەند کراوانه له ڕێگەی کتێبە دەرسیەکانەوه هێنراونەته ناو فەرهەنگی خەڵکانی ئێرانه وه و له شۆردنەوەی مێشکی جیلی گەنجی ئه مڕۆی ئێراندا ڕۆڵی تێکدەرانەی خۆی بینیوه. قه ده غه کردنی ناوه غه یره فارسی و ئیسلامیه کان،له په سه ند کراوەکانی ئەو ئەنجومەنەیه . ئەو ئەنجومەنه خشتەیەکی له ناوه ئیزن پێدراوەکانی له شێوه ی کتێبێکی بچوکدا، داوە بە ئیدارەی امار و تۆمارکردنی بەڵگەنامەکانی ئێران. پەسەند کراوەکانی ئەو ئەنجومەنه بەس بۆ ناو لێنانی منداڵان نیه و دەبێ ناو لێنانی شارەکان، شەقامەکان،شوێنه گشتیەکان،فرۆشگاکان و ناوەندەکانی کارو پیشەش به پێی ئەو ناوانه بن که له خشتەی ناوه ئیزن پێ دراوەکانی ئەنجومەنی ناوبراودا هاتوون. بڕیارنامەی ناولێنانی شارەکان-شه قامه کان وشوێنه گشتیەکان پەسەند کراوی ئه نجومه نی باڵای شۆڕشی بە ناو فەرهەنگی کۆماری ئیسلامیه. ئەو بڕیارنامەیه که له 4 مادده و 14 بەند پێک هاتووه،له کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی بە ناو فەرهەنگی له ڕێکه وتی 9-6-1375 پەسند کراوه، جه خت ده کا که:مادده ی 1 بەندی 5" بە وتەی خۆیان به مەبەستی پاراستن و به هێز کردنی یەکپارچەیی سیاسی و فەرهەنگی وڵات و پاراستنی پێناسەی نەتەوەیی، ناوەکان دەبێ بەس به زمانی فارسی بن.
مادده ی 2 بەندی1 ناولێنانەکان: ناولێنانی ئه وشت وشوێنانه خواره وه دەبەر دەگرن: "شارو،شاروچکەکان،بەندەرەکان،ڕوبارەکان،شەقامەکان،بازاڕوکۆڵانەکان،قوتابخانه و باخچه مناڵیەکان،ناوەندەکانی لێکۆڵەرەوەی زانستی و فەرهەنگیەکان،کۆشکه گشتیەکان،نەخۆشخانه و ناوەنده تەندروستیەکان،سینەماکان و ناوەندەکانی حەسانەوەو و پیاسه کردن وباخ و بێستانەکان،گۆڕه پانەکان،فڕۆکەخانەکان و وێستگەی شەمەندەفەر وپاڵاوگه کان،شوێنه بەرهەمهێنەرەکان،بانکەکان و ناوەنده وەرزشیەکان ،فرۆشگاکان، کۆمپانی و ناوەندەکانی کاروپیشه". پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی بە ناو فەرهه نگی له ڕاستیدا درێژه پێدەرو تەواوکەری پەسند کراوەکانی خولی یەکەمی فەرهەنگستانی زمانی فارسی سەردەمی ڕەزا خان(22ی بانەمەڕی 1314 ساڵیتا 5 ی گەلاوێژی ساڵی 1349)ە که زۆرێک له ناوەندەکانی فەرهەنگی،شارستانی،مێژوویی، وشه و جوگرافیایی ئێران له پێناو ئەم مەبەسته دزێوو نژاد پەرستانەی ڕەزا خان دا گۆڕدران. علی اکبر ولایتی له وتو وێژێکدا لەگه ڵ ڕۆژنامەی کیهان له ڕێکه وتی (9-5-1383 کردویەتی، دەڵێ که "پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان تەنیا ئاڵ و گۆڕی جوگرافیایی ناگرێتەوه بەڵکو له بەرگری ناوەکانیشه، بۆ نمونە پارێزگای خوزستان له جنوبی ڕۆژهەڵاتی ئێران،ناوێکی ئێرانیه و به واتای شوێنی ژیانی نەتەوه ی"خوزه"،به ڵام له دەیەکانی ئەم دواییانەدا بەعسیەکان و عەرەبه ناسیۆنالیستەکان ناوی ئەو پارێزگایەیان کردبۆ"عربستان".
یوسف عزیزی بنی نوسەر و ڕوناکبیری عەرەبی ئێرانی له وڵامی قسەکانی ولایەتیدا نوسیویەتی:"ئاغای ولایه تی جه نابتان سه رەڕای شارەزایی له بواری پزیشکی و کاروباری سیاسی و نێونەتەوەیی، وادیاره شارەزای مێژوش هه یت،به ڵام ئاوا قسانێک له کەسێکی شارەزا یان هۆگری مێژو چاوەڕوان نه کراوه. به تایبەتی ئه وه که جەنابتان ماوه ی 16 ساڵ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتتان به دەستەوه بوو زۆر به ئاسانی ده ستتان به ئەرشیڤی گەورەی مێژویی وەزارەتی دەرەوە ی ئێراندا ڕاگەیشتووه، ئەگەر چاو پێداخشانێکی خێراشتان بەو ئەرشیڤانەدا خشاندبا دەتان دیت که تا پێش ڕەزا خان له هەمو بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەدا ناوی ئەو ناوچەی که ئەمڕۆکه پێی ئەوترێ خوزستان، به "عربستان" هاتووه. بە پێ پێچەوانەی بیرکردنەوەکانی جەنابتان بیرتان دێنمەوه که ناوی"عربستان"ناگەڕێتەوه بۆ ناو لێنانی بەعسی و عەرەبه ناسیۆنالیستەکان و دەیەکانی ئەم دواییه. چونکه بەڵگەنامەکانی وە زارەتی دەرەوه ناوی ئەو ناوچەیه به "عربستان"دەهێنن و پێچەوانەی وتەکانی تۆ دەسەلمێنن، مەگەر ئەوه که هەمو بەرپرسەکانی حکومەتی وکارمەندانی وەزارەتی دەرەوه و هەمو مێژوو نوسەکانی ئێرانی پێش ڕەزا شا به"به عسی و ناسیۆنالیست بزانن. بۆیه ده بینین که وشەی "عربستان"له ئاسەواری فارسی دەورانی پەهلەوی،قاجار،افشار،زندیه،سه فه وییه و تەنانه ت پێش ئیسلامیش(شاپور) هه بووه و له ساڵی 1302 ئه و ناوه گۆڕاوه.
بۆچی ڕژێمی مەلایی ئێران ده ستی داوەتە پەرەپێدان به سیاسەته نژاد پەرستیەکانی دەورانی په هله وی? سیاسەته دژه گەلیەکانی ڕژێمی ئێران هۆی جۆراوجۆری دەکرێ هەبن.بەڵام گرینگترینیان هۆی سەرهەڵدانی بیری مافی چارەی خۆ نوسینی نەتەوه ژێر چەپۆکەکانی ئێرانه. ڕوداوەکانی ئەم دواییانەی کوردستان،خوزستان،بەلوچستان،ترکمن سه حرا وئازەربایجان، نمونەی زەق وبەرچاوی ئەو سەرهه ڵدانانەن. نژاد پەرستەکانی تاران باش هەستیان بەوه کردووە، بۆیه وا وەخۆ کەوتون وله ئەنجام دانی هیچ جنایەتێک دەست ناپارێزن. مه لا سیاسەتمەدارەکان به خەیاڵی خاوی خۆیان دەیان هه وێ پێش ئه وه ی شۆڕشی نەتەوه ماف خوراوەکان بەر بگرێ و ئیتر توانای بەرگری کردنیان له گەڵی نەمێنێت، زمان و فەرهەنگ و پێناسه و مێژووی ئەوان یەک لایی بکه ن و هیچیان بۆ نەهێڵنەوه . بەڵام خۆشبەختانه دەبینین ئیتر پیاده کردنی ئەو سیاسەته چەپەڵەیان له دەست دەرچووه و به پێچەوانە پیاده کردنی سیاسەته نژاد پەرستیەکانیان بۆته هۆی ئەوه ی که نەتەوه خاک داگیر کراوەکان زوتروزوتر له خەوڕابن و پێش له پیادەبونی سیاسەتی پاوانخوازی فارسەکان بگرن. به هیوای ئەو ڕۆژەی که گەله ماف خوراوەکەمان هەرچی زوتر له خەو ڕابێ و هەوری ڕەشی جەور و ستەم و چەوساندنەوه ودواکەوتویی له ئاسمانی کوردستان ڕاماڵێ.
نووسینی: ڕێبوار ئەحمەدزادە
[email protected]سه رچاوه کان:
کنوانسیون حقوق کودک،ترجمه دکترالف ابشار،اعلامیه جهانی حقوق بشر،ترجمه محمدپوینده-عربستان وخوزستان.یوسف عزیزی.شورای عالی فرهنگی وترویج اشکار شوونیزم فارسی،سه بری به همه نی .