گۆڤاری: به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی وه‌رزنامه‌یه‌کی ئازاد و بێلایه‌نه و ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی کورد کاری تێدا ده‌که‌ن که بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دروشمی سه‌ره‌کيی کاره‌کانیانه و به بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی کار بۆ دوارۆژ ده‌که‌ن.
گۆڤاری "به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی" ده‌ست به وه‌شان ده‌کات

ئه‌مڕۆکه ئاڵوگۆڕی زۆر له جیهاندا هاتۆته ئاراوه و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان رۆژ به رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دان و وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییانه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو دةنێن، له‌و نێوه‌نده‌دا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا تووشی گۆڕانێکی زۆر هاتووه و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نديی به کورده‌وه هه‌بێ ده‌توانین ئاماژه به هه‌ندێ خاڵی به‌رچاو بکه‌ین که لایه‌نه نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کانی ئه‌م گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر کورد له‌م ناوچه‌یه هاتووه له خۆ بگرێت:
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی کێشه و ململانێی نێوخۆییان تووشی لێکترازان و له‌تبوون هاتن، و له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ هينانه‌وه سه‌ر کاری مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بؤ سه‌رۆککۆماريی ئێران، فه‌زایه‌کی داخراوی سیاسی باڵی به‌سه‌ر ئێران به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی کێشاوه، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵک به هۆی نه‌بوونی رێبه‌رییه‌کی سیاسی, هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی خۆرسکانه له مه‌یداندا بوون و به‌داخه‌وه حزبه سیاسییه‌کان نه‌یانتوانی داوا و ویستی خه‌ڵک بۆ یه‌کگرتنه‌وه و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی کوردستانی له‌به‌ر چاو بگرن، له هه‌مانکاتیشدا راگه‌یانده‌کانی حزبه‌کان وه‌ک پێویست نه‌یانتوانی به شێوه‌یه‌کی جیددی کار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ن و به روانينێکي ته‌سکی حزبييانه‌وه سه‌یری رووداوه‌کانیان ده‌کرد.
له باشووری کوردستان که ماوه‌ی 19 ساڵه له ده‌ستی دیکتاتۆرییه‌ت رزگار بووه و پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه و له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کوورییه‌کان، گه‌لێک ده‌سکه‌وتی باشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری هاتوونه‌ته دی و، حکومڕانییه‌کی نیمچه سه‌ربه‌خۆی کوردی له باشوور درووست بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی رۆشنبیريی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری کوردستان به‌هێز نه‌بووه و ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌ر زۆر هۆکاریتر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه کار له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وايه‌تيی تاکی کورد بکات، به‌ڵام له پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه له عێراق پێشکه‌وتنه سیاسیی و ئابووری و کۆمه‌ڵاتی و رۆشنبیرییه‌کان به خێرایی له کوردستان په‌ره‌يان سه‌ند و راگه‌یاندنی ئازاد و فه‌زایه‌کی دیموکراتیانه هاته ئاراوه و هه‌ڵبژاردنه‌کان به به‌شداريی خه‌ڵک ئه‌نجام دران و نموونه‌یه‌کی جوانی سیسته‌می دیموکراسیان له ناوچه‌که پیشان دا.
له باکووری کوردستان خه‌باتی مه‌ده‌نی په‌ره‌ی سه‌ند و گه‌لی کورد له باکوور له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا توانيی نزیک به 100 شاره‌وانی بباته‌وه و نوێنه‌رانی کورد بچنه ناو په‌رله‌مانی تورکیا و مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا بخه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه، تا ئه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا به ره‌سمی رایگه‌یاندووه که چاره‌سه‌ری بۆ پرسی کورد ده‌کات و به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌شدا بینیمان که قسه‌ی به‌رپرسانی تورکیا له دروشم به‌ولاوه هیچیتر نییه.
له رۆژئاوای کوردستانیش کورده‌کان به‌ره‌ده‌وام له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریا چه‌وساونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه دراوه له خاک و زیدی خۆیان ده‌ر بکرێن و به‌م حاڵه‌شه‌وه خه‌بات له‌م به‌شه‌ی کوردستانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
کورده‌کانی هه‌نده‌رانیش به‌رده‌وام به دوای چاره‌سه‌ری دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مانه‌وه بوون و له هه‌موو بۆنه و خۆپیشاندانه‌کاندا پشتیوانیان له کوردی هه‌موو پارجه‌کان کردووه و به کاری رێکخراوه‌یی و مه‌ده‌نی هه‌نگاوی جیددیان هاویشتووه.
که واته پرسێک به ناوی پرسی کورد و کوردستان له ئارادا هه‌یه، بۆچی کورده‌کان یه‌کگرتوو نه‌بوون و به سه‌ر چه‌ند وڵات‌دا دابه‌ش بوون? بۆچی پرسی سه‌ربه‌خۆیی پرسێکی قه‌ده‌غه بووه و هه‌میشه کوردان به جودایی‌خواز ناو ده‌بردرێن?
ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری‌تر دێنه ئاراوه که کوردستان بۆچي وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه? ویست و داخوازيی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی چین?
له‌م پێناوه‌دا ئێمه کۆمه‌ڵیک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی کورد به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین کار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ین و به ده‌رکردنی گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییهه‌وڵ ده‌ده‌ین بیر و بۆچوونی هه‌موو لایه‌ک بڵاو بکه‌ینه‌وه و تیشک بخه‌ینه سه‌ر مێژوو و جوغرافیا و زمان و کلتوور و داب و نه‌ریتی کوردستان و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه که تا ئێستاش بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی وه‌رزنامه‌یه‌کی ئازاد و بێلایه‌نه و ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی کورد کاری تێدا ده‌که‌ن که بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دروشمی سه‌ره‌کيی کاره‌کانیانه و به بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی کار بۆ دوارۆژ ده‌که‌ن.
گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو بیر و بۆچوونه ئازاده‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه هه‌بێت و هه‌وه‌ها سه‌کۆیه‌ک ده‌بێت بۆ کاری هاوبه‌شی کوردستانیان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا.
گۆڤارەکە ئاراستەی نەتەوەیی دەبێت ، بەڵام دژی هەرجۆرە دەمارگرژی و ناسونالیسمی بەرچاوتەنگانە دەوەستێتەوە کە بە هەست و نەستەوە بیانەوێت سنوورەکانی رێزلێنانی مرۆڤی بشکێنن. ئامانجی گۆڤارەکە هەوڵدان و کارکردنە لەپێناو سەلماندن و پاراستنی مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەیەک کە بە مافدارترین و گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتی دونیا پێناسە دەکرێت، هەوڵدانێک لە جوارچیوەی پاراستن و ڕێزلێنان لە جیاوازیە نەتەوەیەکانی لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەو نەتەوانەی کوردستانیان تێدا دابەشکراوە. گۆڤارەکەمان بە هیچ شێوەیەک رێگای سوکایەتی بە هیچ نەتەوەیەک نادات و دژی هەرجۆرە دەمارگرژیەک بە توندی دەوەستێتەوە .
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییداوا له هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و خوێندکارانی کورد ده‌کات نووسینه‌کانیان بنێرن بۆ ئیمه‌یلی
[email protected]، و ئێمه وه‌کوو ستافی گۆڤار هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره سیفری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییبه جوانتیرین شێوه بکه‌وێته به‌رچاوی خوێنه‌ری کورد و بۆشاییه‌کی گه‌وره له میدیای کوردی پڕ بکاته‌وه و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی و باوه‌ڕپێکراو.
چاوه‌ڕوانی هاتنی به‌رهه‌مه‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌ین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره سفر تا ڕێکه‌وتی ٥/٧/٢٠ ١٠
ده‌ستی هاوکاری هه‌موو لایه‌ک ده‌گوشین و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین.
[email protected]www.serbexo.com
ستافی گۆڤاری "به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
12 ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ کوردی
2/6/2010