هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز زۆرم پێخۆش بوو که ئه‌م جاره‌ش وه‌ک جارانی پپێشوو تر له نزیکه‌وه له‌ه‌گه‌ڵتان به‌شدار بم و کۆنگره‌که‌تان لێ پیرۆز بکه‌م، به‌ڵام مخابن ئه‌م جاره به هۆی ئه‌رکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ناتوانم له
نامه‌ی عارف باوه‌جانی: بۆ به‌ڕێز دوکتۆر کورمانج گوندی سه‌رۆکی که‌ی ئین سی له ئه‌مریکا،

زۆر به‌ڕێز کاک دوکتۆر کورمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتیمانی کورد له باکوری ئه‌مریکا.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی گشتی که‌ی ئین سی .
خوشک و برا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانم، سه‌ره‌تا به ناوی خۆم و گشت هاوبیرانمه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌م به بۆنه‌ی به‌ستنی بیست ودووه‌مین کۆنگره‌تان. هیواخوازم که ئه‌م کۆنگره‌شتان وه‌ک جاران سه‌رکه‌وتوو پڕ ده‌ستکه‌وتی بیری نه‌ته‌وه‌یی بێت.
سوپاسی زۆرتان ئاراسته ده‌که‌م بۆ بانگهێشتن کردنی من بۆ به‌شداری کۆنگره‌تان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز زۆرم پێخۆش بوو که ئه‌م جاره‌ش وه‌ک جارانی پپێشوو تر له نزیکه‌وه له‌ه‌گه‌ڵتان به‌شدار بم و کۆنگره‌که‌تان لێ پیرۆز بکه‌م، به‌ڵام مخابن ئه‌م جاره به هۆی ئه‌رکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ناتوانم له نزیکه له‌گه‌ڵتان بم، به‌ڵام من هه‌میشه خۆم به پشتیوان و یارو یاوه‌ری ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانپه‌روه‌ر ده‌زانم، تکایه دۆستایه‌تی ئێمه بۆ هه‌میشه قبووڵ بفه‌رموون.
به‌و هیوایه هه‌واڵی دڵخۆشکه‌ر له کۆنگره‌که‌تان ببیسمه‌وه.
هاوبیرانی به‌ڕێزم داواتان لێده‌که‌م که وه‌ک کۆنگره‌ی نیشتیمانی کورد دیسانه‌وه له هه‌وڵی ئاشتکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی کوردستان به گشتی و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به هیمه‌تی ئێوه‌ی خه‌مخۆره جۆره لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک دروست ببێت.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناوه کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا.
شاد و سه‌رکه‌وتووبن
براو هابیرتان
عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٩ ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی. ٣٠ -٥-٢٠ ١٠ ی زاینی .