به ده‌یان هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون. هه‌روه‌ها به هه‌زاران له گیانله‌به‌رانی سه‌رچاوه‌ی ژیانی خه‌ڵکی کۆیستان و لادێنشینی کوردستان گیانیان له ده‌ست داوه. به ده‌یان کێڵگه و باخ و بۆیستانی هاووڵاتیان و به‌رهه‌می زه‌حمه‌تی ساڵێکیان سووتێندراون.
تۆپبارانی به‌رده‌وامی هێزه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه ده‌که‌ین

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو !
کۆرو کۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌کانی جیهانی !
هه‌روه‌ک ئاگادارن که هێزه‌کانی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی ئێران وه‌ک پێشه‌ی هه‌میشه‌ییان ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌که دیسانه‌وه به‌رده‌وام و زۆر به تووندی ده‌ستیان داوه‌ته تۆپبارانکردنی ناوچه و کۆیستانه‌کانی سنووری ده‌ستدروستی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی کوردستان، و ژیان و ئارامی وئاسایشی له هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانیان بێزار کردوه.
له‌و ماوه‌دا به ده‌یان هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون. هه‌روه‌ها به هه‌زاران له گیانله‌به‌رانی سه‌رچاوه‌ی ژیانی خه‌ڵکی کۆیستان و لادێنشینی کوردستان گیانیان له ده‌ست داوه. به ده‌یان کێڵگه و باخ و بۆیستانی هاووڵاتیان و به‌رهه‌می زه‌حمه‌تی ساڵێکیان سووتێندراون.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به توندیی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گونده‌کان و گوندنشینانی ناوچه سنورییه‌کان ده‌که‌ین، گشت بیانووه‌کانی ئێران بۆ ئه‌م تۆپبارانه دوورن له ڕاستی و ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێکدانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه، و دیاره چاویان به‌و ده‌ستکه‌وتانه هەڵنایه‌ت که له هه‌رێمی کوردستان به‌دی هێنراون.
داوا له گشت کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی ده‌که‌ین که داوا له رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن هەرچی زووە ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ستینرێت و قه‌ره‌بووی جوتیاران و گوندنشینە زیانلێکه‌وتووه‌کان بکرێته‌وه.
ئێمه وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ هه‌ڵویستی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئاست ئیدانه‌کردنی ئه‌و کرده‌وانه‌ی ئێران، هاوکات ڕه‌خنه‌مان له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراق له به‌غدا ده‌گرین، و هەڵوێستی بێده‌نگیان له‌م کرده‌وانه‌ی ئێران دووره له پرینسیپی پێکه‌وه ژیانی کوردستانی بنده‌ستی ئێراق و ناوچه‌کانی دیکه له ئێراقێکی فیدراڵ‌دا، و بگره شک وگومانیش دروست ده‌کات.
ڕسوایی بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، واته ڕێژیمی دژی ئاشتی و دژی ئازادی و دژی ئارامی ژیانی خه‌ڵک.
داگیرکارانی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
[email protected] www.psk2006.org www.psdkurdistan.org .
١٦ ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی ٦-٦-٢٠ ١٠ ی زاینی.