سایته‌که‌مان به تووندی له لایه‌ن گروپێکی ئێرانی هاککرا. پاشان زۆر به په‌له له لایه‌ن کادیرانی به توانایی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی له ڕیزه‌کانی پ س ک توانیان پلانه‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و سایته‌که به گه‌ر بخه‌نه‌وه.
له یه‌ک مانگدا ٣ جار ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هاککراوه !
نه‌یارانی گه‌لی کورد به‌رده‌وام له هه‌وڵی دروستکردنی کۆسپن بۆ هه‌ر شێوه خه‌باتێکی کورده‌واری، ڕاگه‌یاندن له ته‌کنۆلۆژیایی نۆی یه‌کێکه له ئاسانکارییه‌کانی جیهان، که ئێمه‌ی کوردیش تا ڕاده‌یه‌ک توانیومانه له‌و ته‌کنۆلۆژیایه که‌ڵک وه‌رگرین، هه‌روه‌ک ده‌بینن که به هه‌زاران سایتی کوردی هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیاتر نه‌یارانی کوردی بێزار کردوه.
سایتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که له مانگی ٢ی ساڵی ٢٠ ٠ ٦ ده‌ستی به وه‌شان کردوه. له ماوه‌ی ئه‌م ٤ ساڵه‌دا خزمه‌تێکی زۆری به ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی کردوه، هه‌ر له ٣ مانگی سه‌ره‌تایی ده‌ست به کار بوونی سایته‌که‌مان به تووندی له لایه‌ن گروپێکی ئێرانی هاککرا. پاشان زۆر به په‌له له لایه‌ن کادیرانی به توانایی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی له ڕیزه‌کانی پ س ک توانیان پلانه‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و سایته‌که به گه‌ر بخه‌نه‌وه. به‌ڵام دیسانه‌وه ( ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانwww.psk2006.org ) بۆجاری سێهه‌م له ماوه‌ی مانگێکداهاککراوه و چه‌ند خولک یا چه‌ند کاتژمێر کاری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ڕاگیراوه.
دیاره که هاککه‌ران که‌سانێکن که ئایانه‌وێ بیری سه‌ربه‌خۆیی بکه‌وێته نێۆ خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
به خۆشییه‌وه و به هیمه‌ت وتوانا به‌هێزه‌کانی کادیره‌کانی کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، توانیمان له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا تێکده‌ران بدۆزینه‌وه، که پێکهاتوون له کۆمه‌ڵێک تورکی شۆڤینیست له ئه‌نقه‌ره‌وه. ئێمه ئاگاداری کۆمپانیای خزمه‌تگوزاری خۆمان کردوه، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داینه‌وه که ئه‌و گروپه تورکن وله ئه‌نقه‌ره‌وه هه‌وڵی هاککردنی (Server) که‌ی ئه‌وانیشیان داوه.
ئه‌و گروپه هه‌وڵیانداوه ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه دوژمنکاریه‌یان بخه‌نه پاڵ پارتێکی شۆڕشگێری باکووری کوردستان، و وێنه‌ی سه‌رۆکێکی باکوری کوردستانیان خستبووه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و پارته کوردستانیه تۆمه‌تبار بکه‌ین.
به‌ڵام ئێمه باش له‌وه تێده‌گه‌ین که ئه‌وان هه‌میشه له هه‌وڵی تێکدانی یه‌کڕیزی هێزه کوردستانیه‌کانن. ئه‌مه‌ش بۆ دروستکردنی ئاژاوه‌و ناکۆکیه له ناو ڕیزی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازی گشت کوردستاندا،
داوا ده‌که‌ین که هه‌ر سایتێکی دیکه‌ی کوردی که تووشی حاڵه‌تی ئاواده‌بێت، زۆر به وریاییه‌وه هه‌ڵس و که‌وت بکات.
له کۆیاییدا ده‌ستخۆشانه بۆ کادیرانی ماندوونه‌ناسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ین. که نه‌یان هێشتووه پلانی نه‌یاران سه‌ربگرێت.
نه‌مان و ڕسوایی بۆ نه‌یارانی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ.
١٧ جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان