با له ساڵیادی خۆپێشاندان ومانگرتنی گشتیی ئێران‌دا، ڕێگا نه‌ده‌ین ڕۆڵه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببنه قوربانی مه‌به‌ستی لایه‌نێکی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کوردستانیانی تێکۆشه‌ر و وڵاتداگیرکراو:
هه‌روه‌ک ئاگادارن ساڵی پێشوو، له سه‌ر ئاکامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه سیناریۆیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆپێشاندان و تووندوتیژی له نێۆ لایه‌نه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ری هه‌ڵدا. له شاره‌کانی ئێران به سه‌دان که‌س کوژران و برینداربوون، و به سه‌دان که‌سیش ڕاپێچی به‌ندیخانه کران، مخابن له‌و خۆپێشاندانانه‌ش چه‌ندین کوردی ڕۆژهه‌ڵات که بۆ خۆێندن و کار ڕۆشتبوونه شاره‌کانی ئێران له‌و خۆپێشاندانانه شه‌هیدکران. و به ده‌یان کوردیش ڕاپێچی به‌ندیخانه کران.
ئێمە هه‌ر ئه‌و کاته روونمان کردەوە کە نیشانه هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئیعتیرازانه به‌ره‌و جۆرێک له ڕه‌وواندنه‌وه وکه‌مبوونه‌وه ده‌چن وه‌ک له فره‌تربوون و سه‌رانسه‌ریبوون. هاوکات ڕوونمان کردبووه‌وه، که بۆ گه‌لی کوردی بنده‌ستی ئێران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی تێدا نییه.
خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازی لە کوردستان هه‌میشه به‌رده‌وام بووه و ئامانجه‌کانی ڕوونە، وێرای خه‌بات له پێناو کوردستانێکی دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا هه‌میشه ڕێز لە ئێرانیەکان و داواکارییە دیموکراتیەکانیان دەگرن و بە پێی توانا یارمەتیان داوه‌ن وده‌ید‌ەن، بەڵام پرینسیپگەلی خەباتی ئازادیخوازیی کوردستانی لەگەڵدا تێکەڵ ناکەن وبێ هیچ تەعاروف و شاردنەوەیه‌ک واز له ماف و ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانیان نا‌هێنن، و ئاڵای کوردستان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئاڵاکانی دیکه به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که پێکهاتووه له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، له ساڵی پێش و به هه‌ستکردن به پاراستنی کوردستانیان له کێشه‌یه‌ک که هێچ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌له‌که‌مان تێدا نییه، هه‌ڵویستی دروستمان ده‌ربڕی و داوامان کرد که له‌و خۆپێشاندانانه به‌شداری نه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌که‌ونه به‌ر هێرشی ده‌رندانه و بێبه‌زییانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان.
هه‌روه‌ها له یادی یه‌کساڵه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌داجارێکی دیکه وبه پێی هه‌ڵسه‌نداندنێکی دروست و زانستیانه، داوا له ڕۆڵه‌کانی کوردستانی بنده‌ستی ئێران ده‌که‌ین، که به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و جۆره خۆپێشاندانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ناحێکی تایبه‌ت به کۆماری ئیسلامی ئێران‌دایه، به‌شداری نه‌که‌ن.
با ئێمه‌ی کورد له‌جۆره خۆپێشاندانێک به‌شداری بکه‌ین و گیانی خۆمان بخه‌ینه مه‌ترسی که ئاکامه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ناحێکی داگیرکه‌ردا بێت، که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت له‌وانی دیکه خرابتر ده‌بێت. ئه‌زموونه‌کانی مێژوو هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارێتی ٣٠ ساڵه‌ی ئه‌و جه‌ناحه‌ی که ئیستا خۆیان به فریشته‌ی مافخوراوان ده‌زانن، پێمان ده‌سه‌له‌مێنن که ئه‌وانه هه‌میشه مۆره‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێژیمه بوون، شۆینده‌ست و کرده‌وه‌کانیان ئاشکرا و ڕوونه.
ئەوە گرینگە کە هەمووان لە پرینسیپی سیاسیی ئێمە سەبارەت بە ڕووخانی ڕژیم تێبگه‌ن.
یەک: ئێمە لەگەڵ وەدەرنانی سپای داگیرکەرداین، نەک ڕووخانی لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات وهاتنه سه‌رکاری لایه‌نی دیکه‌ی حکومەت، چونکە رووخانی حکومەت حەتمەن بەو مانایە نایەت کە سپای داگیرکەر لە وڵات دەچێتە دەر، هه‌ر وه‌کۆ له سه‌رده‌می رۆخاندنی حکومه‌تی پاشایه‌تی له ئێران ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا، مۆڵگاکانی سپای داگیرکه‌ر له کوردستان هه‌ر مانه‌وه.
دوو: ئێمه داوا ده‌که‌ین که خه‌ڵک بۆ ڕاپه‌ینی سه‌رتاسه‌ری دژی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر له سه‌ر خاکی کوردستان به‌شداری بکات، بۆ هاوکاری لایه‌نێک یا چه‌ند لایه‌ن بۆ ڕوخانی ڕێژیم به مه‌رجێک ده‌بێت که بزاننین دەستکەوتی گەلی ئێمە کامانە دەبن. به وته‌ی هیندێک لایه‌ن که گوایا “با جارێ بیڕووخێنین، پاشان له‌سه‌ر مافی کورد قسان دەکەین”. ئه‌م جۆره لێدوانانه داوێکە که نابێت خه‌ڵکی کوردستان چیتر پێی زه‌ره‌رمه‌ند بن. ئیمە دڵنیاین که لە که‌ش و هه‌وای ئانارشیستییدا تەنها و تەنها بازنە شەخسی و بازرگانە سیاسیەکان قازانج دەکەن، هاوکات کە شایەد بە ملیۆن گیانی مرۆڤ لەسەر کوردستان و ئێرانیان بکەوێت.
ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌سلیم به قه‌ده‌ر و ئه‌جێندای شاراوه و خواستی ئێرانچیه‌تی ناکه‌ین، ئێمه داوا ده‌که‌ین کوردستانیان درێژه به‌خه‌باتی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام خۆیان به‌و خۆپیشاندانانه‌وه نه‌به‌ستنه‌وه که به‌تایبه‌تی له تاران، و یەک دوو شاری دیکە لیرە و لەوێ ده‌بینرێت،. ئێمە دەبێت لە سەداسەد بزانین ئەوی پێی دەگوترێت بزووتنەوەی سەوز کێن، و پێڕەووپرۆگرام و ئەجێندا و کارەکانیان کامانەن. دەبێت بزانین خەڵکی کوردستان چ قازانجێک دەکەن. ئێمە کار بۆئەوە ناکەین ناوی سه‌رۆک کۆمارێک و چەند وەزیر و چەند کارمەندێک بگۆردرێت. هەروەها کار بۆ ئەوە ناکەین کە سەوزێکی تۆختر یان کاڵتر لە بازنەی حکومەتی فەقێ بێتە سەر کار.
کاری باش، بە ئەقڵی باش و بە ئەجێندای ڕوون ئەنجام دەدرێت!
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه که هه‌رچییه‌ک ببێت باببێت، یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دیموکراتی بێت باشتر ده‌بێت (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئەوە وایش بێت. زۆر له هه‌ڵه‌دان). ئێمه نازانین چ ده‌بێت و ئه‌و وه‌زعه ده‌توانێت چۆن بشکێته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ کوردستان. پاش ئه‌وه‌یش زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌ن له ناوخۆدا دیموکراسیین، به‌ڵام له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دیکه داگیرکه‌رن. به‌ریتانیا و ئیسپانیا و ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و تورکیا له‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه‌ن. واته مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به دیموکراتیی بگات نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ئازاد ده‌بێت یان ئازاد ده‌کات. له حاڵه‌تی ئێستای ئێران‌دا به‌ره‌و دیموکراسیی ڕۆیشتن له‌وه ئاڵۆزتره که هه‌ندێک لایه‌ن هاسانی ده‌که‌ن. به‌ره‌و دیموکراسیی ڕۆیشتنی ئێران چه‌ندیش باش بێت ئێمه‌ی کوردستانیی ده‌بێت ئیتر ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌که‌ین به قوربانیی ئه‌و ڕێبازه که مه‌رج نییه ده‌ستکه‌وتی بۆ کورد تیادا بێت.
هەر ئێستا دەبینین کە تورکەکان ”کەشتی ئاشتی“ بۆ غەزە بەڕێ دەکەن، بەڵام بەرانبەر بە کوردستان کە هەر بەردهاوێژێک لە تورکیاوە دوورە و بە پێی جوگرافیای ئێستا بەشێکیشە لێی، نەک هەر داگیرکەرن، بەڵکو میلیتاریست و فاشیستیشن.
له‌به‌رئه‌وه پشتگیری کورد بۆ خۆپیشاندانی ناو تاران و ده‌وروبه‌ری یان بۆ ئێران ته‌نها کاتێک له جێی خۆیدا ده‌بێت که بزانین کێ چی ده‌وێت و چۆن ئەو هاوکارییە ئەنجام بدەین. ئەمە بە ئەقڵی کوردستانیبوون و سەربەخۆیخوازیی ئەنجام دەدرێت. لە توانا و لە هیزی ناسەربەخۆیخوازان و فرسەتتەلەباندا نییە و نابێت. ئه‌وه گرینگه هه‌موو کوردستانیه‌کی نیشتیمانپه‌روه‌ر که به ڕاستیی پشتگیریی له ئێرانیان بۆ دیموکراتیی و پلورالیزم ده‌کات به قسه‌ی ڕۆمانسیی و زل و قه‌به فریو نه‌خوات و تاک و کۆمه‌ڵیش بزانن هه‌نگاو ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که ده‌ستکه‌وتی لێبکه‌وێته‌وه.
بەو شێوەیە لە ساڵیادی درێژەی حکومەتێکی نوێ لە کۆماری ئیسلامی‌دا، خۆمان روون دەکەینەوە:
یه‌که‌م: ئێمە باوه‌ڕمان به‌وەیە کە کوردستانیان شێوە و شێوازی خەبات بە پێی بارودۆخی خۆیان هەڵبژێرن، نەک لایەنگەلی دیکە لە ژێر پروپاگەندەی سیاسیی‌دا شێوەی دیکەی بەسەردا بسەپێنن، کە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە ئامانج و دەستکەوتەکانی نەکات.
ڕژێمی دڕنده‌ی کۆماری داگیرکەری ئیسلامیی هەمیشە بۆ چاوترساندن و پاسیڤکردنی لایەنانی دیکە لە ئێران بە کوشتن و بڕین لە کوردستانەوە دەست پێ دەکات. تازە مانگێک بە سەر کوشتاری شیرین عه‌له‌مهولیی، فه‌رهاد وه‌کیلیی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌رییان و مه‌هدی ئیسلامی‌یان، تێ دەپه‌ڕێت. نەتەوەی بندەست هەمیشە یەکەم و گەورەترین قوربانییە.
دووهه‌م: داوای ڕاسته‌قینه‌ی کوردستانیان خۆنه‌به‌ستنه‌وه‌یه به شه‌ڕی موسه‌وی و ئه‌حمه‌دینه‌ژاده‌وه، و بە بیرگەلی ناسەربەخۆیخوازیی و ناکوردستانییەوە.
سێهه‌م: هه‌مووان ده‌زانن که خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان هه‌میشه سه‌نگه‌ری ئازادگانی ئێرانیش بووه. ئێمه ده‌ڵێین: نا بۆ داگیرکه‌ریی، نا بۆ تۆتالیتاریی، نا بۆ حکومه‌تی ئایینی و مه‌زهه‌بی، نا بۆ ئیستبیداد و وه‌حشیگه‌ریی و خه‌فه‌قان. کوردستانێکمان دەوێت که دانیشتووانی کوردستان بەڕیوەی ببەن، هەر کوردستانیان پاسەوانی ناوخۆ و پارێزەری سنوورەکانی بن و حکومەتێکی هەبێت بێت کە دیموکراتیک و دادوەر بێت.
هێز‌ی داگیرکا‌ر له کوردستان بۆ ده‌ره‌وه!
هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵە ــ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان www.psdkurdistan.com
پارتی سەربەستیی کوردستان www.psk2006.org
٢٠ ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی ١٠ /٦/٢٠ ١٠