شایانی باسه که ٥ ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌موویان ده‌نگی به‌ڵییان بۆ ئه‌و سزایه دابوو. له‌و بڕیاره نۆێیه‌دا گه‌مارۆ ده‌خرێته سه‌ر زیاد له ٤٠ کۆمپانیای گه‌وره‌ی ئێرانی که له جیهاندا کار ده‌که‌ن. بریتین له کۆمپانیاو بانکه‌کانی تایبه‌ت به سوپای پاسداران،
بڕیارێکی سزادانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران په‌سندکرا.

تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پسک:
ئه‌مڕۆ ٤ شه‌ممه ١٩ ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی ٩-٦-٢٠ ١٠ ی زاینی. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به ١٢ ده‌نگی به‌ڵێ و ٢ ده‌نگی نا و ١ ده‌نگی بێده‌نگی ( بێلایه‌نی )، چواره‌مین بڕیاری سزادانی بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ٤ ساڵدا په‌سندکرد.
٢ ده‌نگه ناڕازیه‌که بریتی بوون له هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی تورکیا و به‌رازیل و ده‌نگی بێده‌نگه‌که‌ش لوبنان بوو.
شایانی باسه که ٥ ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌موویان ده‌نگی به‌ڵییان بۆ ئه‌و سزایه دابوو.
له‌و بڕیاره نۆێیه‌دا گه‌مارۆ ده‌خرێته سه‌ر زیاد له ٤٠ کۆمپانیای گه‌وره‌ی ئێرانی که له جیهاندا کار ده‌که‌ن. بریتین له کۆمپانیاو بانکه‌کانی تایبه‌ت به سوپای پاسداران، کۆمپانیانی دروستکردنی که‌ره‌سه‌ی نیزامی، به تایبه‌ت دروستکردنی موشه‌ک و گوازتنه‌وه‌ی موشه‌ک بۆ هه‌ر شۆینێک، هیندیک له پاپۆرانی گوازتنه‌وه‌ی بار بۆ ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌و بڕیاره وا هاتووه که مافی کۆنترۆڵ کردنی هه‌موو جۆره بارێکی ئاسمانی و ده‌ریایی بۆ ئێران بکرێت.
١٩ ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٠ ی کوردی ٩-٦-٢٠ ١٠ ی زاینی