کوردستانی - په‌رله‌مانی کوردستان له باره‌ی ده‌ستدرێژه‌کانی ئێران یاداشێتکی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد
PNA- په‌رله‌مانی کوردستان
خۆشحاڵین به‌ناوی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق -ه‌وه، گه‌رمترین سڵاوتان ئاراسته بکه‌ین و له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئاگاداراتان بکه‌ینه‌وه که به‌کۆی ده‌نگ له دانیشتنی نائاسایی رۆژی 8/6/2010 دا ده‌ری برإیوه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌ی ئه‌و
کوردستانی - په‌رله‌مانی کوردستان له باره‌ی ده‌ستدرێژه‌کانی ئێران یاداشێتکی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد
PNA- په‌رله‌مانی کوردستان له باره‌ی ده‌ستدرێژه‌کانی ئێران یاداشێتکی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد و تیایدا داوا له ده‌کات به‌زووترین کات هه‌وڵی راگرتنی ئه‌م کاره دوژمنکارییه بده‌ن و هێزه‌کانی ئێران ناچار بکه‌ن پاشه‌کشه بکات و قه‌ره‌بووی لێقه‌وماوان بکاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی کوردستان که به‌کۆی ده‌نگ له دانیشتنی نائاسایی رۆژی 8/6 ده‌ری برإیوه، سه‌باره‌ت به‌بۆردومانی ناوچه سنووریه‌کانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران
خۆشحاڵین به‌ناوی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق -ه‌وه، گه‌رمترین سڵاوتان ئاراسته بکه‌ین و له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئاگاداراتان بکه‌ینه‌وه که به‌کۆی ده‌نگ له دانیشتنی نائاسایی رۆژی 8/6/2010 دا ده‌ری برإیوه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌رإه‌شانه‌ی که دووچاری ئاسایش و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه، له‌ئاکامی بۆردومانی ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، که ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌م بۆردومانه که ناوچه‌کانی سه‌ر به‌قه‌زای چۆمان له‌پارێزگای هه‌ولێر و قه‌ڵادزێ له‌پارێزگای سلێمانی به‌قووڵایی 15 پازده کیلۆمه‌تر گرتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌زاندنی سنووری نێوده‌وڵه‌تی به‌قووڵایی 2 دوو کیلۆمه‌تر، خۆی له‌خۆی دا هه‌رإه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و زیادبوونی باری ناسه‌قامگیری له عێراق و دروستبوونی ته‌نگژه له ناوچه‌که به‌گشتی.
ئه‌م ته‌عه‌دایه‌ی که هیچ جۆره پاساوێکی بۆ نیه ژماره‌یه‌ک شه‌هید و برینداری سڤیلی لێکه‌وتۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش له ناوچه‌کانی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون و بۆته هۆی له‌ناوچوونی کێڵگه و مه‌رإ و ماڵاتیان و بارێکی پرإ له‌ترس و تۆقاندنیشی له‌نێوانیان په‌یدا کردووه، سه‌ره‌رإای پیسبوونی ژینگه‌ی سروشتیی ناوچه‌که.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته، به‌پێی بنه‌ماکانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌کاری دوژمنکاری ده‌ژمێردرێت و پێشێلکردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی به‌تایبه‌تی رێکه‌وتننامه‌کانی (ژنێڤ)ی ساڵی1949، هه‌روه‌ها پێشێلکردنی میساقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاکی عیراق.
به‌مه‌ش پێویست ده‌کات کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌زووترین کات هه‌وڵی راگرتنی ئه‌م کاره دوژمنکارییه بده‌ن و هێزه‌کانی ئێران ناچار بکه‌ن پاشه‌کشه بکات و قه‌ره‌بووی لێقه‌وماوان بکاته‌وه.
ئه‌م ده‌ستدرێژییانه له‌کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێن، که عێراق هێشتا له‌ژێر حوکمه‌کانی به‌ندی حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دایه و ئه‌مه‌ش به‌رپرسێتیی یاسایی ده‌خاته سه‌رشانی ئه‌م رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له کاربکات بۆ کۆتایی هێنان به‌و دۆخه مه‌ترسیداره.
داواش له حکوومه‌تی عێراقی ده‌که‌ین ( به‌تایبه‌تیش به‌رێزان سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه) ، که ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه بکه‌ن و ئه‌رکی به‌رپرسێتی ده‌ستووریی و یاسایی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ بۆ به‌رگرییکردن له‌سنووری عێراقی فیدراڵ و پاراستنی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ت و سامانیان و کارکردن بۆ په‌یرإه‌وکردنی هه‌موو فشارێکی دیپلۆماسیی چرإ و به‌رده‌وام له‌سه‌ر حکوومه‌تی ئێران بۆ وه‌ستاندنی کرده‌وه دوژمنکارییه‌کانی و به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بۆ خستنه‌رإووی ئه‌و بابه‌ته و وه‌رگرتنی ئیجرائاتی پێویست بۆ کۆتایی هێنان به‌م ته‌عه‌دایانه.
هه‌روه‌ها داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌که‌ین به په‌له به‌و ئاراسته‌یه کار بکات که به‌فه‌رمیی داوا له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێران بکات، کۆتایی به‌و ته‌عه‌دایه بێنێ و له زه‌ره‌ر و زیانی کاره‌کانیان و ئاکامه‌کانی ئاگاداریان بکه‌نه‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا، داوا له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان “ عێراق ده‌که‌ین که هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بخاته گه‌رإ و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق کار بکات بۆ کۆتاییهێنان به‌م کرده‌وه دوژمنکارییانه و به‌هاناوه هاتنی به‌په‌له‌ی لێقه‌وماوان.
داواش له‌حکوومه‌تی ئێران ده‌که‌ین، ئه‌م ته‌عه‌دایانه رابگرێت، چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌ردوولا نییه و ده‌بنه هۆی زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
له‌کۆتایشدا داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین پشتیوانی گه‌لی کوردستان بکه‌ن، بۆ کۆتاییهێنان به‌م تراجیدیایه‌ی که خه‌ڵکی سڤیلی بێ‌تاوان ده‌بنه قوربانی.
به‌رێزان. دووباره ئه‌م هه‌له به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانین رێز و سڵاوتان ئاراسته بکه‌ین.
د. که‌مال که‌رکووکی
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
9/6/2010
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌فه‌رمیی ئاراسته‌ی گشت ئه‌م لایه‌نانه ده‌کرێت
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق
ئایه‌تولڵا العوزما عه‌لی سیستانی
عادل عبدالمهدی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق.
تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق.
دکتۆر نوری المالیکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
دکتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
بان کی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رإێمی کوردستان.
کۆنگره‌ی ووڵاتانی ئیسلامی
کۆمکاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی
دکتۆرر عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران
سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌کانی جیهان.
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا
هه‌ردوو کوتله‌ی دیموکراتی و کۆماری کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا
سه‌رۆکی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق
باڵیۆزخانه و کونسوڵگه‌ری ووڵاتان له‌عێراق و هه‌رێمی کوردستان
2010-06-11 09:06:05
15 ساڵ و 8 مانگ و 18 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان