ووتوێژ سایتی "لاوان" له‌گه‌ڵ به‌رێز "عارف باوه‌جانی" سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
مێژووی ناردن : Friday, June 11 @ 08:46:37 UTC
لاوان: بۆ په‌ره‌پێدان به پرسه جۆراوجۆره‌کانی رۆژ، سایتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر حه‌وتوو جارێک له سه‌ر پرسه نێوخۆییه‌کانی کوردستان و، ئێران و جیهان دیمانه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌م دیمانه‌یه له سایتی www.lawan.com دا بڵاو ده‌کرێته‌وه هیوادارین که وه‌ڵامده‌رێکی تازه و گونجاو بێ بۆ خوێنه‌رانی هێژا.
دیمانه: ئایه‌ت مرادی فه‌ر
له درێژه‌ی وتووێژه‌کانماندا پرسیاری ئه‌مجاره‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ده‌که‌ین.
1 “ له‌م دوایانه‌دا ئامارێکی دیاریکراو سه‌باره‌ت به رێژه‌ی چوونه سه‌ری هێڵی بێ‌کاری له ئێران‌دا بڵاوکرایه‌وه که زیاتر له چه‌ندین میلیۆن له خه‌ڵکی ئێران بێکارن. یه‌کێک له نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ره‌وتی رێفورمخواز له مه‌جیلیس دا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له وڵات هه‌ر به‌و شێوه‌یه رێژه‌ی بێ‌کاری بچێته سه‌رێ له داهاتوودا قه‌یران بۆ وڵات ده‌خولقێنێ هۆکاری چوونه سه‌ری ئه‌م رێژه‌یه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه، روانگه‌تان له‌و باره‌یه‌وه چییه.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی ڕێژیم ئه‌وه بووه که له ئێران و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵک که‌م ده‌ست و موحتاج بیت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن له ڕێگه‌ی مادییه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ هاوکاری ڕێژیم ڕاکێشن. ئه‌وانه هه‌رگیز له فکری ئاسانکاری ژیانی خه‌ڵکی ئێران و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان نه‌بوون، به‌ڵام جاران ده‌یانتوانی به پاره و ته‌ماحی ماڵی و پێدانی ده‌سه‌ڵات ومه‌سوولیه‌ت تا ڕاده‌یه‌ک خه‌ڵک فریو بده‌ن، به‌س ئیستا که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات و فرت و فێڵیان له سه‌ره‌وه‌ی ٣١ ساله، نه‌وه‌ی تازه و هۆش و بیری تازه فریویان ناخوات، بۆیه ده‌بینین که‌وتوونه‌ته ژێر فشارێکی زۆری ناوه‌کی و ده‌ره‌کییه‌وه. ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه که مایه‌ی بێپلان و فرت و فێڵی ٣١ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه، ئیستا بووته کۆسپێکی گه‌وره واته ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵیان.
من لێره‌دا پێم خۆشه ئاماژه به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌م، هه‌ر له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئامارێک له شاری کرماشان بڵاوکراوه‌ته‌وه، که له‌و شاره مه‌زنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ژماره‌ی بێ‌کاری له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شاره‌کانی ئێرانه. ئا لێره‌دا سیاسه‌تی دژه کورد و دژه کرماشان ڕوونه، رێژیم باش ده‌زانێت که کرماشان شارێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له سه‌ره‌وه‌ت و سامانی کوردستانییه‌وه، بگره پایته‌ختی دوا ڕۆژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه، بۆیه به ته‌واوی پلانی ئه‌وه‌یه که ڕێگه‌ی بێ‌کاری و موعتادکردن و لێدانی زمانی کوردی و به فارسی کرنیه‌وه، له بواڕی ڕه‌وانییه‌وه وا له خه‌ڵک بکات شانازی به کوردستانی بوونی کرماشانه‌وه نه‌که‌ن، ڕێژیم کرماشان وه‌ک که‌رکوکی ئیستای باشور ده‌بێنێت بۆیه به ته‌واوی له پلاندایه بۆی. سیاسه‌تی ئه‌م ڕێژیمه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له حاڵه‌تی هه‌ژاری وبێئاگای بژین وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێتی تاڵه‌بانه‌کانی ئه‌فغانستان، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له بواری ئابوری و هۆشیارییه‌وه پۆشته بێت، هه‌رگیز ته‌حه‌مولی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئه‌وان ناکات، که ده‌شبینین ڕۆژانه چه‌نده ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه و چه‌نده‌ش خه‌ڵک سه‌رکوپ ده‌کرێت به مه‌رگ و به‌ندی. به دڵنیایه‌وه ئه‌وه‌نده که‌م و کوڕی هه‌یه که گه‌وره‌ترینیان بێ مافی و ئابوورییه که بوونه‌ته باشترین فاکتۆرن بۆ نه‌مانی ئه‌م ڕێژیمه، تا فشاره‌کانی ئه‌وان زیاتر بێت مه‌رگیشیان نزیکتره.
2 “ پارازیتی جۆراوجۆر بۆ سه‌ر ماهواره‌کانی خه‌ڵک له لایه‌ن رێژیمه‌وه بۆته هۆی نه‌خۆشییه‌کی ناله‌بار، که یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه "سقگ جنین" که کاریگه‌رییه‌کی زۆری کردۆته سه‌ر ژنانی (دوگیان یا باردار)، لێره‌دا ئامانجی رێژیم له‌م دیارده ناشیاوه تا چه‌نده ده‌توانێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شپرزه‌یی ببا.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی:
ڕێژیم به ملیارد له سه‌ره‌وه‌ت و سامانی خه‌ڵک و ڵاته‌که ده‌خاته گه‌ر بۆ سانسۆڕکردنی ئه‌و ده‌زگا و ڕاگه‌یاندنانه که کرده‌وه‌کانی ڕیژیم بۆ خه‌ڵک ئاشکرا ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وه به‌و شێوه به‌ر به ئاگابوونی خه‌ڵک بگرن، جا لایان گرنگ نییه که له کرده‌وه‌کانیان چی شتێک زیانی ده‌رونی یا نه‌خۆشی مه‌ترسیداری هه‌یه یا نییه‌تی. ئه‌وه‌ی بۆ ڕێژیم گرنگه خه‌ڵکه‌که دوور بن له زانیاری و گۆڕانکارییه‌کانی جیهان، ئه‌وانیش له ژێر ناوی ئیسلام و که‌ڵکی خراب وه‌رگرتن له‌و ئاینه خه‌لک سه‌رگه‌رم بکه‌ن.
3 “ له رۆژانی‌رابردوودا شاهیدی ئه‌وه بوین که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رێژیم مه‌نووچێهر مووته‌کی له پارلمانی ئورووپا رووبه‌ڕوی کۆمه‌ڵێک پارلمانتاربووه‌و ئه‌م نوێنه‌رانه به وێنه‌ی ندا ئاقا سولتانه‌وه پێشوازییان لێ کرد ئایا ئه‌م شێوه به‌رخوردکردنه‌ی پارلمانتاران چی په‌یامێکی تێدا بوو بۆ سه‌رانی ڕێژیم.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی:
کرده‌وه‌کانی ڕێژیم شتێک نین بۆ دونیایی ده‌ره‌وه شاره‌وا بن، ئه‌ویش به تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی ئوروپا. بۆیه هه‌ر کات پیاوانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆرو کۆبوونه‌وکانی جیهانی بێنه ده‌ره‌وه، بێگومان ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و بێزاری ده‌بنه‌وه. من ده‌لێم هه‌ر وێنه‌ی ئه‌و کچه ئێرانیه به‌س نه‌بوو پێشان بدرایه، خۆزگه چه‌ند کوردێکی زیره‌کیش بیانتوانیبایه وێنه‌ی فه‌رزاد وشیرین و ئیحسانی فه‌تاحیان و سه‌دان شه‌هیدی بێتاوانی کوردیشیان پێشاندایه، وێنه‌ی شه‌هید نه‌دا ته‌نیا به مه‌به‌ستی شه‌هیدی شۆرشی سه‌وزی ئیران دێته حیساب، به‌ڵام شه‌هیدانی ئێمه شه‌هیدی ڕێگای مافی نه‌ته‌وه‌ییه‌کی بێ ماف و بێده‌وڵه‌تین، نه‌ک بۆ جه‌ناحێکی ریژیم شه‌هیدکرابن، من هیوادارم خۆێنه‌ری ئازیزی کورد به هه‌ڵه لێم تێنه‌گات، من ریز زۆرم بۆ ئه‌و کچه شه‌هیده هه‌یه، به‌ڵام مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه با کرده‌وه‌کانی ڕێژیم له به‌رامبه‌ر به کورد زیاتر له جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، با ئێش و ئازاره‌کانی خۆمان له ژێر ناوی سیاسه‌ت و ته‌کتیکردن له‌گه‌ڵ موسه‌وی و که‌روبی پشتگۆێ نه‌خه‌ین و کرده‌وه‌کانی ئه‌وان گه‌وره نه‌که‌ینه‌و. من داوا ده‌که‌م له گشت کوردستانیانی خۆشه‌ویست له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له هه‌ر وڵات و شۆێنێکی که‌سێکی ڕێژیم دێته‌وه ئه‌وی وێنه‌ی شه‌هیدانی کوردستان و کرده‌وه‌کانی ریژیم له کوردستان پێشان بده‌ن.
4 “ مه‌حکووم کردنی ئێعدامه‌کانی 19ی بانه‌مه‌ڕ له لایه‌ن سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه له نێوخۆ و ده‌ره‌وه، کاردانه‌وه‌ی توندی تاقمی پاوانخوازی لێکه‌وته‌وه و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا عه‌لی لاریجانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی رێبه‌رانی بزووتنه‌وی سه‌وز له نێوخۆ کرد، ئایا پێتان وایه ئه‌مه جۆرێک سناریۆوه له سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، یا خۆڕێکخستنی سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی:
پێش له‌٩١ی بانه‌مه‌ریش به هه‌زارن ڕۆله‌ی کوردستان شه‌هید کراون، که به‌شێکیان به‌واژۆی (ئیمزای) موسه‌وی و که‌روبی ده‌ستووری له سێداره‌دانه‌کان به‌ڕێوه چوون، ئه‌وه چۆنه ئیستا به‌ده‌نگه‌وه دێن و باسیان ده‌که‌ن، ڕوونه که ته‌نیا بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی کورد ئه‌و به ناو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ر بڕیوه، من له زاری هیچکامیشیان نه‌مبیست ناوی کورد بێنن، ته‌نیا وتیان له سێداره‌دانی پۆلیکی ئێرانی ئیدانه ده‌که‌ین، من پێشتر له سه‌ر ئه‌وان زۆر باس و لێکدانه‌وه‌م هه‌بوو، نامه‌وێ دووپاتی که‌مه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بلێم که خه‌لکی کوردستان باش ئاگادارن که شۆرشی سه‌وز له ئیران بۆ گۆڕانکاری له سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و ولایه‌تی فه‌قێ نییه، به‌شکۆ بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمه له جه‌ناحێکه‌وه بۆ جه‌ناحی دیکه.
به بۆچوونی ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و گه‌لانی ئێراندایه که جه‌ناحی ئیستای حاکم ده‌سه‌ڵات به ده‌ست بن، با خرابکارییه‌کانی ئێران زیاتر به جیهان بناسرێن. تا ڕق و کینه‌و پلانه‌کان بۆ نه‌مانی ئه‌م ڕیژیمه زیاتر بن، نه‌ک زوڵم و خرابکارییه‌کان له ژێر په‌رده‌ی به ناو ڕێفۆرم خوازه‌کانه‌وه بکرێت و که‌س لێی ئاگادار نه‌بێت.
5 “ له به‌ره‌به‌ری ساڵرۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی رابردوو نزیک ده‌بینه‌وه خۆئاماده‌کردنی لایه‌نگرانی به‌ره‌ی ریفورمخواز بۆ رێپێوانێکی گشتیی له رۆژی 22ی جۆزه‌ردان دا‌و و، هه‌ڕه‌شه‌ی تاقمی ئوسولگه‌را له لایه‌کی دیکه جه‌وێکی توندوتیژیانه باڵی به سه‌ر وڵات‌دا کێشاوه، لێره‌دا ده‌مهه‌وێ ئه‌م پرسیاره له به‌ڕێزتان بپرسم ئایا به هۆی نه‌بوونی ستراتیژییه‌کی روون و دیاریکراو خه‌ڵک وه‌ک ساڵی رابردوو ده‌ڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان روانگه‌تان چیه.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی:
وه‌ک شله‌ژانێک له ئێران شتێکی باشه، و ده‌نا بۆ کورد هیچ خێری نییه، بگره ڕۆله‌کانی کورد زیاتر ده‌که‌ونه به‌ندیخانه‌وه له پێناو شتێکی بێ‌ئاکام بۆ کورد. هیوادارم کورده‌کان له پێناو نه‌مانی یه‌کجاری ڕیژیم و شکاندنی ده‌رگای به‌ندینخانه‌کان له خۆپێشاندان به‌شداری بکه‌ن، نه‌ک خۆپێشاندانێک له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیژیم بێت.
6 “ خه‌ڵکی کوردستان به هۆی پێشینه‌ی هوشیاری سیاسیه‌وه به نسبه‌ت به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه جیاوازی هه‌یه و کۆماری ئیسلامی به تێڕوانینێکی‌ئه‌منییه‌تیه‌وه سه‌یری ده‌کا، ئێستا پاش 30 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌م ڕێژیمه، ئه‌م سیاسه‌ته بێ پڕنسیبانه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و قۆڵبه‌ست کردنی لاوان، مامۆستایان، خوێندکاران...هه‌روا به‌رده‌وامه هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێزتان له‌و باره‌یه‌وه چۆنه.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی:
ئه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه که دوژمنه‌که‌شمان بۆ خۆیان باش ده‌زانن که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاکی ئێران و خه‌ڵکی ئێران نییه، به‌ڵام به داخه‌وه میدیا کوردییه‌کانن که ڕۆژانه به شانازییه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئێران ده‌زانن و بازار گه‌رمی پێوه ده‌که‌ن، با وانه‌یه‌ک له میدیاکانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان وه‌رگرین که وڵاته‌که‌ی خۆیان به وڵاتی داگیرکه‌ر ناناس، ئه‌گه‌ر کوردستان ئێران بایه، پێمان وانه‌ده‌به‌وو ئه‌وه‌نده جیاوازی به‌رچاو هه‌بایه. ئه‌وه‌نده پایگا و پریسگه‌و ده‌زگای سیخوری هه‌بایه.
گرتن و ترساندن و شه‌هیدکردن و تۆقاندنی ڕۆڵه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، تاکه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری ونه‌مانی ئه‌و کرده‌وانه خه‌باتی به‌رده‌وامه بۆ کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، خه‌بات بۆ کوردستانێک که له تارانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بۆ دیاری بکرێت دیسانه‌وه ڕێگاخۆشکرنده بۆ چه‌وسانده‌نه‌وه‌و حه‌ڵالکردنی خۆێن و خاکی کورد بۆ داگیرکه‌ران. با له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێی خیری که‌س نه‌بین. ئه‌وه‌نده فارسی دانیشتووی ئه‌مریکا و ئوروپا نه‌که‌ین به شت و گه‌وره‌یان نه‌که‌ین، با به‌وه دڵخۆش نه‌بین له ڕادیوی فارسی ئه‌مریکا دیمانه‌یه‌ک بکرێین، و چه‌ند فارسێک بناسین وبمانناسن، گه‌لی ئێمه زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره که به‌وه دڵخۆش بێت له دوا ڕۆژ پۆستی وه‌زیرییان پێبده‌ن.
7 “ سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیه چه‌ند ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی له خۆ گرتبوو، 1- مه‌سه‌له‌ی pkk، 2- به‌ژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی هه‌رێم له گه‌ڵ تورکیه، و هه‌روه‌ها ناوچه سنوورییه‌کان و هتد... لێره‌دا ده‌بێ هه‌رێمی کوردستان چلۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ تورکیه‌دا بکا.?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی:
هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی دیکه‌ی جیهان مافی خۆیه‌تی که پێوه‌ندی دیپلوماتی وئابوری له گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا هه‌بێت، به تایبه‌ت وڵاتانی هاوسنوری وه‌ک تورکیا و ئێران و سوریا. به‌ڵام ئه‌و پێوه‌ندییه چۆن و له چ ئاستێک‌دا بێت. کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکێکی لێزان و هۆشیاره و ئه‌وه‌ش وایکرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان له ساڵی ٢٠ ٠ ٩ بتوانێ ٧٠ % ده‌نگی خه‌لکی به ده‌ست بێنێت. که‌وابێت به‌ڕیزیان ده‌زانن که چۆن له‌گه‌ڵ تورکیا دیالۆگ ده‌که‌ن. پێش چوونه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان کۆبووه‌وه و ڕاوبۆچونی په‌رله‌مانتارانی وه‌رگرتووه. ڕوون و ئاشکرایه که له مێژ ساڵه تورکیا هه‌وڵ ده‌دات کورده‌کانی باشور به گژ پێکاکادا بدات، به‌ڵام هۆشیاری کورد و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان زۆر له‌و پلانه‌ی ئه‌وان گه‌وره‌تره، من پێم وانییه هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی ئه‌و جۆره پلانه بن، به‌ڵام شایه‌ت بیر له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای دیکه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که به شێوه‌ی ئاشتیانه و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
دواوته:
سپاس بۆ به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که وه‌ڵامی ئه‌مجاره‌ی پرسیاره‌کانمانی داوه.
سوپاس بۆ ئێوه‌ش وده‌ستتان خۆش بۆ شرۆڤه کردنی بابه‌ته‌کانی ڕۆژ و حه‌فته.