هاتووه که ده‌وڵه‌تی فره‌نسی به‌جۆرێکی تایبه‌ت پێشوازی له بارزانی کردووه، وه‌ک چۆن پێشوازی له سه‌رۆک ده‌وڵه‌تێک ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای داوه‌تکردنێکی ره‌سمی بارزانی له‌لایه‌ن سارکۆزیه‌وه

الشرق الاوسط: له پاریس وه‌ک سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت پێشوازی له بارزانی کرا
رووداونێت-الشرق الاوسط

رووداونێت-الشرق الاوسط 16-06-2010
رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)ی عه‌ره‌بی له راپۆرتێک‌دا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی دوێنێی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی بۆ پاریس‌و پێشوازیکردی له کۆشکی ئیلیزێ له‌لایه‌ن نیکۆلاس سارکۆزی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌وه نووسیویه‌تی که بارزانی له پاریس وه‌ک سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێک پێشوازی‌و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کراوه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه که ده‌وڵه‌تی فره‌نسی به‌جۆرێکی تایبه‌ت پێشوازی له بارزانی کردووه، وه‌ک چۆن پێشوازی له سه‌رۆک ده‌وڵه‌تێک ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای داوه‌تکردنێکی ره‌سمی بارزانی له‌لایه‌ن سارکۆزیه‌وه.
دوای کۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا، کۆشنێر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ئاشکرای کرد که سه‌ره‌ڕای ئیمزاکردنی هاوکاری‌و رێککه‌وتنی ئابووری‌و ته‌ندروستی‌و فێرکردن‌و په‌روه‌رده‌یی له‌گه‌ڵ بارزانی. سه‌رۆکی هه‌رێمی به‌دۆستی 30 ساڵه وه‌سف کرد‌و گوتیشی "دیدارێکی گه‌رموگوڕمان ئه‌نجامدا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "30 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌و چرکه‌ساته ده‌که‌م".
جێی باسه پێش دوو ساڵ بێرنارد کۆشنێر کۆنسوڵگه‌ی فه‌ره‌نسای له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا کرده‌وه. هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو ناوه‌ندێکی رۆشنبیری فه‌ره‌نسیشی به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی هه‌ر له هه‌ولێر کرده‌وه. کۆشنێر خۆی به‌دۆستێکی دێرین‌و به‌رده‌وامی کوردان ده‌زانێت.
له‌باره‌ی ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌ش که سه‌رۆکی هه‌رێم له پاریس ئیمزای کردوون، کۆشنێر گوتی "رێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری نێوانمان ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و ته‌کنه‌لۆجی‌و پزیشکی‌و فێرکارییه‌کان".
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی گوتی پێویسته کوردستان خاڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان بێت له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، له‌پێناو هێنانه‌دی ئه‌من‌و سه‌قامگیری له ناوچه‌که".