کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له نێوان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پ س ک و هه‌یکی هۆڵمس ئه‌ندام په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ
له درێژه‌ی کاری دیپلوماتی و به جیهانی کردنی دۆزی سه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاستت جیهاندا، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ ی ڕێبه‌ندانی ٢٧١٠ ی کوردی، به‌رامبه‌ر به ١٨-٦-٢٠ ١٠ ی زاینی، به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی نۆرویژی کرد، و له لایه‌ن به‌ڕێز هه‌یکی هۆڵمس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مان به گه‌رمی پێشوازیکرا.
له‌و کۆبوونه‌وه دۆستانه‌یه‌دا که بۆ ماوه‌ی یه‌ککاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، گه‌لێک بابه‌تی گرنگ و گرێ‌دراو به دۆزی کورده‌وه، وه‌ک هه‌لومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌که‌دا، دۆزی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتانی تورکیا وسنوری سوریا وئێراق، هه‌رێمی کوردستان و کامپه‌کانی وڵاتی نۆ‌رویژ به وردی باسکران.
باشان له لایه‌ن به‌ڕێز عارف باوه‌جانی پێشنیاری پرۆژه‌یه‌کی گڵاله کراوی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کرا، به‌ڕێز هه‌یکی هۆڵمس به گه‌رمی ئه‌و پرۆژه‌ی وه‌رگرت و ناوبراو ڕایگه‌یاند که به پێێ توانا له سه‌ری کار ده‌کات.
هه‌ردوو لایه‌ن له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌تن که له پاش کۆتایی پشووی هاوینی په‌رله‌مان، دووباره له سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه به هاوبه‌شی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی دیکه‌ی نۆ‌رویژ، کۆبوونه‌وه‌ی پسک و په‌له‌مانی نۆ‌رویژ درێژه‌ی هه‌بێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢٨ ی ڕێبه‌ندانی ٢٢٧١٠ ی کوردی، به‌رامبه‌ر به ١٨-٦-٢٠ ١٠
www.psk2006.org &
[email protected]