دیدارێکی پیویست له نێوان پارتی لیبراڵی نۆرویژی و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له میانه‌ی پێوه‌ندییه دیپلوماتییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به مه‌به‌ستی پێشخستنی پرۆژه پێویستیه‌کانی ئه‌و پارته له ئاست لایه‌ن و رێکخراوه‌کانی جیهانی. ئه‌مڕۆ ٣ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی و ٢٤-٦-٢٠ ١٠ ی زاینی. به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریز ئوله ئیلڤستووه‌ن جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ڤێنستره پارتی له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌ی هه‌ردوو پارتی لیبراڵدا، گه‌ڵێک بابه‌تی گرنگی دوولایه‌نه و سیاسه‌تی لیبراڵه‌کانی جیهانی باسکرا.
پاشان چه‌ند پێشنیارێکی به که‌ڵک له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له لایه‌ن عارف باوه‌جانی ئاراسته‌ی پارتی لیبراڵی نۆرویژی کرا، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان بتوانن له کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی لیبراڵه‌کانی جیهانی باسی له سه‌ر بکه‌ن.
له داهاتوویه‌کی نزیکدا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه دێته ئاراوه.
شایانی باسه که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به مه‌به‌ستی به هێزکردنی پێوه‌ندییه‌کانیان له ئاست لیبراڵه‌کانی جیهاندا سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌نی لیبرالی ئوروپایی ده‌کات.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٣ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی و ٢٤-٦-٢٠ ١٠ ی زاینی
www.psk2006.org -
[email protected]