شایانی باسه که به‌ڕێز نیلس شیرکه‌گۆرد زۆر به گه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد و خۆشحاڵی خۆی و پارته‌که‌ی بۆ ئه‌م دیداره
دیداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و سکرتیری کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی لیبراڵ (ڤێنستره‌ی) دانمارکی.
له درێژه‌ی پێوه‌ندییه دیپلوماتییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئاست وڵاتانی ئوروپایی و جیهانیدا. ئه‌مڕۆ٨ پوشپه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی. به‌رامبه‌ر به ٢٩-٦-٢٠ ١٠ زاینی، به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به سه‌ردانێکی ڕه‌سمی و پێشتر دیاریکراو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیلس شیرکه‌گۆرد سکرتێری کاروباری پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی) ونۆێنه‌ری پارتی ناوبرا له ڕێکخراوی ئینته‌رناشیوناڵ لیبراڵ، له په‌رله‌مانی دانیمارک له کۆپه‌نهاگنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه.
شایانی باسه که به‌ڕێز نیلس شیرکه‌گۆرد زۆر به گه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد و خۆشحاڵی خۆی و پارته‌که‌ی بۆ ئه‌م دیداره نیشاندا.
له‌و دیداره‌دا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و پێوه‌ندیدار به هه‌ردوو پارتی ناوبراو وه‌ک هه‌ل و مه‌رجی کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت، دوولایه‌نه شرۆڤه‌ی له سه‌ر کرا.
به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یان تایبه‌ت بوو به پارت و ڕێکخراوه لیبراڵه‌کانی ئوروپا‌و جیهان، باس له پێوه‌ندی ٤ ساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ لیبراڵه‌کانی ئوروپا‌و جیهان تاوتۆی کرا، و پێشنیاری چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی دیکه بۆ کاروباری داهاتووی پارتی سه‌ربه‌ستیی ئاراسته‌ی نیلس شیرکه‌گۆرد کرا.
پاش نزیک به ٢ کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه و میوانی کردنی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی بۆ خوانی نیوه‌رۆ، کۆتای به کۆبوونه‌وه و دیداره‌که هێنرا. هه‌ردوو لایه‌ن ڕێکه‌وتن که کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان که‌ی وله چی بوارێک‌دا بێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ئه‌مڕۆ٨ پوشپه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی. به‌رامبه‌ر به ٢٩-٦-٢٠ ١٠ زاینی
www.psk2006.org --- --
[email protected]