سلێمان قادری کوڕی حاجی سوبحان ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ خه‌ڵکی گوندی بانیساکانی سه‌لاسی باوه‌جانی، هیوا ڕه‌حمانی کوڕی عه‌لیموحه‌مه‌د خه‌ڵکی گوندی بانیساکانی سه‌لاسی باوه‌جانی.
له ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆی کاره‌ساتێکی ئۆتۆمبیل ٢ که‌س گیانیان له ده‌ست دا‌و ٢ که‌سی دیکه‌ش به تووندی برینداربوون.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له تازه ئاوای سه‌لاسی باوه‌جانی به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١١ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی، له ناوچه‌یی که‌نیزه‌ردی وانیسه‌ر له‌٩ کیلۆمیتری شاری تازه‌ئاوای سه‌لاسی باوه‌جانی، به هۆی خراپی ڕێگاوبانه‌وه کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن ڕووده‌دا، به داخه‌وه له‌و کاره‌ساته‌دا که به ئۆتۆمبیل ڕوویداوه ده‌ستبه‌جێ ٢ له سه‌ر نشینان گیانیان له ده‌ستده‌ده‌ن و ٢ که‌سی دیکه‌ش به تووندی بریندار ده‌بن.
به گۆیره‌ی زانیارییه‌کان ناوی گیان له ده‌ستداوه‌کان بریتین له سلێمان قادری کوڕی حاجی سوبحان ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ خه‌ڵکی گوندی بانیساکانی سه‌لاسی باوه‌جانی، هیوا ڕه‌حمانی کوڕی عه‌لیموحه‌مه‌د خه‌ڵکی گوندی بانیساکانی سه‌لاسی باوه‌جانی.
شایانی باسه کاک هیوا یاریزانێکی بواری فوتباڵی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی بووه، له چه‌ندین یاری به‌ناوبانگ له ناوچه‌کانی کرماشان به‌شداری کردوه.
ناوی برینداره‌کانیش بریتین له فواد ئه‌حمه‌دی کوڕێ ساڵحی مه‌لا موحه‌ممه‌د، فاتیح میرزایی کوری موحه‌ممه‌د.
به هۆی خراپی ڕێگاو بانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گرینگی پێنه‌دانی له لایه‌ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ڕۆژانه به ده‌یان کاره‌ساتی له‌و جۆره ڕووده‌دا.
به ناوی ڕێکخستنه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و که‌س وکاری گیان له ده‌ستداوه‌کان ده‌که‌ین و، هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و هه‌والی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org ¦..
[email protected]