یارسانه‌کان و ئێزیدیه‌کان تۆوی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی کوردوکوردستانن. و سه‌دان ساڵه ڕووبه‌ڕووی زوڵمی دڕندانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له هیچ کات وساتێکدا
بێڕێزی کردن به ئایینی یارسانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو: بۆ جارێکی دیکه ڕۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی که ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمی ڕژێمی کۆنه‌په‌ره‌ست و دیکتاتۆری ئێرانه، له سه‌ره‌تایی پووشپه‌ڕی ٢٧١٠ له وتارێکی دوور‌و درێژدا له ژێر ناوی ( پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر یه‌هودیه‌ت و هه‌ڵقووڵاوی شه‌یتانیه‌ت) دا، هێرشێکی زۆر ده‌کاته سه‌ر به‌شێک له ئاینه‌کان، که یه‌کێک له‌و ئاینانه ئاینی پیرۆزی یارسانه.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌و بێڕێزییه‌ی ڕۆژنامه‌ی زمانحاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ئاینه‌کان و به تایبه‌ت ئاینی یارسانیانی کوردستان به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین.
داوا له گشت کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ر دۆستئ جیهانی ده‌که‌ین، له ئاست ئه‌و بێڕێزی کردنه به ئاینی سه‌دان هه‌زار کوردی یارسانی بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵویستیان هه‌بێت.
یارسانه‌کان و ئێزیدیه‌کان تۆوی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی کوردوکوردستانن. و سه‌دان ساڵه ڕووبه‌ڕووی زوڵمی دڕندانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له هیچ کات وساتێکدا ده‌ستبه‌رداری ئایینی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نه‌بوون، و ئه‌وان بنه‌مای پیرۆزی و سه‌ربه‌رزی خاک ومێژووی داگیرکراوی کوردستانن.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای سڵاو ڕێزی خۆڕاگارانه بۆ گشت یارسانیانی کوردستان ده‌که‌ین، وهاوکات ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره پشتگیرییه کی یاسایی له خوشک وبرایانی یارسانیمان ده‌رده‌برین له به‌رامبه‌ر ئه‌م بێرێزییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاینی پیرۆزیان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٢٠ پووشپه‌ڕی ٢٧١٠
www.psk2006.org u
[email protected]