شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕەزا سەقایی ناسراو بە ڕەزا لوڕستانی هونەرمەندی ناوداری لوڕستان لە تەمەنی ٧١ ساڵە کۆچی دوایی کرد.

psk-media

هونەرمەند ڕەزا لە ساڵی ١٣١٨ ی ئێرانی و ٢٦٣٩ کوردی لە خۆرمائاوای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. هەر لە تەمەنی مێرمنداڵیەوە تێکەڵی هونەری ڕەسەنی لوڕستانی دەبێت.

بە گۆێرەی هەواڵی چەندین سایتی لوری و ئێرانی، هونەرمەندی نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەری لوڕستانی ڕەزا سەقایی ناسراو بە ڕەزا لوڕستانی لە پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، بە هۆی نەخۆشی سەکتەی مێشک لە نەخۆشخانەی ساسان لە تاران لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ ی ڕەشەممەی ٢٧١٠  ی کوردی کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی ناودار بە گۆرانییەکانی «تفنگ»، «موتورچی» « قدم خیر» و دايه دايه وقت جنگه، توانی موسیقی ڕەسەنی لوڕستان بە نەتەوەکانی بندەستی ئێران و جیهان بناسێنێت.
هونەرمەند ڕەزا لە ساڵی ١٣١٨ ی ئێرانی و ٢٦٣٩ کوردی لە خۆرمائاوای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. هەر لە تەمەنی مێرمنداڵیەوە تێکەڵی هونەری ڕەسەنی لوڕستانی دەبێت.
کۆچی هونەرمەندی ناوبراو خەم و خفەتی خستە دڵ گشت کوردستانیان و ئەویندارانی موسیقی ڕەسەنی لوڕستانی.
بە ناوی ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی لە گشت خەڵکی لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبنەماڵەی بەڕێزی سەقایی دەکەین.

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،

٢٨ ی ڕەشەممەی ٢٧١٠  ی کوردی. ١٩/٧/٢٠ ١٠  ی زاینی.

بۆ گۆێگرتن لە بە ناوبانگترین گۆرانی ناوبراو کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
http://www.youtube.com/watch?v=8rgFrkm3C98&feature=related

2010-07-20 09:37:46

15 ساڵ و 7 مانگ و 18 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©